ئاریۆ بەرزەن: کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە

ئاریۆ بەرزەن ئەندامی دەستەى بەرێوبەریی کۆدار رایگەیاند، "ئێستا کات کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە دەبێت هەموو کەسێک لە مەیدانەکانی تێکۆشان ئامادەبێت بۆ شکاندنی بەندی ئیمراڵی و گەڕاندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ باوەشی گەل."

"پارێزەر، ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، منداڵان، ژنان و گەنجان لە هەر شوێنێکی جیهان لە هەرشوێنێکی کوردستان دەبێت پێشنگایەتی بکەن و کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و لە ئاستی بانگەوازی تێکۆشانماندا بین، ئێمە وەک گەلی کورد نوێنەرایەتیی کەس ناکەین بۆ ئازادی، بەڵام پێشنگایەتی دەکەین، بۆیە دەبێت لە ئاستی بانگەوازەکەماندا بین و کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بکەین لە چوارچیوەی ئەو کەمپینەی کە دەست پێکراوە بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ لە بەندی زیندانی ئیمراڵی و گەڕاندنەوە بۆ باوەشی گەل، بۆیە دەڵێین ئێستا کات کاتی ئازادییە کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، دەبێت هەموو کەسێک لە مەیدانەکانی تێکۆن ئامادەبێت" ئەوانە وتەی ئاریۆ بەرزەن ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار)ە، کە لە چوارچێوەی کەمپینی "کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە" بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسە و نرخاندی گرینگی کرد لەسەر پرۆژە و چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ قەیرانەکانی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین.

 

"کاتێک لە سیاسەتی ئینکاری کورد تێگەیشتین، لە گۆشەگیریش تێدەگەین"

کاتێک سەرەتای دەستپێکردنی خەبات، یان دەرکەوتنی لە گۆرەپانی خەباتی ڕێبەر ئاپۆ بە باشی درکی پێکرد، گرفتی کوردستانمان  شرۆڤە کرد و زانیمان لە ئێستادا لە چ ڕەوشێکدایە، ئەو کاتە دەزانین بۆچی ڕێبەر ئاپۆ ئێستا لە زینداندایە، بە گشتی گەلی کورد لە مێژووییەکی زۆر قوڵەوە دەچوسێندرێتەوە و زوڵمی لێدەکرێت، وەک ئەوەی شاعیری گەورەی گەلی کورد شێرکۆ بێکەس  دەڵێت 'لەوەتەی ئاو هەیە دەخنکێم، لەوەتەی ئاگر هەیە دەسوتێم، لەوەتەی کۆچ هەیە کۆچ دەکەم' من پێموایە شێرکۆ بێکەس باس لە ڕاستییەکی مێژوویی دەکات، کە ئاماژە بەوە دەکات گەلی کورد بایکۆت کراوە و بێدەنگ کراوە، کاتی پرسی کوردێش بنرخێنین دەبێت لەو چوارچێوەیە بێنرخێنین، بەردەوام سەرۆک ئاپۆش ئاماژە بەوە دەکات کە 'پرسی کورد پرسێکی زیهنییە، کورد زیهنی داگیرکراوە، نکۆڵیی لێکراوە و لەڕێ دەرکراوە' کاتێک کێشەی کوردمان بەو شێوەیە تاوتوێکرد و لێ تێگەیشتین، لەوەش تێگەیشتین کە سەرۆک لە دژی ئەو سیاسەتی ئینکاری و نكوڵییە ڕاوستاوە، ئەو کاتە زۆر بە باباشی لە پرسی زیندانیکردنی و سیاسەتی گۆشەگیرکردنی تێدەگەین".

"ئۆجالان وڵامێکی جدییە بۆ سیاسەتی نکۆڵیکردن"

