ئاستەنگی بۆ خەباتی گروپی بایکۆت

گروپی بایکۆتی  کاڵای تورکی  خەباتەکانیان  لە فامڵی مۆڵ و ماجدی مۆڵ لە سڵیمانی  ئاستەنگ کرا.

بە ئامانجی وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان گروپی بایکۆتی کاڵای تورکی بروشور و وشیار لە ناو کۆڵان  مۆل و بازارەکان بڵاو دەکەنەوە، بۆ ئەوە مەبستە دوو تیمی لە و گروپە سەردانی هەریەک لە فامڵی مۆڵ و ماجدی مۆڵیان کرد لە سلیمانی بۆ بڵاو کردنەوە بروشور و وشیار کردنەوەی گەل بۆ بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، بەڵام لە لایەن بەشی ئیداری ئەو مۆڵانە کارەکانیان ئاستەنگ کرا.

هەروەها بەپی ئەو زانیاریانەی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) نێردراوە هەر لەکاتی بڵاو کردنەوەی بروشور لە شەقامەکان  سێ ئەندامی گروپی باێکۆت لەلاین هێزەکانی ئاسیشەوە لە سلێمانی دەستگیرکراون.