زیلان ڤهژین هاوسهرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پهژاك) ههڵسهنگاندنی بۆ ساڵی ٢٠٢١ له رووی تێكۆشانی گهلانی ئێرانهوه كرد و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی له ئامانجهكانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرد.
'ئێمە بە بڕیارین لە ناو هێزە کوردییەکاندا یەکڕیزی پێکبهێنین'
ئەوەی لە دژی ئەوەش وەستایەوە هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بوو. لە گەڵ دوژمنانی کورد دەستی تێکەڵ کرد (رێککەوت)، نیازی هەبوو ئەو تێکۆشان و بەرخۆدانە تێکبشکێنێت. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هەپەگە و پەکەکە زیاتر پەرەیان بەو تێکۆشانەدا. گەریلابوون، کە خاوەندارییان لەو ئیرادەیەی کۆمەڵگای کورد و نەتەوایەتییەکەی کرد. لە هەموو بەرەکانی شەڕ، بەرخۆدان و تێکۆشاندا خاوەندارییان کرد. گەلی کورد بەو شێوازە بەرەوپێش دەچێت، بەڵام لەو پێشەنگایەتیەدا هێزە سیاسییەکان نەبوونە خاوەنی ئەو پێشەنگایەتیە راستەقینەیە. گەلی کورد بە تایبەتی لە کەسایەتیی پەکەکەدا بووە خاوەنی ئیرادە، لە کەسایەتیی ئەودا بووە خاوەنی هێزی پاراستن، بووە خاوەنی هێزی سیاسەت و تێکۆشان، بەڵام ئەو سیاسەتەی پەکەکە دەیکات لەمڕۆدا نەک تەنیا لە کوردستان، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەمووان و لە سەرتاسەری جیهان، بۆ هەموو هێزە کوردییەکان نمونەیە. نمونەیەک بۆ ئەوەی پێویستە سیاسەت چۆن بێت، چۆن پەیڕەو بکرێت، چۆن دەتوانێت بۆ گەل گیانفیدا بن، پێشەنگایەتی راستەقینە بۆ گەل بە چ شێوازێکە ئەوەی خستەڕوو.
بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانیش، کە ئێمە لە سەر هێڵی رێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین، لە هێڵی نەتەوەییدا خەبات دەکەین، لە هێڵی سیاسیشدا ئێمە چۆن دەتوانین رێککەوتنێک بێنینە ئاراوە بۆ ئێمە نمونە و رێنیشاندەرە، بەڵام ئێمەش لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی ئەو کێشەیەین، کە وەک حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر بنەمای پێویستییەکانمان ناتوانین بێینە لای یەک و کۆببینەوە. هەندێک جاریش ئەگەر دیدار و چاوپێکەوتنێک لە نێوانماندا ساز بن بەهۆی پێداگری و هێرشەکانی دوژمنان لە سەرمان درێژخایەن و بەردەوام نابن، کاتی دەبن و بە گوێرەی سیاسەت و هێرشەکانی دوژمن دیاری دەکرێن، کە ئەوەش ناکەوێتە خزمەتی گەلەکەمان. لەبەر ئەوەش لە ساڵی ٢٠٢١دا ئێمە وەک پەژاک زۆر پێداگریمان کرد، ئەمساڵیش ئێمە بەهەمان شێوە پێداگر دەبین، هەوڵ بدەین لە نێوان هێزە کوردییەکاندا یەکڕیزی پێکبهێنین و لەو پێناوەشدا پێشەنگایەتی بکەین".
