زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ و ئاڤاشین و هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بۆ ئەو داگیرکارییە و سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان و تێکۆشانی گەریلا لە دژی ئەو پلانانە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"دید و چەمکێک لە دژی هەموو کوردان لە کاردایە و پەدەکەش هاوکاریی دەکات"
"پێش هەموو شتێک ئەو شەڕە، کە بە بەرخۆدانێکی گەورەوە لە سەردەمی ئازادیدا پێشدەخرێت، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئەم شەڕە بەرەو پێش دەبەن و گورزی قورس لە دوژمنی داگیرکەر و فاشیستی دەوڵەتی تورک دەدەن سڵاویان لێدەکەین. هەروەها ئەو هەڤاڵانە، کە بە ڕۆحێکی فیداییەوە خۆیان پێشخست کرد و بەشدارییان لەم شەڕەدا کرد، شەهید بوون و ژیانی خۆیان بەخشی، یادیان دەکەینەەوە و سەری رێزمان بۆ خەباتەکەیان دادەنەوێنین. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان، کۆمەڵگای گەلی کوردستان دەکەین. ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری فاشیست دەکەین، کە بە هاوکاریی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئەنجام دەدرێت.
دید و چەمکێک لەسەرتاسەری کۆمەڵگای کوردیدا بە پێشەنگایەتیی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرەو پێش دەبرێت، کە دەیەوێت هەموو ڕۆژێک برەوی پێ بدات و خیانەت قووڵتر بکاتەوە، بەڵام لە خیانەتەکەیدا نوقم دەبێت دەخنکێت وەک چەمکێک، کە بە تەواوی دژی کۆمەڵگای کوردییە، دژی هەموو دەستکەوت و بەهاکانی گەلی کوردە. ئەو هێرشانە کە لە ١٧ی نیسانەوە دەستی پێکردبوو تەنیا بۆ سەر هەرێمی باشوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا نەبوو. هاوکات ئەم چەمکە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەستی پێکرد و ئەم هێرشانەش دەستی پێکرد. هاوکات هێرشکرایە سەر کۆبانێ، هێرشکرایە سەر گەریلاکانی یەرەکەمان لە ئاسۆس،هاوکات ئەو هێرشانەش بەردەوام و بێ ڕاوەستان دەکرێتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. جینۆسایدێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کەلتووری لەدژی گەلەکەمان لەباکوری کوردستان، لە دژی سیاسەتمەداران بەڕێوەدەچێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت گەمارۆیەکی سیاسی و سەربازی بە سەر کۆمەڵگای کوردستان و کورد دا بسەپێنن و چڕی بکەنەوە.
"هێرشەکان بە هاوکاریی هێزە هەژمۆنیکەکان و پەدەکە ئەنجام دەدرێن"
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە بەدیهێنانی ئەو چەمکەی بۆ خۆی داینابوو شکستی هێنا. بەو هۆیەوە ساڵی ٢٠٢٢ وەک کۆتا ساڵ بۆ خۆی دەبینێت. هەر خۆی ئۆپراسیۆنەکەی ناو ناوە 'پەنجە - قوفڵ'. ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٢داین و بەرەو ساڵی ٢٠٢٣ دەڕۆین. ئێمە بە کاتێکی مێژووییدا تێدەپەڕین. وەک چۆن دوژمنانی گەلی کورد ئەمساڵ وەک ساڵێک بۆ پلانەکانەکانی خۆیان، هەموو پلانە قێزەونەکانیان لەسەر کورد بەڕێوەدەبەن و لەگەڵ ئەو هێزانەدا دەستی بە هاوکاری و پشتیوانی کردووە. ئەم هێرشە نەک هەر تەنها دەوڵەتی تورکیا دەیکات، بەڵکو پشتیوانیی هێزە هەژموونییەکانی وەک هێزەکانی ناتۆشی لە پشتە. هاوکات لە ناوچەکەدا هێزێکی وەک پارتی (پەدەکە)ی خیانەتکار تیایدا بەشدارە و زەمینەی بۆ خۆش دەکات. بەم هۆیەوە دەوڵەتی تورک بەم خوێنڕشتنە دەیەوێت بە شەڕکردن ژیانی خۆی درێژ بکاتەوە و بەو شێوەیە بچێتە ساڵی ٢٠٢٣.
