زۆزان چەولیک: کاتی بێدەنگی نییە، کاتی خاوەنداریکردنە لە بەرخۆدانی گەریلا

زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار باسی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی کرد و وتی، "لەم قۆناغەدا پێویستە کەس بێدەنگ نەبێت، پێویستە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلا بکرێت."

زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار بە بۆنەی ١٧مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بۆ رادیۆی دەنگی وڵات قسەی کرد.

زۆزان چەولیک یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرێزەوە کرد و بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد: من ١٧مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیران سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، هەموو مرۆڤایەتی، هەموو فەرماندە، شەڕڤان و میلیتانەکانی ئازادی پیرۆز دەکەم. لە کەسایەتی شەهیدانی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەمەوە و سەری رێز دادەنەوێنم. ماوەیەکی زۆرە گیراوانی ئازادی، بەرخۆدان و چالاکی زۆر گرنگ بەڕێوەدەبەن. هەروەها سڵاو و رێزی خۆم پیشکەش بە زیدانیانی سیاسی دەکەم کە بە رۆڵی خۆیان هەستاون."

'هەناگاوی ١ی حوزەیران نزیکایەتی پیلانگێڕی پووچەڵ کردەوە'

زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار وتی، "وەک دەزانرێت، لە ساڵی ١٩٩٩دا پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بە پێشەنگایەتی هێزە ئیمریالیستەکان دەستیپێکرد و لەسەر ئەو بناغەیە رێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا. ئامانجی پیلانگێڕیەکە ئەوە بوو کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا، گەلی کورد و تێکۆشانی گەلی کورد تێکبشکێنرێت و تەسفیەبکرێت. رێبەر ئاپۆ پیلانی ئیمپریالیستەکانی بینی و ویستی پیلانگێڕیەکە پووچەڵ بکاتەوە. لە هەمانکاتدا رێبەر ئاپۆ دژواری سیاسەتی فاشیست، قرکەر و داگیرکەری تورک و پلانی لەناوبردنی گەلی کوردی بینی و ویستی لەسەر ئەم بناغەیە کێشەی گەلی کورد بە رێبازێکی جیاوازتر، واتە بە رێبازی سیاسی چارەسەر بکات. لەم بارەیەوە رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری سیاسی هەنگاوی گرنگی هاویشت و گۆڕانکاری بناغەیی لە پرۆسەی ئیمڕالیدا بە بناغە گرت. دەوڵەتی تورک لەگەڵ ئەوەی رێگەی چارەسەری قبوڵ نەکرد و هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد دژوارتر کرد.

لە ساڵێ ١٩٩٩ تاوەکو ٢٠٠٤ هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بناغەیە چارەسەری سیاسی بوو و ئاگربەستی یەکلایەنە بۆ رای گشتی راگەیاند. نزیکایەتی دەوڵەتی تورک بەو شێوەیە نەبوو. راستەوخۆ سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنیان بەڕێوەبرد و دەیانگوت، 'پەکەکە کۆتایی پێهاتووە'. ئاکەپە لەو قۆناغەشدا بناغەی خۆی داکوتی. هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ بە هێڵ و گۆڕانکاریەکان بەردەوام دەبوو. لە ئەنجامدا هەنگاوی ١ی حوزەیران سیاسەتی دەوڵەتی ئاشکرا کرد.

هەنگاوی ١ی حوزەیران لەسەر بناغەی گۆڕانکاری هێڵ و بەرنامەکانی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێشەوەچوو. لەگەڵ هەنگاوەکە، ئیدی ستراتیژی شەڕی پاراستنی رەوا لەسەر ئەم بناغەیەی پاراستنی ئەکتیف بەڕێوەبرا. هەنگاوی ١ی حوزەیران لە مێژووی ئێمەدا چ واتایەکی هەیە؟ هەنگاوی ١ی حوزەیران نزیکایەتی پیلانگێڕ پووچەڵکردەوە. لەلایەک پیلانگێڕی سەر رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرا، لەلایەکی دیکەوە بۆئەوەی پەکەکە لەناوخۆدا تێکبشکێنن، دەوڵەتی تورک بە رێبازی چەتەگەری و تەسفیەکردن هەوڵیدا پارتیمان تێکبشکێنێت. یان لە دەرەوە و ناوەوە هێرشی دەوڵەت تێکشکێنران. نزیکایەتی چەتەگەری و تەسفیە هەوڵیدا یاری بە فەلسەفەی پەکەکە، یان بە نزیکایەتی ژیانی ئازاد، ئەخلاقی و سیاسەتی پەکەکە بکەن. هەنگاوی ١ی حوزەیران لە بەرانبەر ئەم سیاسەتە کە هەوڵی دەدا مارژینالبوون، دوورکەوتن لە هێڵەکە و دابڕان لە هیوا دروست بکات، هەڵویستێک بوو."