هەرەوەها ئاریۆ بەرزەن ئاماژەی بەوەدا، ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر سیاسەتی بایکۆت و ئینکاری کورد ڕاوەستایەوە، کە مێژووییەکی کۆنی هەیە، ئەوەش وایکرد لە کوردستان دوو لایەن دەرکەون، لایەنێک کە هەوڵدەدات بایکۆت لەسەر گەلی کورد بەردەوام بێت و پێشی لە کلتور و ناسنامە و زمانی بگرێت و نە‌هێڵیت بە جیهانی ببێت و هەتا هەتایە لە دژی ڕادەوەستن و ئینتیگرەی دەکەن بەو دەوڵەت نەتەوانەی کە هەن و پەیوەستی دەکەن بە نەتەوەکانی تری وەک فارس، تورک و عەرەب، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ سەرکێشیی لایەنەکەی تر دەکات کە هەوڵدەدات وەڵامێک بێت بۆ پاراستنی شوناسی کورد وەک نەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتی پێشکەش کردووە، لێردا ئەوە زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێتە پێش، کە دەرکەوتنی سەرۆک وڵامێکی جدیە بۆ سیاسەتی نکۆڵیکردن و ئینکاری داگیرکەران و مەجبووری پاشەکشەیان پێدەکات، لە سەدەی بیستەمدا کورد ڕوو بەڕووی دوو ڕيانێک دەبێتەوە، دوو ڕیانێکی مێژوویی یان ئەوەتا دەتوێننەوە و کۆتایمان پێدێت، پەیوست دەبێن بەو لێشاوە جیهانییەی، کە هەیە و شوناس ناسنامە نامینێتەوە، وەک سەرۆک لە پارێزنامەی پێنجەمی شارستانییەتی دیموکراتێک کە ئاماژەی پێدەکات دەڵیت، 'کورد لە نیوان بەرداشی قڕکردندایە'، سەرۆک ئاپۆ جارێکیتر دەست دەکاتە ناو ئەو بەرداشە دەریدەکاتەوە، ئەو کوردانەی کە ئێستا لە باکوری کوردستان و لە پارچەکانی تری کوردستان هەن لە نێو گەدەی ئاسیملاسیۆن دەرهێنراونەتەوە، سەرۆک بووە ئاستەنگ بۆ ئەو پرۆسە جیهانییە، کە دەیەویست گەلی کورد بتوێنێتەوە".

"بە زمانێکی سادە پرۆژەی ئۆجالان خۆبەرێوەبەرییە"

دەربارەی ئەوەی، بۆ لەم قۆناغەدا عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیرکراوە، ئەو ئەندامەی دەستەى بەڕێوبەریی کۆدار وتی: ئەم قۆناغە زۆر گرینگە، چونکە لە ئێستادا کورد لە ئینکار ڕزگاری بووە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە هەبوونی خۆی گەرەنتی بکات. خاوەنی پرۆژەکەش ڕێبەر ئۆجالانە، بۆ ئەوەی گەلی کورد هەبوونی گەرەنتی نەبێت سیستەمی جیهانی گۆشەگیریی بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپاندووە، بەڵام سەرۆک پێشتر لە پارێزنامەکانیدا ئاماژەی بەوەکردوە و دەڵێت 'من پرۆژەکەم پێشکەش کردووە و بەرێوەبەریم فێرکردون'، ئەو کارەی ماوە ئێوە تەواوی بکەن ئەو هەبوونە بکەنە گەرەنتی و کۆمەڵگا خۆ بەرێوە بەرێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا نایانەوێت کۆمەڵگا خۆی بەرێوە بەرێت، دەربارەی ئەوەش قسەی ڕیچارد نیکسۆن سەرۆکی پێشوتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی زانستیی کۆمەڵایەتیدا بە بیر دێنمەوە کە  دەڵیت: 'ئێمە بە ساڵانە پلان دادەرێژین کە لە زانستی مرۆیی و کۆمەڵگادا یەکەم بین، بەڵام ڕێگا دەکەینەوە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و گەلانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەی ئەوان لە زانستی میکانیک دا یەکەم بن، ئەوەش بۆ ئەوە دەکەین، کە لە دونیادا هەمیشە ئێمە کۆمەڵگا بەڕێوەبەرین' ئەوەش ئەوەمان پێ دەڵێت، کە ئێمە هەرچی بکەین چەندە ئەندازیار و میکانێکی زیرەک بین لە کۆتایدا بچینە بەردەستی ئەوان و لە ڕێکخراوەکانی خۆیاندا ئێمە بەڕێوەبەرن، ئەو بەڵگانە ئەوەمان بۆ دەردەخەن، کە نابێت گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین خۆیان بەرێوە بەرن، بەڵام پرۆژەی ڕێبەری ئۆجالان لە بەرامبەر ئینکاری ئەوان بە زمانیکی سادە خۆبەڕێوەبەرییە، ڕێبەر کار لەسەر ئەوە دەکات گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە مافەکانی بەڕێوەبەری، ئابووری، سیاسەتی ڕۆژانە، کە لە کۆمەڵگا سەندراوەتەوە  جارێکیتر لە دەسەڵاتی سەر دەستی وەربگرێتەوە پێشکەشی کۆمەڵگای بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیە سیستەم ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیر دەکات، بۆ ئەوەی خاوەنی ئەو پرۆژەیە لە کۆمەڵگا دووربخاتەوە پرۆژەی خۆ بەڕێوبەری نەگات بە کۆمەڵگا و گەشە نەکات".

