ئاسایشی هەولێر ڕێگری کرد لە کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکی

ئاسایشی هەوڵیر ڕێگای نەدا گردبوونەوە لە هەولێر بەرێوە بەچیت بەمبەستی بایکۆتکردنی کاڵای تورکی.

کەمپێنی بایکۆتکردنی کاڵا و کەلو پەلی تورکی تا دێت لە باشوری کوردستان فراوان دەبێت، سەرجەم شار شارچۆکەکانی گرتۆتەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەک لە چالاکوان و هاوڵاتیانی شاری هەولێر ویستان ئەمرۆ کاتژمێر ٣ دوای نێوەڕۆی ئەمرۆ لەبەردەم پارکی شانەدەری هەوڵیر گرتبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بەڵام ‌‌هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس پێش چالاکوانان و هاوڵاتیان لە شوێنی چالاکیکە ئامادە بوون ڕێگایان نەدا چالاکیکە بەرێوە بچیت.

لەو بارەیەوە نیاز عەبدوڵا چالاکوانی مەدەنی  بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایگەیاند:" هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە ئاشکرا بە چالاکوانانیان ووتوە کە ڕێگا نادەین گردبوونەوە بۆ بایکۆت کردنی کاڵای تورکی ئەنجام بدەن، ڕێگایان نەداوە چالاکیەکە بەرێوە بچێت".

ئەوە ڕێگریانەی هێزەکانی ئاسایش  لە کاتیکدایە بریارە ڕۆژی پێنج شەمەی داهاتوو مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا بکات.