'١ی حوزەیران هیوایەکی دروست کرد'

زۆزان چەولیک وتی، "لەسەر ئەم بناغەیە هەنگاوی ١ی حوزەیران خاوەنداریکردنی هێڵی رێبەر ئاپۆ و بەهاکان بوو، خاوەنداریکردن بوو لە نەتەوەی دیموکراتی. بۆیەش ئێمە دەتوانین بڵێین، ١ی حوزەیران بە رۆحی ئاپۆگەری پیداگیریکردنە لە هێڵی پەکەکە و پەژاکدا. ئەو قۆناغە کۆتاییهێنان بوو بە ئاگربەستی یەکلایەنە. ١ی حوزەیران بە واتای خاوەنداریکردن لە هەنگاوە و رۆحی ١٥ی تەباخ دێت. هەروەک چۆن لە مێژوودا ١٥ی تەباخ ژیانەوەی گەلی کوردە، ١ی حوزەیرانیش رۆحی ئەو هەنگاوەیە. ئەو هەنگاوە، بە پێکهێنان و دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیک بە واتای خاوەنداریکردن لە هەبوون دێت.

هێشتا ئەو کاتە ئاکەپە لە ساڵی ٢٠٠٤دا پارتێکی نوێ بوو، بەڵام رێبازی مەترسیدار کە گەلی کورد قڕ بکات، دەبینرا. ١ی حوزەیران لە هەمانکاتدا ئاشکراکردنی ئەو راستیە بوو. لە بەرانبەر سیاسەتی دەوڵەت کۆتاییهێنان بە هیواکان بوو، ١ی حوزەیران هیوا و میراسی مێژوویی بوو. ئەم هەنگاوە لەگەڵ خۆیدا کۆبوونەوە و هیوایەکی دروست کرد. رۆناکیەکەشی لە چوار پارچەی کوردستان و لە هەموو جیهان زوو بینرا.

رۆڵی هەنگاوی ١ی حوزەیران بۆ بە جیهانیبوونی پەکەکەیە، رۆڵی پێشەنگایەتی گەلی کورد بۆ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستە سەر شانی. لە مێژووی ئەمڕۆماندا پەکەکە بووە بە ناسنامە، بووە هێزێک کە بۆ مرۆڤایەتی نوێنەرایەتی هێڵی سێیەمین دەکات. پەکەکە هیوایەکە. بە هێڵی رێبەر ئاپۆ هەموو گەلی کورد و هەموو گەلانی ژێردەستە بووە بە خاوەن ئیرادە و ئەوەش هێزی خۆی لە بەرخۆدان وەردەگرێت. لەبەرانبەر هەرجۆرە هێرشی دەسەڵات، هێڵی رێبەر ئاپۆ، هێڵی گەلانە، هێڵی بندەستانە، هێڵی مرۆڤایەتی و ژیانی ئازادە."

'دەوڵەتی تورک لەنێو ئاڵۆزیەکی جددی دایە'

زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار لە بەردەوامی قسەکانیدا دۆخی دەوڵەتی تورکی شیکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، "لەبەرئەوەی پەکەکە وەک هێڵی سێیەمین مەترسیەکی گەورەیە بۆ سیستم، ئەشکەنجەی سەر رێبەر ئاپۆ زۆر دژوارە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت تێکؤشانی ئازادی، بەرخۆدانی گەلی کورد و هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو بزوتنەوە شۆرشگێرەکان، سۆسیالیست و دیموکراتەکان لەناو ببات. لە ساڵێ ٢٠١٥ەوە دەوڵەتی تورک دەستی بە پیلانگێڕی لەناوبردن و رەتکردنەوە کرد و نووژەنیکردەوە. لە لایەکەوە ئاکەپە گەیشتووەتە کۆتایی رێگەکە، کێشە ناوخۆییەکان کە ئێستا لە رۆژەڤدایە، نیشانەی ئەوەیە. دەوڵەتی تورک لە نێو گێژاو و ئاڵۆزیەکی جددی دایە.

هەنگاوی ١ی حوزەیران لە بەرانبەر هەموو هێرشەکانی وەک قڕکردنی فیزیکی و کەلتوری بە مۆری خۆی لە مێژوودا. لەم قۆناغەدا سات بە سات باجی گەورە درا. پێویستە بزانرێت کە ئێمە ئەمڕۆ لەسەر میراسی ١٥ی تەباخ و بناغەی هەنگاوی ١ی حوزەیران گەیشتینە قۆناغی شەڕی گەلی شۆڕشگێری. ئەمڕۆ ئێمە سات بە سات باجی گەورە دەدەین، تێکۆشان بۆ دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەین. بۆ ئەوەی ئێمەی گەلی کورد ژیانێکی ئازاد لە وڵاتێکی ئازاددا بژین، پێویستە ئێمە لەسەر بناغەی پرۆگرام و بەرنامەکانی رێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە ئەرکی مێژوویی خۆمان بکەین و رۆڵی خۆمان بەجێ بهێنین.

