زێڕین ڕوکەن: ئێمە لە قۆناغی ئازادیداین

زێڕین ڕۆکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە وتی، "تێکۆشانی ئێمە هەموو رۆژێکو هەموو ساتێکە و ئێمە لە قۆناغی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردداین."

زێڕین ڕۆکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، لەبارەی٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی قسەی کرد.

'ژنانی کورد پێشەنگایەتی بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن'

زێڕین ڕۆکەن لەبارەی ٢٥ی تشرینی دووەم وتی، "لەم قۆناغەدا لەدژی هەموو توندوتیکی دەسەلات بە سەروەری پیاو، ژنان بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشن. لە سەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بە هوشیاری و پێشەنگایەتی ژن لە هەموو شوێنێکی جیهان گوڕانکاریەک بە شێوەیە ژن دەکرێت. ئەم هوشیاریە پیشانی دەدات کە ژنان هەنگاوێکی دیکە نزیکی ئازادی بوونەتەوە. ژنان لە ئازادکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهاندا ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن. ژنان لە هەموو شوێنێکی کوردستان  بە رۆحی ڕاپەرینی گەورە، هەنگاو بە هەنگاو پێشەنگایەتی شۆڕشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن."

'کاتی ئازادیە'

زێڕین ڕۆکەن  رایگەیاند، هەنگاوی 'کاتی پاراستنی کۆمەڵگای ئازاد و ژنی ئازادە' کە لەلایەن ژنانی کوردسان لە شەنگال، رۆژهەڵات، باشور، رۆژئاوای کوردستان و ئەروپا لەدژی فاشیزمی پیاو و دەوڵەتی دەستپێکراوە، هەروەها چالاکی کاتی ئازادیە بە خاوەنداریەکی گەورەوە لە جیهان پێشوازی لێدەکرێت. زێڕین ڕۆکەن  وتی، " هەروەها بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی و چالاکی ژنانی کورد لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان، پشتگیریەکی گەورەی لە جیهاندا بەدەست هێناوە. من لەم بڕوایەدام کە ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمشال لەلایەن چالاکیەکانی تێکۆشان لەدژی تودوتیژی لەسە ژن بەپێی ساڵەکانی ڕابردوو بە بەهێزی ئەنجام دەدەین. لەبەرئەوە لە ناو ژناندا ' رۆحێکی هاوبەش، هەستم مێشک و داواکاری بۆ ئازادی' بەهێز بووە، لەبەر ئەوەی ژنان بە درێژایی ساڵ بە رێکخستنی خۆیان لەبەرانبەر قڕکردنی ژنان وەستانەوە."

زێڕین ڕۆکەن باسی ئەوەی کرد کە فشاری ئازادی ژنان ئێدی دەبینرێت و وتی، " ئێمە لە سەردەمی شۆڕشداین. ئێمە دەبینین کە رەنگی رەساسی بەسەر جیهاندا دەڕوانێت. لە سەردەمی ئازادی ژناندا شۆرشی زۆر ئەنجامدران. ئەم سەردەمە سەردەمی ئازادیە."

"ئەم دەسەڵاتە قێزەونانە دەگۆڕدرێن"

زێرین ڕۆکەن، تیشکی خستە سەر گرنگی بەهێزکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان و خۆپاراستن و وتی: پێویستە ئێمەی ژنان لە دەرەوەی وڵات چارەسەرێک بدۆزینەوە و ڕوو لە تێکۆشان بکەین. ئەو ڕاستییەی کە ژنان لە ئاستی جیهانیدا خۆیان ڕێکخستووە ئەم دەسەڵاتە قێزەونانە دەگۆڕدرێن. سیستەمی نێرینەی هەژموونیی کە بۆتە گێچەڵێکی مرۆڤایەتی، هەموو ڕۆژێک سیاسەتی توندوتیژی و دەستدرێژی و گێچەڵکردن پەیڕەو دەکات. دەتوانین بڵێین بەرپرسیارییەتی ئەم پیاوە چەوسێنەرە مێژووییە."

"دەبێت تێکۆشانی ژنان بەهێزتر بکرێت"

زێرین ڕۆکەن ڕایگەیاند، کە دەوڵەت نەتەوە و هەموو ئەو دەوڵەتانەی کە ڕوخساری زاڵی پیاوان و فاشیستەکانن، بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژی ملیۆنان کەس و ژنان و وتی: دەسەڵاتداری دیکتاتۆرەکان هەمووی فاشیستە ، داگیرکردن، کۆمەڵکوژکردنە. لەسیاسەتی دوژمنایەتیکردنی کۆمەڵگا و ئازادی و ژناندا یەک هەڵوێستیان هەیە. بۆیە ئەوەی سیاسەتی شەڕ و توندوتیژی و گوشاری دەسەڵات و دەوڵەتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەبات، دەوڵەتی تورک و دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەیە.