زیلان ڤەژین باسی لەوەشکرد، ئەوان هێشتاش خۆیان لەو پێشەنگایەتیەدا دەبیننەوە و وتی، "بەڵام ئەو هێزانەی کاریگەرییان لەسەر هێزە کوردییەکان هەیە ناهێڵن یەکێتیی گەل واتە یەکێتی هێزە سیاسییەکان سەربگرێت. بۆ ئەوەش پێویستە خۆیان لە ژێر کاریگەری ئەو سیاسەتانە رزگار بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە تۆ خۆت، خۆت بکەیتە ئیرادە، خۆت بکەیتە هێز و خۆت بگەیەنیتە ئەو ئاستە. بەداخەوە ئەوە رووینەدا، یان ئەو ئاستە دروست نەبووە. هەر بەو هۆیەشەوە ئەو هێزانەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەری هەر جۆرە هێرشیک بۆ سەریان ئەگەرێکی کراوەیە و ئێرانیش و هێزەکانی دەرەوەش هێرش دەکەنە سەر ئەوان، ناتوانن سیاسەتێکی سەربەخۆیانە پەیڕەو بکەن، ئەوەش زیانبەخشە، بەڵام گەورەترین زیان هەر بەر خودی ئەو حزبانە دەکەوێت. بە هۆی ئەوەی خودی ئەوان ئەو شتانە پێکدەهێنن.
ئێمە هێشتا لەسەر ئەو پێداگرییەن، کە ئەو هێڵ و فەلسەفەیەی ئێمە لەسەری تێدەکۆشین، روانگەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ یەکێتی نەتەوەیی و بیری هاوبەشی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەموو بوارێکدا بێتە ئاراوە، ئەوە بۆ ئێمە بنەمایە".
'تێکۆشانی ژنان مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢١دا'
لەبارەی تێکۆشانی ژنان لە ئێران، بەتایبەتیش کاریگەریی هەناگەوەکەی کۆردیناسیۆنی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) زیلان ڤەزین بەم جۆرە دووا:
"لەمساڵدا هەر وەک چۆن تێکۆشان بۆ گەلانی ئێران ساڵێکی تێکۆشانی سەخت بوو، هاوکات ئەوەی لە بنەڕەتدا مۆرکی خۆی لە تێکۆشان لە ئێراندا تێکۆشانی ژنان بوو. ژنان بێ پسانەوە تێدەکۆشن، بێ پسانەوە لە گۆڕەپاندان بۆ ئەوەی سیاسەت و سیستمی ئێستا بگۆڕن. بەتایبەتی ئەو هەنگاوەی کەژار دەستیپێکردبوو هەنگاوێکی زۆر گرنگ بوو و لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی ئەمساڵ لە دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی کەمدا دەستیپێکردبوو بە گشتی لە بنەڕەتدا کاریگەریی خۆی دانا. دەستکەوتی زۆر گرنگ و پشتگیرییەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە. لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەتەی لەمڕۆدا ئێران لە بەرامبەر ژنان بەڕێوەی دەبات بۆ بەکارهێنان و پاکتاوکردن، واتە لە هەر دانیشتنێکی پەرلەماندا بڕیارێک کە لەبارەی ژنانەوە دەردەچێت بە ئامانجی پاکتاوکردنی ژنانە، بۆ لەناوبردن و لاوازکردنی هەبوونی ژنان لە ناو کۆمەڵگادا. ژنان بە تێکۆشانی خۆیان لە بنەڕەتدا ئەوەیان رەتکردەوە و نەیانهێشت بگاتە ئامانجەکانی.
بەتایبەتی هەندێک قسەی کاربەدەستانی ئێران وەک وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی پەرلەمان کە وتیان کاری سەرەکی ژن ئەوەیە، کە تەنیا خۆی و ماڵەکەی بڕازێنێتەوە، کارەکەی تەنیا ئەوەیە. دەیانەوێت بەو شێوازەش بڵێین، هەندێک کەس لە پەرلەماندا وتیان، ئێمە دەمانەوێت پڕۆژەی گەنجکردنەوەی دانیشتوان جێبەجێ بکەین و پلان و رەچەتەی ئەوەشیان لەسەر پاکتاوی جەستەیی ژنان نوسی. هاوکات وتەکانی هەندێک کاربەدەست وەک ئەوەی لە ئەنجامی ئەو قسانەدا دانیان بەوەدا نابێت کە بڵێن ئەوەی کە لە بنەڕەتدا مەترسی لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و سیستمەکەی دروست دەکات ژنانن.
