ژنانی مەخمور شەهیدکردن ئاكارسەلیان بەرێپێوانێك شەرمەزار كرد
دانیشتوانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور لەدژی شەهیدکردنی ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسەل بە رێپێوانێكی جەماوەری شەمەزار كرد.
دانیشتوانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور لەدژی شەهیدکردنی ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسەل بە رێپێوانێكی جەماوەری شەمەزار كرد.
پەنابەرانی كەمپی شەهید رۆستەم جودی"مەخمور"، بە ڕپێوانێكی جەماوەری شەهیدکردنی ئاكارسەلیان بەتوندی شەرمەزار كرد. رێپێوانەكە لەبەردەم دەزگای بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێكرد و تا بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان"یوو ئین"، بەردەوام بوو. لەرێپێوانەكەدا، درۆشمی"ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ژنان" وترانەوە.
لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان رێپێواندەران كۆبوونەوە و راگەیەندراوێكیان بۆ رای گشتی خوێندەوە و رایانگەیاند؛ بەدەیان هەڤاڵمان لەشاری سلێمانی بەدەستی سیخۆر و خوێنڕژان تیرۆر و شەهید كراون. ئەمڕۆكەش هەڤاڵمان ناگیهان ئاكارسەل بەشێوەیەكی دەرندانە و وەحشیانە تیرۆر كرا. وەكو گەل و دانیشتوانی مەخمور تیرۆری ناگیهان ئاكارسەل بەتوندی شەرمەزار دەكەین و ئەمەش رووی بەرێوەبەرایەتی باشور نیشان دەدات. چۆن دەبێت ئێمە لەشاری خۆماندا تیرۆر و بكۆژرین. بەرێوەبەرایەتی باشور خۆی لەخۆیدا بەشدار و هاوكاری ئەو بكۆژ و سیخۆرانەیە.
هاوكات دانیشتوانی كەمپی مەخمور، بانگەوازیان لەبەرێوەبەرایەتی باشور كرد و رایانگەیاند؛ دەست لە سیخۆری و خیانەت بەردەن. هەڤاڵ ناگیهان خزمەتكارێكی گەلەكەی بوو. هەموو ژیانی لەپێناو گەلەكەیدا بەخشی، ئێمە بەهەڤاڵ ناگیهان ئاكارسەل سەربڵندین. ناگیهان نوێنەری ژنی ئازاد بوو و هاوكات هەڤاڵی هەموو ژنان بوو.
ف.ق