ئاسایشی كه‌لار هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێم مه‌حموود ده‌كات

ئاسایشی کەلار بە تەلەفۆن بانگهێشتی ئەندازیار هەرێم مەحموودی كردووه‌ کە ماوەی ١٨ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە. بە گوته‌ی ناوبراو، ئاسایش هەڕەشەی لێ كردووه‌.

بەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن یاریدەدەرێتیی ئاسایشی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیداره‌ی گەرمیان، بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئاگاداری ئەندازیار هەرێم مەحموود کراوە کە سەردانی ئاسایش بکات. ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەرێم ماوەی ١٨ ڕۆژە دژ بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به‌ مانگرتنی بێسنوور و بێ نۆبه‌ت له‌ خواردن كردووه‌.

هه‌رێم مه‌حموود به‌ ڕۆژنیووزی ڕایگه‌یاندووه‌: «بەیانیی ئەمڕۆ لە ئاسایشی کەلارەوە پەیوەندیم پێوە کرا کە بچمە ئاسایش. منیش پێم گوتن بەبێ نووسراوی فەرمی نایەمە ئاسایش. لێیان پرسیم تۆ لەکوێی ئێستا، منیش گوتم لە ماڵەوە نیم، ئەگەر کارێکی پێویستە بە تەلەفۆن پێم بڵێن.»

ناوبراو گوتیشی، «ئاسایش بە زمانێکی هەڕەشەئامێز پێیان گوتم ئەگەر نەیەیت دواتر ئەنجامەکەی باش نابێت. منیش پێم گوتن ئارەزووی خۆتانە بەڵام من بەبێ نووسراوی فەرمی نایەمە ئاسایش. لە وەڵامدا پێیان گوتم کەواتە دواتر ئەنجامەکەی باش نابێت.»

s.m