ژنانیش بە تێکۆشانی خۆیان ئەو دۆخەیان خوڵقاند کە ئەوان دانپێدانانیان کرد و ئەو قسەیەیان کرد. لەبەرامبەر هەموو وتە و بڕیارێک، کە لە دژی ژنان دەوترێن و دەردەچن، دانپێدانانیان کرد. واتە بەراستی تێکۆشانێک هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا پاکتاوکردنێکی زۆر جددی هەبووە. واتە ئەمساڵیش کوشتن و خۆکوشتنیش کە لە ئەنجامی سیاسەت و هۆشمەندی دەوڵەت نەتەوە و پیاوسالاردا گەشە دەکات، لە بەرامبەریشدا ژنان خاوەنی هەڵوێست بوون.
لە ئێران و بە گشتی کۆمەڵگاکان ژن رووبەڕووی سیاسەتی دەوڵەتە، هەم رووبەڕووی کۆنەپەرستی کۆمەڵگا بووەتەوە؛ لەبەرامبەر هەردووکیشیاندا ژن بە شێوازێکی زۆر جدی لە تێکۆشاندایە. سەرباری ئەوەش قوربانی و باجی زۆر قورسیش دەدات. بەتایبەتی دایکانی ئابان ماهـ، دایکانی پارکی لالە و دایکانی ئاشتی کە ئەوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین ساڵە بە پێشەنگایەتیی دایکانی کوردستان ئەو خەباتەیان بەرەوپێشبردووە؛ کاریگەریی گەورەیان لەسەر هەموو ژنان داناوە.
بۆیە ئەمڕۆش ئەگەر سەیری بکەین، بە ڕاستی ئەگەر شۆڕشێک لە ئێران هەێت بەو شێوەیە بە تێکۆشانی ژنان پەرەی پێدەدرێت و بە پێشەنگایەتیی تێکۆشانی ژنان گۆڕانکاری دروست دەبێت. تێکۆشانی ژنان مۆری خۆی لەسەر شۆڕشی دیموکراتیکی گەلانی ئێران دەدات، چونکە زۆرترینی ئەو پۆتانسێل و ماتەوزە و دینامیزمی لە کۆمەڵگای ئێران دا لە ناو ژناندایە. ژنان بوێرییان وەرگرت. لە چی بوێرییان وەرگرت؟ لە ژنانی کورد ئازایەتی و بوێرییان وەرگرت، لە کەسایەتییە پێشەنگ و قارەمانەکان، کە بەدوای ئازادیدا دەگەڕان، لە شەهید شیرین عەلەم هولی، کە لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە درا، لە بنچینەدا بووە بوێرییەک بۆ ژنانی ئێران. تێکۆشانی هەڤاڵ زەینب (جەلالیان) لە زیندانەکاندا بووە هێڵی بەرخۆدان بۆ هەموو گەلان و بە تایبەتی بۆ ژنانی ئێران. هاوکات خەباتی ژنان لەڕۆژئاوای کوردستان و هەموو کوردستان و لە باکوری کوردستان بەرخۆدانێک، کە ئەمڕۆ لە ڕیزی پێشەوەی بەرەی شەڕدا لە لە کەسایەتی یەژاستاری سوپای ژنانی کورد دا ئەنجام دەدرێت و پێشڕەویی بۆ دەکات، لە بنەڕەتدا ئەوەش بووە بەردی بناغە بۆ خوڵقاندنی بوێری و بەخشینی ئازایەتی بە هەموو ژنان بوو.
ژنانی ئێران ئەگەر بەو شێوازە بوێرانە لە دژی ئەم سیاسەتی ئێستا شەڕ بکەن، بەرگری دەکەن و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، ئەوە لە بنەڕەتدا لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنی کورد ئیلهام و ئازایەتییان وەرگرتووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئێران دەیەوێت ئەمە بۆ خۆی بەکاربهێنێت، ئەوی بە شێوەی دروستکردنی هەندێک لە تەریقەتەکان و بە پێشخستنی سیاسەتی سەلەفی و لەو رێگەوە ژنانی بەشداری لەو کارانەدا پێ بکات. واتە ئەمە لە بنەڕەتدا سیاسەتێکە، بەڵام لە بنەڕەتدا و بە شێوەی سەرەکی ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ تێکۆشان و بەرخودانی نەک تەنها ژنانی ئێران، بەڵکو ۆ ژنانی رۆژهەتی ناوەڕاست و جیهانیش بە گشتی دەکەن".