ڕۆژنامەوانێکی برینداری هێرشەکەی دەوڵەتی تورک شەهید بوو

ڕۆژنامەوان مراد میرزا کە لە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە شەنگالدا برینداربوو، دوای چەند رۆژ مانەوە بە برینداری، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.

شەهیدبوونی ڕۆژنامەوان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٨ی تەموزدا لە ڕێگەی بۆمبەوە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەوانان کە پەیامنێرانی چرا تیڤی و چرا ئێف ئێمی تێدابوو. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٣ ڕۆژنامەوان و ٣ کەسی دیکەی مەدەنی کە بەو شوێنەدا تێپەڕدەبوون برینداربوون.

یەک لەو بریندارانە مراد میرزا ئیبرهیم بوو، دوای چەند ڕۆژ مانەوەی بەبرینداری، دوێنێ ئێوارە لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا بە هۆیی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەسەر داوای بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی گردە گەورە بە ئامادەبوونی بنەماڵە، هاوپیشە و ڕێکخرا و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەری خۆسەری بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا.

لە لایەن ئامادەبووانی مەراسیمەکەوە پەیامی بەردەوام بوون لە سەر ڕێ و خەباتی ڕۆژنامەوان درا کە هەموو کاتێک لە دژی داگیرکاری لە تێکۆشاندا ببن.