ئامه‌د: به مه‌شخه‌ڵی له‌یلا گیوڤه‌ن ئاگری نه‌ورۆز گه‌ش ده‌كه‌ین
گه‌ریلای هه‌په‌گه خالس ئامه‌د پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له گه‌لانی كوردستان كرد و گوتی، «هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ گه‌له‌كه‌مان ببێته ڕۆژێكی نوێ.»
گه‌ریلای هه‌په‌گه خالس ئامه‌د پیرۆزبایی نه‌ورۆزی له گه‌لانی كوردستان كرد و گوتی، «هیوادارین نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ گه‌له‌كه‌مان ببێته ڕۆژێكی نوێ.»
گه‌ریلای هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) خالس ئامه‌د به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز بانگی خاوه‌نداره‌تی كردن له به‌رخۆدانی مانگرتوانی كرد.
ئامه‌د گوتی: «پیرۆزبایی نه‌ورۆز و ٢١ی ئادار له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا له گه‌لانی بنده‌ست ده‌كه‌م. ئه‌و مه‌شخه‌ڵه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن دایگیرساندووه، له مانگی ئاداردا - له به‌هاردا بۆ گه‌لی كورد ده‌بێته هیوایه‌كی گه‌وره. ئێمه هیوادارین كه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ بۆ گه‌له‌كه‌مان ببێته ڕۆژێكی نوێ و ڕۆژی سه‌ركه‌وتن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پیرۆزبایی نه‌ورۆز له گه‌لانی كوردستان ده‌كه‌م. بانگی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م كه له دژی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په بڕژێته مه‌یدانه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆی له ده‌وری به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ندا پیشان بدات. ده‌بێ ئاگری نه‌ورۆز به‌م شێوه‌یه گه‌وره بكرێت. نه‌ورۆز له گه‌لان پیرۆز بێت و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.»
s.m