ئاسایش لە سلێمانى ناوەندی تەڤگەری ئازادی و رەژاکی کڵۆم کرد!
لە شاری سلێمانیى باشووری کوردستان ناوەندی تەڤگەری ئازادی و رەژاک کڵۆم کران!.
لە شاری سلێمانیى باشووری کوردستان ناوەندی تەڤگەری ئازادی و رەژاک کڵۆم کران!.
سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێزەکانى ئاسایشی حکومەتى باشووری کوردستان چوونە سەر ناوەندی تەڤگەری ئازادی و رێکخراوی ژنانى ئازادی کوردستان (رەژاک) و دەرگای ئەو دوو حیزب و رێکخراوەیان کڵۆم کرد.
هێزەکانى ئاسایش رایانگەیاند، فەرمانیان بۆ هاتووە، کە ئەو دوو ناوەندە کڵۆم بکەن.
ماوەیەک لەوە پێش گوشارەکانى حکومەتى باشووری کوردستان لەسەر تەڤگەری ئازادی زیادیان کردبوو و بڕیار درا ناوەند و بارەگاکانى تەڤگەری ئازادی دابخرێن.
لە دواى ئەو بڕیارە ناوەندەکانى تەڤگەری ئازادی لە کەلار، کفری، کۆیە، قەڵادزێ و رانییە داخران و تابلۆی تەڤگەری ئازادییان لەسەر بینای ناوەندی تەڤگەری ئازادی لە سلێمانى هێنابووە خوارەوە.
ر.م