زیندانییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٨ ڕۆژە لە تاکەکەسیدا مانی لە خواردن گرتووە
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، زیندانی ئیبراهیم محەمەدی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٨ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا مانی لە خواردن گرتووە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، زیندانی ئیبراهیم محەمەدی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٨ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا مانی لە خواردن گرتووە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، ئیبراهیم محەمەدی خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژووری تاکەکەسیدا دەستبەسەر کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئیبراهیم محەمەدی ماوەی ٨ ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا لەدژی دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی و گوشاری هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە.
ئیبراهیم محەمەدی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە، دواتر بە تۆمەتی 'چالاکی دژی دەوڵەت' بە یەک ساڵ زیندان سزا درا.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ـەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٦٦ کورد دەستبەسەر و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و ژمارەیەکی زۆریان سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە.