'ژنان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان دژی پیلانگێڕی تێدەکۆشن'

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی باسی لە تێکۆشان و ڕۆڵی ژنانی کورد لە دژی پیلانگێڕییەکە کرد و وتی: "ژنان لەسەر فکر و فەلسەفەی ئۆجالان تێدەکۆشن. بەو تێکۆشانە هەم پشتیوانی لە ئۆجالان دەکەن و هەم و پیلانگێڕییەکە پووچ دەکەنەوە".

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا بە هاوکاریی زۆرێک لە هێزە جیهانی و ناوخۆییەکان لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەی لە کینیا دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرا. ئەم پیلانگێڕییە دەچێتە ٢٥هەمین ساڵەوە.

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان (تەڤگەری ئازادی) لەبارەی تێکۆشان و ڕۆڵی ژنان لە خاوەنداریکردن و پشتیوانیکردن لە ئۆجالان و پووچکردنەوەی پیلانگێڕییەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

تارا حسێن ڕایگەیاند، ماوەی ٢٤ ساڵە پیلانگێڕیی نێونەتەوەی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مرۆڤایەتی ئاشتیخوازانە بەڕێوەدەچێت و دەچینە ٢٥هەمین ساڵی پیلانگێڕییەکەوە و ڕاشیگەیاند: "هەموو کاتژمێر و ڕۆژێک بۆ ئیمە سەخت  و دژوارە. هەموو ڕۆژێک بە بەرخۆدان ڕووبەڕووی ئەو پیلانگێڕییە دەبینەوە".

تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی باسی لە دەرکەوتنی ئۆجالان کرد و وتی: "دوای نیو سەد لە پەیماننامەی لۆزان و سایکس پیکۆ و دابەشکردنی کوردستان و داگیرکاری، ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلێکی مەزڵوم و ستەمدیدە و چەوساوە دەرکەوت، کە لە مێژوودا بۆ ئازادی و مافەکانیان تێکۆشانیان کردووە. ئێمە شاهیدی بەرخۆدان و تێکۆشانی بێهاوتاین لە دوورگەی ئیمراڵی، کە لەسەر بنەمای تێز و پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. پێویستە هەموو تاک و تاکێکی کورد ئەم مێژووە بە باشی بخوێنێتەوە. ئەم سەدەیە، کە باسی دەکەین سەدەیەکە، کە دۆخێک بۆ کورد داڕێژرابوو. نیو سەدەیە ڕێبەر دەرکەوتووە و بۆ ئەوەی ئەم دۆخ و شێوەیە قبوڵ نەکات و تێکۆشان دەکات. ئەم ڕێبەرە هەموو ساتێک بە تێزێک و پارادیگمایەکی نوێ لە ژی ئەوە بەرەنگاری دەکات. هەموو ڕۆژێک ئەم بەرخۆدانە فراوان دەبێت.

'لە دژی ئەو ڕێبەرە لە زیندان و دوورگەیەکدا بە سیستەمێکی تایبەت نزیک دەبنەوە، کە ئەشکەنجەدانە'

لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە، کە نزیکەی چارەکە سەدەیەکە لە دژی ئەم رێبەرە پیلانگێڕییەک ئەنجامدراوە، لە زیندانێکی تایبەتدا، لە دورگەیەکی تایبەتدا، لە سیستەمێکی تایبەت ڕاگیراوە و ئەشکەنجە دەدرێت. هەر چۆن لە ئەمریکاوە تا ئیسرائیل، ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا لەو پیلانگێڕییەدا بەشدار بوون و بەوشێوەیەش هەموو هێزە هەواڵگرییەکانیان بەشدارن لە بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی ئیمراڵی و چاودێریی دەکەن. بۆ ئەوەش هەموویان بەرپرسیارن".

'ژنانی کورد بە تێکۆشان و قوربانیدان پشتیوانی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەن'

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان و تێکۆشانی ژنان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تار حسێن وتی: "ڕۆڵی ژنان لەم تێکۆشانەدا بەرچاوترینە. تێکۆشانێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئازادیی ژنانە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، لە کەسایەتی ژنی ئازاددا، لە بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا، چ لە زیندان و لە دەرەوە، لە ئاست و بوارەکانی تێکۆشاندا توانیویەتی ئەو پیلانانە چۆڵ بکاتەوە. ژنان توانیویانە بە شێوەیەکی جیاواز بەشداری لە تێکۆشاندا بکەن تاوەکو پیلانگێڕییەکە پووچ بکەنەوە. ژنی کورد ئێستا پێشەنگی مۆدێل و سیستمێکی نوێ دەکات. ژنی کورد لە چوارچێوەی فکری و ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازادی کورددا، کە ئەندازیارەکەی ڕێبەر ئاپۆیە، توانیویەتی هێزی پاراستن و حزبی خۆی هەبێت، بەشداری لە خۆبەڕێوەبەردیا بکات، بەشداری لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا بکات و پەرەی پێبدات، بەشداری لەبواری دیپلۆماسیدا بکەن. ئەمڕۆ بەرهەمی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان بە تایبەتی لە نێو ژنانی کورددا دەبینرێت و پێشەنگایەتی ژنانی ناوچەکە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکات. ژنی کورد بە بەردەوامیدان بەم  تێکۆشانە و قوربانیدان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە هەم خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکات و هەم خۆی ڕزگار دەکات. سەدان ژن لەسەر هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوونە بازنەی ئاگرین، بۆ نموونە ڤیان جاف خاوەنداری لە ڕێبەری خۆی دەکات و لە دژی هەموو جۆرە کردەوەیەکی پیاوسالارانە تێدەکۆشێت.

'ژنان بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ناسی'

زۆرێک لەڕێکخراوەکان و میدیاکانی جەنگی تایبەت لەهەوڵی ئەوەدان ژنان لەڕیزی ئازادی دووربخەوە. بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی  خۆیان بەکاری بهێنن. ئەوان هێڵی ئازادی خۆیان نەبوو. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخێکی وەهادا، کە ژنان تێیدا دەناڵی، توانیی لەوە ڕزگار بکات و بۆی تێبکۆشێت. بیر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ تا ڕادەیەک کاریگەریی لەسەر ژنان داناوە. ژنان دەتوانن بەو بیر و فەلسەفەیەوە ئیرادەی خۆیان دەرببڕن، کەسایەتیی خۆیان بناسن، بوونی خۆت بناسن. مێژووی خۆیان بناسن و نوێنەرایەتیی ڕاست و دروستی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بکەن".

ژ.ت