ژینگەی هەڵبژاردن لە موش: دەم پارتی دەنگ و ڕەنگی ئێمەیە

خەڵکی موش بە وتنی 'خزمەتی خەڵکی ناکرێت، تەنها خەریکی دزیکردنن، ناڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر کاندیدی ئاکەپە فەیات ئاسیا دەبڕی و وتییان: "بۆ نوێبوونەوەی ژیان پشتگیری دەدینە دەم پارتی."

هەڵبژاردنە خۆجییەکان ڕۆژەڤی سەرەکییە لای خەڵکی موش. دەم پارتی خاوەنی دەنگدەر و بنکێکی بەهێزە، شارەوانی ماوەیەکی زۆرە لە دەستی ئاکەپەدایە. دەم پارتی بە سڕ سۆیلەمەز و توبا سایلگان خۆی ئادەکردوە بۆ هەڵبژاردنەکە. ئاکەپەش بە فەیات ئاسیا بە شداری هەڵبژاردنەکە دەکات کە ساڵانێکە سەرچاوە و داهاتی هەرێمەکە پێشکەشی لاینگرانی خۆی دەکات.

دانیشتوانی شارەکە لەسەر ئەم بابەتە قسەیانکرد:

بۆ پاشەڕۆژمان، دەم پارتی

دیار کاراچەلیک: هیچ کارێک ناکەن. تەنانەت ڕێگاکانیش چاکناکەنەوە. ساڵانێکە کێشەیەکەی زۆری ژێرخانی شارەکە هەیە و چارەسەر ناکرێت، تەنها بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان کارە دەکەن. داهات و سەرچاوەکانی شارەوانی تەنها بۆ بنەماڵەی خۆیان بەکاردەهێنن، ئەوان دەخەنە سەرکار. هیچ شتێک بۆ ئێمە ناکەن، ئاک پارتی تەنها بۆ لایەنگرەکانی خۆی کاردەکات. لەبەر ئەوە لە هەڵبژاردنی خۆجێیدا پشتگیری لە دەم پارتی دەکەم و بۆ پاشەڕۆژی خۆم دەنگم دەنگی بەربژێرەکانی دەم پارتییە.

خزمەتی خەڵکی موش ناکەن

سەرحەد دینچەر: ئاک پارتی هیچ کارێک ناکات، ماوەی دە ساڵە خەریکی نەخۆشخانەیەکی لێکۆڵینەوەن، بەڵام هیچ ئەنجامێک نیە. زۆرینەی گەنجەکانمان کەوتوونەتە ناو گێژاویی ماددەی هۆشبەرەوە. لەبەر ئەوە پشتگیری لە دەم پارتی دەکەین.

زۆزان چۆبان: هیچ پێشکەوتنێک نابینم لە موش. خوێندکاری زانکۆم بەڵام شارەوانی هاوکاریمان ناکات. لاوان بێ هیوابوون و دەڕۆنە دەرەوەی وڵات. وەک ژنێک پشتگیری لە دەم پارتی دەکەم. باوەڕم  وایە هیوا و ژیانێکی نوێ بۆ گەنجان دەگەڕێننەوە. داوادەکەین کار بۆ چاند و هونەر بکرێت بۆ ئەوەی گەنجان لە گێژاووی ماددەی هۆشبەر ڕزگارببن.

عەزیم بۆزکورت: لەم ئیدارەی ئێستا بێزارین. هیوادارین دەم پارتی سەرکەوێت و دڵمان بەوە خۆشە. بەداخەوە ئەم شارەوانییەی ئێستا خزمەتی خەڵک ناکات، تەنها خزمەتی لایەنگرانی خۆی دەکات. ئەوانەی شارەوانی بەڕێوەدەبەن ڕێک وەک دزن. خزمەتی گەل ناکەن. کات کاتی دەم پارتییە.

دەم پارتی، هیوایە

محەمەد ئاکلین: ئەوەی موش دەبوژێنێتەوە دەم پارتییە. لەوە تێگەشتووین ئیتر ئاک پارتی خزمەتی گەنجان ناکات، بۆیە دەم پارتی هیوای گەنجانە.