خەڵک و ڕۆژنامەوانانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ شەرمەزارکردنی بڕیارەکە ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، ڕۆژنامەوان ژیان پیران قسەی کرد.
ژیان پیران بڕیارەکەی بە یاسایی ناساند، تاکە تاوانی ئەوەیە کورد و ڕۆژنامەوانە، گوتی: "پەدەکە و دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی هێزی ڕۆژنامەوانی و ڕۆشنبیریی کورد هێرش دەکەن. ئێمە وەک گەلی کورد، وەک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەوانانی کورد پێویستە دژی داگیرکاری هەڵوێست بنوێنین. نەوەک هەر دژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە گۆڕەپانی سیاسی و جڤاکیشدا، بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر ژن و گەنج و مناڵ و ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیران. دوایین جار ڕۆژنامەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەخشان عەزیزی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، وەک ڕۆژنامەوانان هەموو هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەوانان و ڕۆشنبیران شەرمەزار دەکەین. تا کۆتایی بەرامبەر هێرشەکان دەوەستینەوە و ڕاستیەکان دەگەیەنین".