لە ساڵێ ٢٠٢١دا دەوڵەتی تورک جارێکیتر چاویخشاند بە پیلانی شەڕ و سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی خۆی. دەوڵەتی تورک بە تایبەتی لە قۆناغی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا هێرشی کردە سەر گارە. هەروەها لە ٢٣ی نیساندا هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی مەتینا، زاپ و ئاڤاشین. وەک دیکە دەوڵەتی تورک ئۆپەڕاسیۆنەکانی لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی دیکەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بەشەکانی دیکەی کوردستان فراوان کرد.

لە بەرانبەر ئەو هێرشانە رۆحی ١٥ی تەباخ و ١ی حوزەیران لە کەسایەتی شۆرش بێشەبابەکاندا نوێنەرایەتی دەگێڕن. لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا بە رۆحی ئاپۆگەری، بە میلیتانی سەردەم، شێوەی فەرماندەیی و گەریلایەتی سەردەم، بە هەستی وڵاتپارێزی و پاراستنی بەهاکاندا وڵامێکی مێژوویی بە داگیرکەران دەدرێت. جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بە پیلانی شەڕ، لە داهاتوودا دەستکەوتەکانی گەورە بکات و لە کەسایەتی پەکەکەدا گەلی کورد لەناو ببات. لە بەرانبەریشدا لە هەنگاوی شۆرشگێری بازەکانی زاگرۆس و جەنگی حەفتانیندا پێشەنگایەتی بەرخۆدان بە شێوەیەکی بێهەمپا بەردەوامە.

'کات کاتی وڵامدانەوەیە'

زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: "پێویستە ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هەروەها هەموو گەلی کورد و ژن و گەنجان و دۆستەکانمان، باش بزانین کە ئەم سەردەمە سەردەمی بانگەوازیە. ئەم سەردەمە سەردەمی بێدەنگی نییە. پێویستە خاوەنداری لە بەرخۆدانی گەریلاکان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و بنارەکانی زاگرۆس و هەموو چیاکانی کوردستان بکرێت. وڵامدانەوە بۆ ئەم بەرخۆدانە بە خاوەنداریکردن لە رۆحی بەرخۆدانەکە دەکرێت. ئەوەش بەرەو سەرکەوتنمان دەبات.

ئەنجامەکەی چی دەبێت باببێت، هەبوون و ناسنامەی گەلی کورد و هۆشەمەندیەک بە دەست خراوە، ئەم کاتە کاتی خاوندریکردنە لەو هۆشمەندیە، بۆیە خاونداریکردن لە نرخەکانی خۆمان، لە مێژووی خۆمان، خاوەنداریکردنی لە هەناگاوی ١- حوزەیران، روحی شۆرشەکان، روحی سەرهەڵدان و ژیانەوەیە، شەهیدانی ئێمە لەوە کاتەدا چالاکیان ئافراند.

پەکەکە لە هەموو هەلومەرجێکدا خۆی پاراستوە، گەلی خۆی پاراستوە. لە مێژوودا گەلێک جار وەک رۆژی ئەمرۆ گەلی کورد ڕوو بەڕووی هێرشی وەحشیانە و قڕکردنی فیزیک وکلتوری بۆتەوە، بەڵام ئیستا پێچەوانەی مێژوو، ئەمرۆ ئێمە بە فەلسەفە و هێڵی ڕێبەر ئاپۆمان هەیە و بەهێزین، ئێمەش وەک هێزی یەژا ستار و هەپەگە ئەو قوربانیانەی کە بۆ سەرکەوتن پێوئستە بیدەن ئامادەین بیدەین، نەک تەنیا بەرخۆدان، بە ڕوحی سەرکەوتن ئێمە ئەرکی مێژووی خۆمان پێک دێنین.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە جاریکی دیکە دەڵین: هەنگاوی کات کاتی ئازادیە، هەنگاوی سەرخستنی نەتەوەی دیموکراتیکە و کۆتایپێهێنانی ئەشەکنجەیە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە بەبۆنەی ساڵیادی ١-حوزەیران هەموو شەهیدانی شۆرش بیردێنینەوە دەڵێن: بۆ تێکشکاندنی فاشیزم و داگیرکاری ئێمە خاونداری لە رۆڵی خۆمان دەکەین لە ناو تێکۆشاندا و ئازادی بە دەست دەهێنین.

ف.ق