لە هەموو جیهاندا، لە دژی ئەم سیاسەتانەی دوژمنی ژنان، پێویستە لە هەموو شوێنێک، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا، لە ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تێکۆشان و یەکڕیزی هاوبەشمان بەهێز بکەین"

"تێکۆشانی رێکخراوەیی ژنان فاشیزم تێکدەشکێنێت"

زێرین ڕۆکەن لە بەردەوامیدا وتی: "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە هەلومەرجێک بۆ ژیانی دیموکراتی لەناو کۆمەڵگەیەکی ئازاددا دروست بکەین، وەک ژنانی ئازاد ئێمە هونەر و هێزمان هەیە کە لەگەڵ هەموو ژیانێک، لەگەڵ هەموو کەسێکدا، لەگەڵ هەموو ژنێکدا بژین.  ئێمە ژنین لە کۆمەڵگەیەکدا کە عەقڵییەتی نەتەوەیی دیموکراتیکی تاقیدەکرێتەوە، بۆیە دەڵێین: "لە دژی کۆمەڵکوژیی ژنان کاتی ئەوە هاتووە کە ژنانی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازاد بپارێزین" تێکۆشانی رێکخراوەیی ژنان فاشیزم لەناودەبات"

"تێکۆشانی ئێمە هەموو ڕۆژێک و هەموو ساتێکە"

زێرین ڕۆکەن، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە جیهان ئامادەیە بۆ ژیانێکی بێ توندوتیژی و وتی: "ئەوەی پێویستە ئێمەی ژن، بە ڕێکخراوەیی خۆمان، بە ئیرادەی ئازادانە و بیرۆکەکانیانەوە نیشانی بدەین کە ئامادەن ئەم کارە بەڕێوەببەن. پێویستە بزانین ئەو پیاوانەی بە بیرۆکەی دەوڵەتەوە کاردەکەن، هەمیشە دێنە بەردەممان و بەپێی ئەم تێگەیشتنە ڕێکخستن و پاراستنمان بەهێز دەکەین و بەبێ وەستان بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان. ئەو ژنەی شەڕ دەکات ژنێکی جوانە و ژنێکی جوانیش ژنێکی ئازادە. وەک ژنان بە ئیرادە و بوێرییەوە با شەڕ بکەین و جوان بین و ئازاد بین. بەرەو کۆمەڵگایەکی بێ شەڕ و توندوتیژی بڕۆین و بڵێین ژن، ژیان، ئازادی."

زێڕین ڕۆکەن باسی ئەوەشی کرد کە توندوتیژی لەدژی ژنان بە بەرنامە و سیاسەت و ستراتیژیەکی فراوان و دەمکورت و دەمدرێژ لەناو دەچێت و وتی، "لەبەرئەوەش تێکۆشانی ئێمە هەموو رۆژێک و ساتێکە."

'ئێمە لە قۆناغی ئازادیداین'

زێڕین ڕۆکەن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا و وتی، "ئەمە وەک هێرشێکی قڕکردن لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە لەسەر هەموو کوردستان وەک شەڕی داگیرکەری بەڕێوەدەبرێت."

زێڕین ڕۆکەن دەشڵێت، گەلانی جیهان ئەمڕۆ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەسەرپێن و وتی، "دەڵێن پێویستە ئازاد ببێت. ژنان لەسەرپێن. تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبەن. لە سەدەی ٢١دا کات کاتی ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ لە رووی جەستەییەوە ئازادی بکرێت. ئەمە پرسە راستەقینەکەیە. ئێمە لە قۆناغی ئازادیداین."

زێڕین رۆکەن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " ئێمە لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢١داین. ژنانی کورد، لەدژی قڕکردنی کۆمەڵایەتی و ژنان، لە بەرانبەر سیستم و عەقڵیەتی فاشیستی سەروەر لەناو حسابپرسینێکی قوڵدان. ژنە گەریلاکانمان لەسەر ئەم ڕاستیە مێژوو دەنووسنەوە و تۆڵە لە شارستانی فاشیست بە سەروەری پیاو دەکەنەوە."

ف.ق