زیندانیەکی سیاسی لە زیندانی وان شەهیدکرا
راگەیەنرا کە جان گوندەری ٢٠ ساڵ لە زیندانی پیتی ئێفی وان شەهیدکراوە.
راگەیەنرا کە جان گوندەری ٢٠ ساڵ لە زیندانی پیتی ئێفی وان شەهیدکراوە.
دوای شەهیدکردنی زیندانیەکی گەنج لە ئیغدر بەر لە دوو ڕۆژ، ئەمجارەش لە زیندانی وان زیندانیەکی دیکە بە ناوی جان گوندەری ٢٠ ساڵ شەهیدکرا.
ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر ١١:٠٠ بەڕێوەبەری زیندانەکە تەلەفۆنی بۆ خانەوادەی گوندەر کردووە و پێیانی راگەیاندووە کە کوڕەکەیان گیانی لەدەستداوە. پزیشکی دادیش بە خانەوادە و پارێزەرانی راگەیاندووە کە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
خانەوادەی گوندەر: کوڕەکەمان هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نەبوو
بەپێی زانیاریەکان کە لە خانەوادەی گوندەر وەرگیراوە، گوڕەکەیان هیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنی نەبووە و هیچ دەرمانێکی بەکارنەهێناوە و بەگۆمانن لە گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان.
لەلایەکی دیکەوە زانرا کە گوندەر وەک ' منداڵێک کە بەرەو تاوان براوە' مامەڵەی لەگەڵکراوە و ١٨ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو. گوندەر یەکێک لەو زیندانیانە بوو کە ٢ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردبوو.
لە ٢٠ی ئازاریشدا سینان کایای ٢٨ ساڵیش لە زیندانی پیتی ئێسی ئیغدر بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لەدەستدابوو.
ف.ق