ژنان لە سێرت لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردن کۆبونەوە

ئەنجومەنی ژنانی پارتی چەپی سەوز و تەژەئا لە سێرت کۆبونەوە و وتیان، " ئێمەی ژن دەیگۆڕین. تاوەکو سەرکەوتن ئێمەی ژن خەبات دەکەین."

بە بەشداری پارتی چەپی سەوز، ئەنجومەنی ژنانی رێکخستنی سێرت و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، لە گەڕەکی جۆنکبایری ناوەندی سێرت کۆبونەوە. سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش کاندیدی شاری سێرتی پارتی چەپی سەوز، بێریڤان هەلەن ئیشک هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت کە قەیوم لە جێگەکەی دانرا، ئەمینە ئاشکارا هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز  و زۆر ژن، کۆبونەوە و ئاهەنگیان ساز کرد.

ئەندامانی پارتەکان لەگەڵ ژنان کۆبونەوە و هەڵپەڕین. ژنان بێوەستان دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' و بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' یان وتەوە.

سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش وتی، " ئێمە و ژنان، متمانەمان پێکەوە هەیە. ئێمە لەم هەڵبژاردنەدا سیستمی نەژادپەرستی نەیاری ژنان و کۆمەڵگا لەناو دەبەین. سڵاو لە هەزاران هەڤاڵمان کە لە زیندانەکاندان!"

ف.ق