"پەدەکە لە کوردستان تەنها یەک ڕۆڵی هەیە: ئەویش هاوکاری و نۆکەرایەتییە بۆ دوژمنان"
پەدەکە لە کوردستان تەنها یەک ڕۆڵی هەیە، ئەویش ڕۆڵی هەماهەنگی و هاوکاریکردن لەگەڵ دوژمنان. نۆکەری و خیانەتە. بە خیانەتکردن خۆی لەسەر پێ رادەگرێت و هەناسە بە بەرخۆیدا دەکاتەوە، بە هاوکاریکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دوژمندا هەناسە بە بەرخۆیدا دەکاتەوە، بنەماڵەی بارزانی لە کەسایەتیی کەسایەتییەکانی وەک مەسرور و وەک نێچیرەڤان وەک مەسعوددا ئەوەیان بە ڕوونی و بە ئاشکرایی بە هەموان نیشانداوە. مەسرور لەم بارودۆخە ئاڵۆزدا، ئەو هەموو داگیرکەرییە لەسەر کوردستان هەیە، بەڵام ڕۆیشت بۆ وڵاتانی دەرەوە بۆ ئەوەی دیپلۆماسی بکات. لە لەندەن لەلایەن گەنجانی کوردەوە بە شێواز و ڕۆحی فیدایانە، و ڕۆحی بەرخودان و خۆڕاگر هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەریدا خستەڕوو. هەر کە بەرپرسێکی کورد دەچێتە ناو وڵاتی ئینگلیزەوە دەبێت بە خێرایی لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە پاریزگاری لێ بکرێت، ئەویش بەهۆی ئەو سیاسەتەی دەیکات، ئەو هاوکارییەی لەگەڵ دوژمندا کردووە پێگەی خۆی دیاریکردووە و گەل لێی توڕەپە، ئەمە دۆخێکی ئازاربەخشە بۆ بنەماڵەی بارزانی، بارودۆخێکە، کە بۆ خۆیان دروستیان کردووە و وردە وردە بەرەو پێش دەچن بۆ خیانەت و لە خیانەتی خۆیاندا دەخنکێن.
"هەم بۆ دوژمن و هەم بۆ گەلی کورد شەڕی مان و نەمانە"
ئێمە دوژمنەکانی خۆمان دەناسین. دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو کوردە. ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردێکی ئازاد. هیرش دەکاتە سەر مەخمور، شەنگال، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات، باکور، باشوور بەم شێوەیە هێرش دەکاتە سەر هەموو کوردان، بۆیە پێویستە کورد بە دانایی و هۆشیاری، هەڵوێست و تێکۆشانی هاوبەشەوە و بە بەرخۆدانی هاوبەشەوە هێزی خۆی یەک بخات و ڕێگری لەو داگیرکارییە بکەن. ئێمە ڕێگری لەو داگیرکەرییە دەکەین. رێگری لەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاکەکەمان، بۆ سەر بەهاکانمان دەکەین. ئێمە هێڵی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە کوردستان تێکدەشکێنین.
هەرچەند و بە ئەندازەیە پەدەکە هەبێت، دوژمنانی کوردیش بەو ئەندازەیە هێرش و دەستدرێژی دەکەنە سەر کوردستان. هەر چۆن بەڕێز موراد قەرەیلان فەرماندەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕایگەیاند، ئەمە شەڕی مان و نەمانە، شەڕی هەبوون و لە ناوچوونە. شەڕی هەموو کوردێک و پێویستە تەواوی کۆمەڵگای کوردی و هەموو دۆستانی کورد ئەوە شەڕ بەو شیوەیە هەڵبسەنگێنن. پێویستە هەموو گەنجانی کورد، ژنانی کورد لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە و هەڵسوکەوت بکەن. شەڕی هەبوون و لەناوچوونە، لەبەر ئەوەش ئێمە خاوەنی ئەم هێزەین. دەرفەتی ئەوەمان هەیە، کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ساڵی کات کاتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرایەتییە بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەین.
