ژنانی شەنگال لەدژی توندوتیژی ڕێپێوانیان ئەنجامدا

لە شەنگال ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا و لە دژی توندوتیژی دژی ژنان باسیان لەوەکرد لە هەرکات و لە هەر شوێنێک توندوتیژی هەیە.

ژنانی ئێزدی بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەمڕۆ لە شەنگال ژنانی ئێزدی بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بە سەدان کەس بەشداریان تێدا کرد.

لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی “ژن ژیان ئازادی، ژن ژیانە ژیان مەکوژن” بەرزکرایەوە، خۆپیشاندانەکە لە ناوەندی شەنگال دەستی پێکرد و ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ ریهام حجۆ وتی: سەرەتا توندوتیژی دژی ژنان شەرمەزار دەکەین وتیشی: ژن بە بەردەوامی ڕوبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە، نەک تەنها لەم ڕۆژەدا، بەڵآم ئێمە دەمانەوێت لەم ڕۆژەدا بانگەوازی ئەوە بکەین کە توندوتیژی بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد کاتێک ئەوان دەڵێن توندو تیژی زۆر لایەنی هەیە هەم لە لایەنی جەستەیی و دەرونی، ئەم توندوتیژیەی کە لەسەر ژنان بەڕێوە دەبێتلە هەر شوێنێک ئەنجام دەدرێت نەک تەنیا لە شوێنێک.

ف.ق