ژنانی ئێران لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی قژیان بڕێ

دوای کوشتنی ژینا ئەمینی (مەهسا) لەلایەن پۆلیسی (دژی دژی حیجاب)ی رژێمی ئێران، لە زۆر شار چالاکی دەستیپێکرد. ژنان بە دروشمی 'ئەگەر قژ نەبێت، تاوانیش نییە' قژیان بڕی.

کچێکی ٢٢ ساڵی کوردی شاری سەقز بەناوی ژینا ئەمینی (مەهسا) لە تاوان کە سەردانی کەسوکاری کردبوو، بەبیانوی ئەوەی قژی بەدەرەوەیە لەلایەن پۆلیس (دژە حیجاب)ی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکر و ئەشکەنجەکرا. بەهۆی گورزێک کە بەر سەری کەوت، بۆ بەشی نەخۆشی چڕی نەخۆشخانە گواتسرایەوە و دوای ٣ رۆژ گیانی لەدەستدا. دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، لە زۆر شاری ئێران ژنان رژانە نێو شەقامەکان و لەدژی کوشتنی ژینا ئەمینی قژی خۆیان بڕی.
هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش بە دروشمی 'پێویستە پۆلیسی دژی حیجاب' نەمێنێت، دەستیان بە کەمپەینێک کرد، بەڵام ژنان پشتگیری کەمپەینەکەیان نەکرد و  رایانگەیاند، بەم هەنگاوە دەیانەویت تووڕەیی ژنان لەدژی رژێمی ئێران دامرکێننەوە و داوایان لە ژنان کرد کە بەشداری لە چالاکی 'ئەگەر قژ نەبیت، تاوانیش نابێت' بکەن. ژمارەیەکی زۆر ژنانی ئێران لەچکەکانیان فڕێدا و  لەدژی رژێم هەڵوێستیان پیشاندا.
ف.ق