ژنانی تیشکی ڕۆژ ٣ کارگە و ١٦ ئۆتۆمبێڵیان سووتاند
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ئەندامانیان لەنێوان ٣ – ٦ی شوباتدا ٣ کارگە و ١٦ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ رایگەیاند، ئەندامانیان لەنێوان ٣ – ٦ی شوباتدا ٣ کارگە و ١٦ ئۆتۆمبێڵیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی رۆژ لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە کردەوە دژە مرۆییەکان لە زیندانەکان، لە زۆر شار چالاکیان ئەنجامداوە.
دەستپێشخەریەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەوان لەبەرانبەر رژێمی فاشیست سەریان دانەنەواندووە و دانانەوێنن وتی، "تۆڵەی هەموو گەنج و ژنێک دەکەنەوە کە ڕفێنراون."
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٣ی شوباتدا لە تەکرداغ کارگەیەکی بۆیاخی کەسێکی فاشیستی سەر بە ئاکەپە و مەهەپە، لە شیلی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی کیمیایی و ٣ ئۆتۆمبێڵی کارگەکە سووتێنراون.
هەروەها، ٤ی شوبات لە گەروی کۆجائەلی، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی سلیکۆن، لە یڵدرمی بۆرسا ئۆتۆبۆسێک و ٣ ئۆتۆمبێڵی کارگەی ئالتورە سووتێنران.
لە ٥ی شوباتدا لە ئەرنەڤوتکوی ئەستەنبوڵ، ماڵێکی ئاکەپەیی و لە ساپانجای ساکاریا ٣ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
لە ٦ی شوباتدا لە بۆستانجی ئەستەنبوڵ ٦ ئۆتۆمبێڵ سووتینران.
ف.ق