ئاخین گابار گەریلای یەژاستار لە حەفتانین لە دژی داگیرکەری لە شەڕدایە و شیکاریی لەبارەی رۆڵی ژنان و پێشەنگایەتیی ئافراندنی تاکتیکی نوێی ژنان لە جەنگی حەفتانین دا کرد.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٩ەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنی داگیرکەری لە حەفتانین کردووە و لەو کاتەوە ئاخین گابار گەریلای یەژاستا بەشدارە لە شەڕی بەرەنگاری لە دژی ئەو داگیرکەرییە و رایگەیاند، گەریلاکانی یەژاستار لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانەکاندا ئەرکەکانی خۆیان رادەپەڕێنن.
لەبارەى بەرخودانی ژنان لە جەنگی حەفتانین و ئەو پێشەنگایەتییەی ژنان پێشیانخستووە وتی "ئەوە هەڵوێستێکە، کە لەم مێژووەدا وەک میرات و نەریت بۆ ئێمە بەجێهێڵدراوە.
ئێمە پێشەنگایەتیی ئەم بەرخودانە بۆ رێبەرەکەى خۆمان، گەل و شەهیدەکانمان دەکەین. ئەرکی پێشەنگایەتی، کە رێبەر ئاپۆ بە ژنانی داوە دەفتەر و قەڵەمەکان بۆ گێڕانەوە و نووسینەوەى بەش ناکەن. بۆ ئەوەش و لە پێناو ئەوەدا شایستەى ئەو ڕۆڵ و ئەرکە بین، کە بۆ ئێمەى ژنان ئافرێنراوە، دەبێت ئەو ئەرکە سەرکەوانە جێبەجێ بکەین.
هاوڕێیانی ژن لە ئافراندنی شێواز و تاکتیکی نوێ دا بەردەوامن لە ئەرکی پێشەنگایەتی. رێبەرایەتی چەند بۆ ژنان رەنجی دابێت، دەبێت ژنیش بۆ ئازادیی رێبەرایەتی رەنجی زیاتر بدەن. بۆ ئەوەش ئێمە لە حەفتانین بە رۆڵ و ئەرکی خۆمان هەڵدەستین.
گێڕانەوەى بەرخودانی ژنان لە جەنگی حەفتانین دا زۆر ئاسان نییە. ئێمە لە ناو ئەو بەرخودانەدا دەژین. دەبێت هەر ژن و هەر مرۆڤێک تیایدا بژی و خۆی بیبینێت. ئێمە جۆش و خرۆش و حەماسەت و بەرخودانی هاوڕێیانی ژن راستەوخۆ و لە تەنیشت خۆماندا دەبینین. هەر کە ئێمە ئەوە دەبینین، ورە و ئامانج و خواستمان زیاتر دەبێت و بەوەش بەرخودان و تێکۆشانمان زۆر زیاتر گەورەتر و بەهێزتر دەبێت. هاوڕێ ئەسمەر، زەریان، زەلال و وارشین ئەوەیان بۆ ئێمە سەلماند، کە دەبێت بەرخودان چۆن بکرێت. ئێمەی گەریلاکانی یەژاستار درێژەپێدری رێگای شەهیدانمان دەبین".
ژ.ت