ڕۆژی ڕەش دەبێتە ڕۆژی ئازادی بۆ گەلان
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەڵێت: "دەزانم پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕوویدا و منیان ڕادەست بە تورکیا کرد، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانە لە نەریتی پیلانگێڕانی دەسەڵاتداردا."
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دەڵێت: "دەزانم پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕوویدا و منیان ڕادەست بە تورکیا کرد، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوەکانە لە نەریتی پیلانگێڕانی دەسەڵاتداردا."
پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژ بە گەلی کورد دەستی پێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بوو. ٢٦ ساڵە گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا کۆمەڵکوژ دەکرێت. بەڵام لە بەرامبەر ئەم پیلانگێڕییەدا، بەرخۆدانی گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادی بە هێزی خۆیەوە بەردەوامە و تا ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ڕاوەستانی بۆ نییە.
لە ساڵی ١٩٧٨پەکەکە وەک قەقنووس لە دڵی مێژووی خۆیەوە هەستا و بووە هۆی ژیانەوەی گەل و نەتەوەکەی. پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە بە شەڕی چەکداری وەڵامی هێزە پیلانگێڕەکانی لۆزانی دایەوە و لە کەسایەتی حکومەتی تورکدا شدا لێپرسینەوەی مێژوویی لە هەموو داگیرکەران دەست پێکرد. حکومەتی تورک بە هەموو ئامراز و شێوازێک هێرشی نکۆڵی و لەناوبردنی دژ بە بزووتنەوەی ئازادیی کورد دەستپێکرد، بەڵام هێشتا نەیتوانی سەربکەوێت و خۆی لە ئەنجامدا شکستی هێنا.
تورگوت ئۆزال، سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئەوکاتەی تورکیا، هەستی بەوەکرد کە هێرشە جینۆسایدییەکان بێ ئەنجامن، بۆیە ناچار بوو بیر لە چارەسەرێکی دیموکراتیک بکاتەوە. ئۆزال ویستی ئەم شێوازە تاقی بکاتەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٣ بە پلانێک کوژرا. دوای مردنی ئۆزال لە ساڵی ١٩٩٦هەوڵی تیرۆرکردنی رێبەر ئاپۆ درا. کاتێک ئەم پلانەش شکستی هێنا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە پیلانێکی نێونەتەوەیی کرد و لە ئەنجامی ئەو پیلانگێڕییەدا، ڕێبەر ئاپۆ لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ مەجبوور بوو سوریا بەجێبهێڵێت و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەدیل گیرا و ڕادەست بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا. لەو کاتەوە ئیستا ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیری توندا بەسەر دەبات.
پرۆسەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەردەوامە
پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەبەر ئەوە ڕوویدا کە ڕێبەر ئاپۆ خاوەنی فەلسەفەیەکی جیهانی بوو. چونکە هێزە هەژمونیەکان دەیانزانی ئایدۆلۆژیی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ کوردستان نییە، بەڵکوو هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆ دەگرێت. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی دەستپێکردبوو و هێزە هەژمونیەکان دەیانویست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخواستی خۆیان دیزاین بکەنەوە و جەنگی جیهانی سێیەم دەستپێبکەن، بەو بۆنەوە ڕێبەر ئاپۆیان کردە ئامانج و پیلانەکەیان ئەنجامدا. ئەو شۆڕشە کۆمەڵایەتییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە. شۆڕشێکی سۆسیالیستیە کە لەسەر بنەمای دیموکراسی، ژینگەپارێزی و ئازادی ژن دامەزراوە، بە مانای شکستی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. ئامانجی سەرەکی ئەم پیلانگێڕییە ڕێگریکردن بوو لە بڵاوبوونەوەی ئەم پارادایم و هۆشیارییە دیموکراتیک.
لە چوارچێوەی گەمەی سیاسی و بەرژەوەندی گڵاودا لەلایەن زۆرێک لە هێزەکانەوە پیلانێکی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەری ئاپۆ ئەنجامدرا. سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەو کاتەدا، بولێنت ئەجەویت، بە ئاشکرا ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕۆڵێکی سەرەکییان لە گرتنی ڕێبەری ئاپۆدا هەبووە. بەڵام لە لایەکی ترەوە بانگەشەی ئەوەشی دەکرد کە ئەمریکا تەنها هاوکاری کردووە و ئەوانەی ئەم پیلانگێڕییەیان ئەنجامداوە خۆیانن. بەڵام سەرسوڕمانەکەی دەریخست کە هەمووان دەستیان لەم پیلانەدا هەیە.
ڕێبەر ئاپۆ لە کاتێکدا لە چوار دیواردا بوو، هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵگاکەیدا دەژیا. بۆ ڕێبەرایەتی وازهێنان لە کۆمەڵگا بە واتای وازهێنان لە مرۆڤایەتی بوو. بۆیە ڕێبەرایەتی دەڵێت؛ "مرۆڤ تەنها دەتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگاکەیدا بژیت. هێزە پیلانگێڕەکان و حکومەتی داگیرکەری تورک بەردەوام دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ لە جیهانێکی تەسک و تاریکدا دوور بخەنەوە، بەڵام ڕێبەرایەتی ئەو جیهانەی قبوڵ نەکرد و لە کەسایەتی گەلی کورددا کۆمۆنالیزمی دامەزراند. ڕێبەر ئاپو بە بەرخۆدانی مێژوویی خۆی لە ئیمرالی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پووچەڵ کردەوە. ئه مڕۆ له هه موو جیهاندا گەلان له پێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشان دەکەن و بە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان پیلانگێڕییەکەیان بێکاریگەر کردووتەوە.