"گەریلا ڕۆڵی خۆی دەبینێت، دەبێت گەلەکەشمان هەمان رۆڵ ببینێت"
ئەو هێرشە تەنها بۆ سەر باشور نییە، تەنها لەسەر پەکەکە و هەپەگە نییە. ئەم هێرشە لە هەموو شوێنێک ئەنجام دەدرێت، لە هەر شوێنێک کە بۆشایییەک بدۆزنەوە هێرش ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. لەبەر ئەوەش پێش هەموو شتێک پێویستە گەلەکەمان لە پارچەکانی کوردستان ڕێگری لە داگیرکاری بکەن و ئەو بەرخۆدانە بەرزبکەنەوە و پێویستە وەک گەریلاکان، کە ئێستا ڕۆڵی خۆیان دەبینن و ڕۆڵی خۆیان ببینن، ئەگەر گەلەکەمان لە کوردستان ئەم ڕۆڵە نەگێڕێت لە ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕش ناچێتە ناو پارێزرابوونەوە و هیچ گەرەنتییەک بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا نامێت.
هاوکات بارودۆخی باکوری کوردستان لەبەر چاوە. هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری دەکرێت، زیندانەکان پڕن لە خەڵک. هاوکات دەبینین باشوری کوردستان بەهۆی سیاسەتەکانی پەدەکەوە فێر بە کۆچکردن کردووە. ڕایاندەهێنێت بە بێکاری و فێری بێکارییان دەکات. ئەو دەیەوێت فێریان بکات، کە بێ بەرگری و بێ بەرەنگاری بن، بۆیە پێویستە خەڵکی باشوری کوردستانیش ئەمە بزانن و هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەم بنەمایە ڕوون بکەنەوە.
"پێویستە گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک قۆناغی کۆبانێ بەشداری لەم جەنگەدا بکەن"
هاوکات گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆی هەستێت. بە ئەرکی ئەم کات و قۆناغ و سەردەمە هەستێت. بەتایبەتی چۆن گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕۆحیەتێکی پێشەنگانە بەشدارییان لە سەردەم و قۆناغی شەری کۆبانێدا کرد و بە ڕاستی کۆبانێیان ئازاد کرد و کردیان بە نمونەی خەباتی گەلان، هاوکات هەر چۆن گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی بەشدار بوون، دەبێت بەو شیوەیەش بەشدار ئەم جەنگە ببن، کە جەنگی مان و نەمان و هەبوون و لە ناوچوونە. ئەم جەنگە جەنگی هەموومانە، جەنگی باشوور، باکوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوایە. جەنگی هەموو کوردێکە جەنگی ژنان و لاوان و ڕۆشنبیرانی کورد و هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانە، بۆیە هەموو کەسێک بەرپرسیارە، هەموو کەس لە بازنەکەى خۆی، لە گۆڕەپانەکەى خۆی، لە ناوچەکەی خۆی و لەو شوێنەدا، کە دەرفەت هەیە تێبکۆشێت. سیاسەتمەداران بە سیاسەت، ڕۆشنبیران بە ڕۆشنبیریی خۆیان، گەنجانەوە بە بەشداریکردن لە ڕیزەکانی گەریلادا، بە خەبات و تێکۆشان و شەڕکردن، دایکان و ژنان لەو شوێنەکانی خۆیاندا، لە هەر دەرفەتێک دا، کە بۆیان مەیسەر دەبێت، بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی و یەکگرتیووی تێبکۆشن. ئەم سیاسەتەی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕیسوا و ئیدانە بکەن. ڕێ لەم داگیرکارییە بکەن. بەم شێوەیە هەموومان دەتوانین ڕێگری لە داگیرکاریی بکەین.
'ئێمە ڕێککەوتننامەى لۆزان لە سەدەهەمین ساڵیدا لەبەر یەکهەڵدەوەشێنین'
ئێمە بە کات و قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین. ئێمە ئەچینە ناو ٢٠٢٣ . ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە سەد ساڵی لۆزان تەواو دەبێت. سەدە ساڵەی لۆزان بەو مانایە دێت، کە جارێکی تر پلانی نوێ لەسەر کورد بەڕێوەببەن، کوردستان نەک تەنها بە سنوور دابەش بکەن، بەڵکو بە مەبەستی جیاواز و ئامانجەکانیان ئەوەیە، کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی کورد، بەها و نرخەکانی کورد بخەنە ژێر هەژموونی خۆیان. ئێمە بە سەرکەوتوویی دەچینە ساڵی ٢٠٢٣ەوە و پەیمانی لۆزان لەبەر یەکهەڵدەوەشێنین و تێکیدەشکێنین. ئێمە هەموو داگیرکارییەکانی سەر خاکی کوردستان بە ڕۆحی گەنجان و بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەنجان تێکدەشکێنین.
