ژیان لە زانکۆی غازییەوە بەرەو چیاکانی کوردستان
ئامینە دەمیر ناچار دەبێت لە نیوەی خوێندنی زانکۆدا دەستبەرداری خوێندنەکەی ببێت، دوای ئەوەی بە هۆی کارکردنی لە راگەیاندنی ئازاددا ١٣٧ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان.
ئامینە دەمیر ناچار دەبێت لە نیوەی خوێندنی زانکۆدا دەستبەرداری خوێندنەکەی ببێت، دوای ئەوەی بە هۆی کارکردنی لە راگەیاندنی ئازاددا ١٣٧ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە ڕوو دەکاتە چیاکانی کوردستان.
ئامینە دەمیر، کە هەمووان بە ڕۆسیدا مێردین دەیناسنەوە، لە ناوچەی قۆسەری مێردین لە دایک بووە و هەر لەوێ خوێندنی سەرەتای و ئامادەیی دەخوێنێت، خۆشەویستییەکی زۆر لە نێوان خۆی و هاوڕێکانیدا درووستەبێت. ئامینە دمیر و سەرخۆبوون قۆسەر لە هەمان پۆلدا دواناوەندی دەخوێنن. دوای ئەوەی سەرخۆبوون قۆسەر لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەچێتە ناو ڕیزەکانی هەپەگەوە و دوای سێ ساڵ لە بەشداربوونی شەهید دەبێت، ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر دەروونی ئامینە دروست کرد و بووە پەژارەیەکی قووڵ لە سەر دڵی ئەو.
ئامینە دەمیر نمرەیەکی بەرز بەدەست دەهێنێت و بۆ خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ٢٠٠٦دا دەڕواتە ئەنقەرە و لەوێ جێگیردەبێت. ئامینە وەک گەنجێک کە لە نێو شەڕ و سیاسەتدا گەورەبووە، دوای ئەوەی لە بەشی ئابووری زانکۆی غازی دەست بە خوێندن دەکات، لەساڵی یەکەمی خوێندنەکەیەوە بەشداری ناو کاری سیاسی دەبێت. ئامینە کە بە هۆکاری نەژادپەرستی ناتوانێت لە بەشە ناوخۆیەکاندا بمێنێتەوە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا خانوویەک بە کرێ دەگرن و تێیدا دەمێننەوە. لەو کاتەوە لە خەباتێکی گەورەی ژنانی گەنجدا ڕۆڵ دەگێڕێت. لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارە ژنە گەنجەکاندا لە ماڵی خوێندکاران کۆدەبنەوە و بەشداری گفتوگۆی پەیوەست بە یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی و بە هێزبوون و ئازادی ژنانی کورد دەبێت. دۆندو گۆک و چاغلا یەلەسەر یەكێک بوون لە هەڤاڵە گەنجەکانی، دوای چەند ساڵێک هاوشێوەی ئەوان تێکەڵ بە کاروانی نەمران دەبێت. یەکەم شەڕی بۆ خەونی ژنی ئازاد لە دژی عەقڵێتی خێڵگەرای بەڕێوەدەبات.
هەڵکوتانە سەرەکانی پۆلیس و دەستگیرکردنی
ڕۆژێک پۆلیسی ئەنقەرە لە دژی ماڵەکەیان ئۆپراسیۆنێک ئەنجام دەدات. لەو ڕۆژەوە ئامینە جێگەکەی خۆی دەگۆڕێت و لەناو بزووتنەوەی خوێندکاراندا بە شێوەیەکی چالاک کاردەکات. کاتێک هاوڕێکانی دەستگیردەکرێن، تێدەگات لەوەی ئیدی بەرپرسیارێتی سەرشانی زیاتر دەبێت و لە ژێر چەتری بزووتنەوەی خوێندکارانی گەنجانی وڵاتپارێزی خوێندکارانی کورد لە ئەنقەرە دەست بە خەباتی سیاسی دەکات. بۆ جاری یەکەم لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستگیردەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە. لە گرتووخانەی زیندانیانی ژنانی سینجان زیندانی دەکرێت، کە لەو زیندانەکە گۆشەگیری لەبەرامبەر زیندانیاندا زۆر بەهێزە. لەگەڵ چاغڵا یەلەسەری هاو-زیندانیدا یادەوەرییەکانی خۆیان بۆ یەکتر دەگێڕنەوە و پێکەوە پەرە بە لایەنی فکری خۆیان دەدن لە دژی گۆشەگیری. بە مۆراڵی بەرزییەوە دەبێتە جێگەی کاریگەربوونی هاوڕێکەی. دوای ئەوەی لە زیندان بەردەبێت، درێژە بە کاری سیاسی خۆی دەدات.
خەباتەکانی لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵاتدا
ئامینە دەمیر ناچار دەبێت لە نیوەی خوێندنی زانکۆدا دەستبەرداری خوێندنەکەی ببێت، لەوکاتەوە بڕیار دەدات ببێتە خەباتکارێکی راگەیاندنی ئازاد. دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد دەبێت، سەرلەنوێ بە عەشق و بڕیاردارییەکی گەورەوە بۆ خەباتکردنی لە راگەیاندنی ئازاد ڕوو لە ئامەد دەکات. دوای ماوەیەکی کەمی کاردکردن بە تەمەنی گەنجیەوە دەبێتە بەڕێوەبەری کارەکانی نوسین لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵاتدا. بە هۆکاری چالاکبوونی لە خەباتەکانی لە ڕۆژنامەی ئازادی وڵاتدا ١٣٧ ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٠دا خۆی دەگەیەنێت بە چیاکانی کوردستان
ئامینە دەمیر دوای ئەوەی تێدەگات هیچ دەرفەتێکی بۆ ئەنجامدانی کاری راگەیاندنی ئازاد بۆ نەماوەتەوە بۆ بەهێزکردن و بەردەوامیدان بە تێکۆشان لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات و لەوێ ناسناوی 'ڕۆسیدا مێردین' بۆخۆی هەڵدەبژرێت، لەو ساتەوە سەر لەنوێ هەنگاوی خەباتی خۆی لەسەر ڕێگەی غوربەتلی ئەرسۆز و خەلیل داغ درێژە پێدەدات. ئامینە دوای ١٤ ساڵ لە خەباتکردن لە چیاکانی کوردستاندا، هاوشێوەی هەڤاڵانی زانکۆی؛ دۆندو گۆک، چاغڵا یەلەسەر، نەجاتی گونەش، ئەرهان ئۆلچەن و چەندینی دیکە بەشداری ناو کاروانی شەهیدان دەبێت.