هاوکات سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وتی: "ئەو سیاسەتی ئینکار و بایکۆتکردنە، کە لەسەر کوردان بەڕێوە دەچیت لە پارچەی کوردستان ڕۆژهەلاتی کوردستان لێی بێبەش نییە ناتوانین جێاوازتر بی نرخێنین، دەکرێت لە شێوازی فۆرم جێاوازی هەبێت تۆزێک نەرمتر یاخود وشکتر، بەڵام هەمان سیاسەتە کە لەسەر کوردان بەڕێوەدەچێت، هەمان دەرد کە کوردان لە باکوری کوردستان، ڕۆژئاوا و باشووری پێوەی دەناڵێنن ئێمەش وەک ڕۆژهەڵات پێوەی دەناڵێنین، تەنها ئاست و دەربڕینەکانی فەرقی هەیە، سەرەڕای هەموو تێکۆشانەکانی گەلی کورد تا شۆڕشی گەلان لە ساڵی ١٩٧٩ و هاتنی کۆماری ئیسلامی پرسی کورد پە هەڵپسێردراوی ماوەتەوە، نەک تەنها چارەسەر نەبووە بگرە سیاسەتی ئاسیملاسیۆن گۆڕدرا و بەردەوامی پێدرا، لەبەرامبەر ئەوەشدا پارتە کلاسیکەکان تێکۆشان لە بەرامبەری و سەرەڕای هەموو قوربانییەکان و هەموو ئەو نرخانەی دروستیان کرد، بەڵام بە داخەوە شکستێکی سیاسیمان خوارد، بەڵام پرسی کورد هەر ماوە و پێویستی بە وەڵام دانەوە هەبوو، بۆیە ئەگەر گەلی کورد ئەگەر خواست ویستی هەیە و بەدوای چارەسەرێکی نوێدا دەگەڕێت، دەبێ لێگەڕین بکەن کێ لە مەیداندا هەیە و کێ فکرێکی نوێ پێشکەش دەکات، بێگومان ڕێبەر ئاپۆیە، لە ساڵی ١٩٩٩ پێش ئەوەش، کە پەکەکە ڕاگەیاندنی دروستکرد بە هۆی ڕاگەیاندنەوە لە ساڵانی نەوەتەکان خۆی گەیاندە هەموو ماڵێکی کورد، ئەوەش وایکرد کورد لەو دوو ڕییانە ڕزگار بکات، کە دەیگوت من بمێنم یاخود نا، بەڵام کاتێک چاویان لە پەکەکە کرد گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لە چوارچێوەی ئەو فکرەدا دەتوانی تێکۆشانێکی زۆر پوخت و باش بەڕێوە ببات، ئەنجامی لێگەڕین هاتنە لای ڕێبەر ئاپۆ، چونکە بۆشایە ڕوحیەکەیانی پڕ دەکاتەوە، بەداخەوە زۆر جار والێکدەدرێتەوە، کە پەکەکە بە زۆر دەستێوەردان لە کاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە ئەوە خەڵکە لە ئەنجامی لێگەڕین ئەو بزاڤەی دەوێت".

