ئاماده‌كارییه‌كان بۆ نه‌ورۆزی قه‌ندیل ته‌واو بوون
ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی قەندیل تەواو بوون له ئێستاوه سه‌دان کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته بناری قەندیل بە ئامانجی بە شداری کردن لە جەژنی نەورۆز.
ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆزی قەندیل تەواو بوون له ئێستاوه سه‌دان کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته بناری قەندیل بە ئامانجی بە شداری کردن لە جەژنی نەورۆز.
سەرلەبه‌یانیی ئەمڕۆ لە چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتیش لە باشووری کوردستانه‌وه؛ لە شارەکانی هه‌ولێر، دهۆك، کەرکووک، مەخموور، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، ڕانیه و قه‌ڵادزێ بەمه‌به‌ستی بە شداری کردن لە جەژنی نەورۆز کە بڕیاره سبه‌ینێ (٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه) بەڕێوەبچێت ڕوویان كردووه‌ته قەندیل.
ئەو هاوڵاتیانە پێش چوونیان بۆ مەیدانی پیرۆزکردنی نەورۆز، سەردانی ئارامگه‌ی شەهید محه‌مه‌د قەرەسونگوور دەکەن. دواتر بەرەو ئه‌و شوێنه ده‌چن كه بڕیاره نه‌ورۆزی تێدا پیرۆز بكرێت. له‌وێ چادری خۆیان هه‌ڵده‌ده‌ن بۆ ئەوەی شەو بمێننه‌وه و بەیانی بەشدای بكه‌ن له نەورۆزی شكۆداری قەندیل.
دەربارەی ئامادەکارییەکان، محه‌مه‌د حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند: «هەموو ئامادەکارییه‌کان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز تەواو بوون. لە ئێستاوه هه‌زاران کەس ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە بۆ بەشداربوون لە ئاهه‌نگه‌كه. شارەوانیی بناری قەندیل هەموو کارئاسانییه‌ك دەکات بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەخۆشییه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌سه‌ربه‌رن.
«پێشبینی دەکرێت نه‌ورۆزی قه‌ندیل له ساڵانی ڕابردوو به‌جۆشتر بێت»
محه‌مه‌د حەسەن ڕاشیگه‌یاند: «لەم ساڵدا بەرخۆدانی شیلادزێ هاته ئاراوه و باره‌گه‌ی دەوڵەتی تورکی فاشیست له‌وێ سووتێنرا. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆتای‌یان بە دەوڵەتی چەتەی داعش هێنا و لە باکووری کوردستانیش زیندانییانی سیاسی لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان. هەموو ئەوانە وایکردوە کە گەل بە جۆشوخرۆشێكی گەورەتر ئەمساڵ بە شداری له نه‌ورۆزی قەندیل بكات.»
«دەیانەوێت گەل بترسێنن»
هاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل پروپاگەندەی چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كی ڕاگه‌یاندنی بەدرۆخستەوە کە گوایه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كان له بناری قەندیل هاوڵاتی شەهید بوون. له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، «بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە بۆ ترساندنی خەڵکە و ده‌چێته خزمەتی دەگیرکرانەوە. دەیانەوێت بەم جۆرە کارانە چاوی گه‌ل بترسێنن بۆ ئەوەی بەشداری نه‌كه‌ن له نەورۆزی بناری قەندیل.»
s.m