لە ساڵی ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان شکستیان هێنا، ئیرادەیان شکا، هێزەکەیان شپرزە و بڵاو بوویەوە، مسۆگەر لە ساڵی ٢٠٢٢دا شکست دەهێنین. ساڵی ٢٠٢١ بووە ساڵی شکان، بە دڵنیاییەوە لە ساڵی ٢٠٢٢شدا شکست دەهێنن و دەبێتە ساڵی ڕووخانیان. ٢٠٢٣ دەبێتە سەرکەوتن بۆ کورد. ئەمەش بە ڕۆحی سەرکەوتن بەدی دەهێنرێت، ئەگەر هەموو کەسێک بە ڕۆحی بەرپرسیاریەتی هەڵسوکەوت بکات، ئەمە بەرپرسیاریەتی ئێمەیە. ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانە، کە ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی سەختدا بەڕێوەدەبات، ئەوە بەرپرسیاریی ئێمە. ئەگەر بمانەوێت بەشداری لە هەڵمەتی کات کاتی ئازادییە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆدا بکەین، ئەوە کاتی ئەوەیە، کە هەمووان بەشداری ئەو ڕۆحە بکەین. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بە باشی لێکبداتەوە و خوێندنەوەی بۆ بکات و بەو هەستەوە بژی.
لە ئێستادا دەیان کچ و کوڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بادینان، ئاڤاشین، کوڕەژارۆ، زاپ و شکەفتا برینداران جەنگ دەکەن و تێدەکۆشن. دوو ڕۆژ پێش ئێستا هەڤاڵێکی خەڵکی سەلماس شەهید بوو. لەبەر ئەوە ئێمە بەرپرسیاریەتیمان هەیە، کەس ناتوانێت بڵێت، کە ئەم جەنگە جەنگی ئێمە نییە. هەموو کەسێک بەشی خۆی لەم جەنگەدا هەیە و دەبێت هەموو کەس بەشی خۆی رۆڵی خۆی بگێڕێت، چونکا هەموو کەس باجی ئەم شەڕە دەدات. ئەوەی قوربانیانە، کە ئێمە دەدەین بۆ ئەوەى سەرکەوتن بە دەست بهێنن. ئەو شەهیدانەی دەیاندەین لە پێناو ئازادی و سەرکەوتن دایە بۆ ئەوەی ئازادی و سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بۆیە دەبێت هەموو کەسێک بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات. هێزە کوردییەکان دەتوانن بەسیاسەتی خۆیان و بەهەڵوێستی خۆیان ئەم کارەبکەن.
"پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە دژی داگیرکاریی یەکبگرن"
کورد هەمیشە بە پارەچەبوونی خۆی دەرفەتی بۆ دوژمن رەخساندوە. پێش هەموو شتێک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو ئەو هێزانەی لە کوردستان تێکۆشان بۆ ئازادی و ئاشتی و دێموکراسی دەکەن، بە هەڵوێستێکی ڕادیکاڵانەتر، بە هەڵوێستێکی ڕوونترەوە و بە بێ ئەوەى خۆیان تووشی بەرتەسکیی حزبی بکەنەوە، بەبێ حسابات و بەرژەوەندیی کەسی، دەبێت لەم کاتەدا ڕۆڵی خۆیان ببینن و هەڵوێستێکی ڕادیکاڵ و یەکگرتوانە نیشان بدەن. لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییەدا هەڵوێستی خۆی نیشان بدات، ئەوە بە واتای ئەوە دەێت، کە ئەرکی مێژوویی خۆی، بەشێکیش بێت جێبەجێی دەکات. ئێمە لەو بڕوایەداین، لەسەر ئەم بنەمایە لەسەر ئەو بڕیارەیەن، کە بە هێزی خۆمان و بە هێزی سروشتی و جەوهەریی خۆمان، بە جەنگی شۆڕشگێڕیی گەل، گەل و گەریلامان پیکەوە ئەم دوژمنە تێکدەشکێنین و سەرکەوتن بەدەست دەهێنین".
ژ.ت