زیلان ڤه‌ژین هاوسه‌رۆكی په‌ژاك له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له دوای كوژرانی شلێر ره‌سوڵی و دواتر ژینا ئه‌مینی ده‌ستیانپێكرد و ناوچه‌كانی تری ئێرانیشی گرته‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) رایگه‌یاند، "سه‌رهه‌ڵدانه‌كه له ئێران به كوژرانی ژینا ئه‌مینی ده‌ستیپێكرد. ئه‌و چه‌خماخه‌یه بووه خاڵێكی كۆتایی بۆ گه‌لانی ئێران. به تایبه‌تی له كه‌سایه‌تی ژنێكی كورددا، له كه‌سایه‌تی ژناندا، ده‌ست به سه‌رهه‌ڵدان كرا. ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هیچ ژنێك، نه ژنانی كورد، نه ژنانی ئێران ئه‌و سیستمه قه‌بوڵ ناكه‌ن".
زیلان ڤه‌ژین سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر گرنگی تێكۆشانی ژن له‌م سه‌رده‌مه و به‌م جۆره دوا:
"تێكۆشانی ژنان هه‌رێمی نییه، تێكۆشانێكی گه‌ردونییه. ئه‌و رۆحی ئازادییه، به سنوورێك، به به‌شێك، به شارێكه‌وه سنووردار ناكرێت، رۆحێكه كه له دڵی هه‌موو ژنێكدایه".
له دژی پاكتاوكردنی ژنان و گه‌لان له‌لایه‌ن رژێمی داگیركه‌ری ئێران و سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و ره‌گه‌زپه‌رستی كه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا:
"ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه، له كه‌سایه‌تی ژناندا، به پێشه‌نگایه‌تی ژنان، هه‌موو گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران لێپێچینه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌م ده‌وڵه‌ت و له‌م سیستمم و له‌م سیاسه‌ت و له‌م یاسایه ده‌كه‌ن. پێویسته باش بزانین كه ئه‌گه‌ر له سیستمێك‌دا ژن سه‌رهه‌ڵدان بكات، سیاسه‌ت و سیستم بخاته به‌ر لێپێچینه‌وه، هیچ رهوابوونێك بۆ ئه‌و سیستمه نامێنێته‌وه".
زیلان ڤه‌ژین سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌و دروشمه‌ی له سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران به زمانی جیاجیا ده‌وترێته‌وه و وتی، له خۆڕا و به بێ هۆ نییه، ئه‌نجامی تێكۆشانی ٢٠ ساڵه‌یه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو:
"ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ ئازادی ژنان و دیموكراتیزه‌كردنی ئێران پێشخرا و به وتنی، ژن، ژیان، ئازادی خرایه‌ڕوو، خاوه‌ندارییه له هزری رێبه‌ر ئاپۆ".
هاوسه‌رۆكی په‌ژاك زیلان ڤه‌ژین سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی خۆپیشداندانهكان كرد و داواشی له گه‌لانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد كه سه‌رجه‌م شه‌هیدان به رێوره‌سمی جه‌ماوه‌ری پێشوازییان لێبكرێت و به خاكبسپێردرێن.
هـ . ب