ژنان لە باکوری کوردستان و تورکیا ڕژانە نێو شەقامەکان: لەدژی گۆشەگیری و بۆ ئازادی لە گۆڕەپانەکانین
تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارجێوەی چالاکیەکانی ٨ی مارسدا ڕژانە نێو شەقامەکان و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.
تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارجێوەی چالاکیەکانی ٨ی مارسدا ڕژانە نێو شەقامەکان و داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان کرد.
بە پشتگیری تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ مارس رۆژی جیهانی ژناندا لە زۆر شار چالاکی و ئاهەنگ ئەنجامددران. ژنان بە دروشمی ' کات کاتی ئازادی ژنانە' ستارتی ٨ی مورسیان دەستپێکرد. ژنان کە جلوبەرگی کوردیان لەبەرکردبوو، داوای ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
روحا
لە روحا بە پێشەنگایەتی تەژەئا لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە راگەیەنراوێک خوێندرایەوە. ژنان بە جلی کورد بەشداریان کرد و وینەی ئەو ژنە شەهیدەکان و ئایسەل توغلوکیان بەرز کردەوە. هاوسەرۆکی هەدەپەی روحا چیدەم کاراکەچیلی قسەی کرد. کاراکەچیلی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە تێکۆشانی ژنان کرد. باسی ئەوەی کرد کە پێویستە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی بێت و گۆشەگیری ئۆجالان و پێشێلکاریەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانەکاندا رۆژڤی سەرەکی ئەوانە.
ئەدەنە
چالاکوانانی تەژەئا و ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە ئەدەنە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی ناوچەی یورەگیر کۆبونەوە. هێلین کایا هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەدەنە رایگەیاند کە ئەوان دەبنە دەریا و دەڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان و خاوەنداری لە تێکۆشانی ژنان و زیندانیان دەکەن. کایا ئەوەی خستەڕوو کە رێگە نادەن سیاسەتی گۆشەگیری، ژیان و تێکۆشانیان لەناوببات.
مێرسین
ژنان بە پێشەنگایەتی تەژەئا و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی مێرسین ستارتی چالاژی و ئاهەنگەکانی ٨ی مارسیان دەستپێکرد. ژنان لە بەردەم باڵەخانەی هەدەپەی شارەکە کۆبونەوە و بەدریە کوش هاوسەرۆکی هەدەپەی مێرسین قسەی کرد و وتی، ژنان بە رۆحی سەمیان، ڤیان و ساریا لە گۆڕەپانەکان دەبن و تێکۆشانیان بەردەوامی پێدەدەن. کوش باسی ئەوەی کرد کە رێگە بە عەقڵیەتی بکوژ و پیاوسالاری نادەن و شۆڕشی بێژن شۆرش نییە.
ژنان دواتر دەستیان بە هەڵپەڕکی کرد.
دەرسیم
پلاتفۆرمی ژنانی دەرسیم لەبەردەم لقی ئەیتیم سەن کۆبونەوە. نورشاد یەشیل هاوسەرۆکی هەدەپەی دەرسیم قسەی کرد و رایگەیاند، دەست لە دەستککەوت و تێکۆشانیان هەڵناگرن. ٢ ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر گوڵستان دۆکو نییە و هەرچەندە دەوڵەت دەیەوێت گوڵستان لەبیرمان بباتەوە بەڵام رێگە نادەن و ئەوان بەدوای چارەنوسی گوڵستانەوەن. یەشیل وتی، رۆژی ٨ی ئازار لە گۆڕەپانی سەید رەزا میتینگ ئەنجام دەدەن و ژنانی دەرسیمی بانگهیشتی میتینگەکە کرد.
شڕنەخ
چالاکوانانی تەژەئا و ژنانی هەدەپەیی لە شڕنەخ ستارتی ٨ی مارسیان دەستپێکرد. ئاهەنگەکە لە هۆڵی زەماوەندەکان ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداریان کرد و پانکارتی ' کاتی کاتی ئازادی ژنانە' هەڵواسرا. سابوحە ئاکداغ هاوسەرۆکی هەدەپە رایگەیاند، لە سەردەمێکدا کە ژنان تێکۆشانیان فراوان کردووە پێشوازی لە ٨ی مارس دەکەن و لەدژی گۆشەگیری و پێشێلکاریەکان لە گۆڕەپانەکان دەبن.
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شڕنەخیش پەیامێکی نارد و رایگەیاند کە تێکۆشان فراوانتر دەکەن.
دوای قسەکردن هونەرمەند بەرفین ئاکتای گۆرانی وت و ژنان بێوەستان دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'یان وتەوە و هەڵپەڕین.
ف.ق