ژیانی گیراوانی بادینان لە مەترسیدایە

دۆخی تەندروستی مامۆستا بەدەل بەرورای تێکچوە، چوارکەس لە زیندانەکەی شیراوان شێروان و هاوڕێکانی توشی ڤاێرۆسی کۆرانا بوون.

ڕۆژی ١٥ی ئایار٢٠٢٠ مامۆستا بەدەل بەرورای بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ گردبوونەوە و خۆپێشاندان لە شاری دەهۆک دەستگیرکرا، وێرای  ئەوەی دادگای تاوانەکانی بڕیاریداوە ئەوەی کە مامۆستا بەدەل بەرواری کردویەتی دەچێتە چوارچیوەی ئازادی ڕادەبرین و ڕەخنەگرن لە حکومەت بەڵام پەدەکە  ئەو مامۆستایە ئازاد ناکات، تائیستا لە زیندانە هێلدراوەتەوە سەرچاوەیەک تایبەت لەو زیندانەی کە مامۆستا بەدەل بەرورای لێ زیندانکراوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگەیاند کە مامۆستا بەدەل بەرورای شەوی چوارشەممەی ڕابردوو دۆخی تەندروستی تێکچوە بە شێوازێک کە لە هۆشی خۆی چوە، لە ئیستادا ڕەوشی تەندروستی ناجێگیرە.

هاوکات بریاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤی بەدریە ئیسماعیل مەحمود لە زیندان کە سەردانی ڕۆژنامەو نوس شێروان شیراونی هاوڕیکانیان  کردوە لە زیندان دوای سەردانەکەی، بۆ دەنگی ئەمریکا قسەی کردوە و ئاماژە بەوە دەکات: لە دۆخێکی زۆر خراپتدان بەشێوەیەک لەو شوێنەی ئەوان چوار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ک-ش