هاوکات ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوبەریی کۆدار تیشکی خستە سەر ئەوەی، کە دەکرێت چۆن چاو لە ڕیبەر ئاپۆ بکرێت چۆن لێی تێبگەین وتی: "زۆر کەس وەك ڕێبەڕێکی سیاسی یاخود وەک سەرۆکێک یاخود ڕۆشنبیرێک دەیینێت، یاخود وەک سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان یاخود وەک زیندانییەکی سیاسی یان ئەو ئەدەبیاتەی کە دووژمن بەکاری دێنێت دەیخاتە زمانی کۆمەڵگاوە ئێمە وا ڕەفتار دەکەین، دەکرێت بڵین، بە زۆر شێواز چاوی لێدەکرێت، ئێستا ڕێبەر ئاپۆ سنوورەکانی تێپەراندوە، لە ماوەیکی کورتدا وەک ڕێبەرێکی چەوساوەکان جیهان و بن دەستانی جێهان دەناسرێت، ئەوە زۆر گرینگە و پەرتوکەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژی ئەمڕۆدا لە تەواوی جیهان بە زمانی جیاواز جیاواز بڵاو بووەتەوە ئەگەر نموونە بێنینەوە دەبینین مرۆڤەکان لە قاڕەکانی جیهان دێن لە ڕۆژئاوای کوردستان بە شداری ئەو شۆڕشە دەبن، دەکرێت بپرسین ئەو خەڵكانەی کە دێن و بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن بەداوی چیدا دەگەڕێن؟ ئەوە پرسیارێکە، دەکرێت هەر تاکێکی کورد لە خۆی بکات، ئەمڕۆ تێکۆشانی گەلی کور هەم بانگەوازەکەی لە هەموو جێهان بڵاو بووەتەوە، لوتکەی ئەو تێکۆشانە لە کوبانییەوە دەستیپێکرد،  بەڵام ئەو بابەتە مژارێکی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە بۆ هەموو کەس، دەبێ پرسیار بکەین ئەو میلەتەی بە هەزاران ساڵە ئینکار دەکرا چۆن هەستایەوە؟ چۆن بوویەوە خاوەن ئەزموون؟ چۆن بۆیە خاوەن تێکۆشان؟ ئەو ڕێوبەریەی کورد چۆن هەستایە سەرپی و چۆن کورد بۆیە خاوەنی چەک؟ ئەو گەلە چۆن بە مۆراڵە دەتوانێت دڕندەترین دووژمنی مرۆڤایەتی کە داعش بوو تێکی بشکێنیت؟ ئەوان  پرسیارهایەکن کە لە مێشکی مرۆڤەکانی جیهاندا دروستیکردوە، واتا پەکەکە بە تێکۆشانەکەی پرسیاری لە  مرۆڤەکانی سەردەمی کاپیتالیزم دروستکرد، هەموو شۆڕشێک لە ڕێی ئەدەبیاتەوە دەگوازرێتەوە، پەکەکەش هاوکات شەڕی چەکداری و فکر و ئەدەبیاتێکی شۆڕشگێڕیی پێشکەش کرد، ئەوەش وایکرد شۆڕشەکە بگوازرێتەوە بۆ جێگاکانی تری دونیا، هەموو ئەو هەوڵانە پرسیار لە مێشکی مرۆڤەکانی سەردەمی سەدەی ٢١هەمین دروست دەکات، کە بیر بکەنەوە، ئەو بزاڤە کێیە؟ کێیە ڕێبەری ئەو  بزاڤە؟ لە کاتێکدا کە باسی مەرگی کوردان، باسی مەرگی سیاسی، مەرگی کلتور فەرهەنگی کورد دەکرا، لە خاکی داگیرکراو و لە شکاوترین کەسایەتی و چەوساوەترین کەسایەتی کەسانێک هاتنە مەیدان، تێکۆشان دەکەن بۆ دیموکراتی و ئازادی ئەوشتەی کە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین تینون، وڵاتانی ئەورپای وەک پاکێت بۆمان دەنێرن، بەڵام ئێمە لێرە خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لەسەر خاکی خۆمان بەجوانترین شێوە بنیاتی دەنێین، کێیە وڵامی هەموو پرسیارەکان، بێگومان ڕێبەر ئۆجالانە ئەوە خاوەن پرۆژەکان.

"کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە"

هەروەها وتیشی: "زۆر کەس ئەوەمان لێدەپرسێت، کە مژاری تێکۆشان ئەو دەنگدانەوە جیهانییەی هەیە بۆچی تا ئێستا نەمان توانییەوە ڕێبەرکەمان ئازاد بکەین؟ ئەوە پرسیارێکی زۆر ڕاستە دیمەنێکی جوانیشی نییە بۆ تێکۆشانی گەلی کورد کە ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا بمینێتەوە، بۆیە دەبێت هەموو لایەنێک و هەموو کەسێک بە هەر ئاستێکی تواناوە بە هەر ئاستێکی تێگەیستن لەو فکرە پێویستە بێتە مەیدان و تێکۆشان بکات بە تایبەت، پارێزەر، ڕۆشنبیر، ڕۆژنامەنووس، پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، منداڵان، ژنان و گەنجان لە هەر شوێنکی کوردستان دەبێت پێشەنگایەتی بکەن کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و لە ئاستی بانگەوازی تێکۆشانماندا بین، ئێمە وەک گەلی کورد نوێنەرایەتیی کەس ناکەین بۆ ئازادی، بەڵکو ئێمە پێشنگایەتی دەکەین بۆ ئازادی، بۆیە دەبێت لە ئاستی بانگەوازەکەماندابین و کار بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بکەین لە چوارچیوەی ئەو کەمپینەی، کە دەستپێکراوە بۆ ئازادیی ڕێبەری ئاپۆ لە بەندی زیندانی ئیمراڵی بۆ گەڕاندانەوە بۆ باوەشی گەل، بۆیە دەڵێین، ئێستا کات کاتی ئازادییە کات کاتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە، دەبێت هەموو کەسێک لە مەیدانەکانی تێکۆشاندا ئامادەبێت".

ژ.ت