ئامەد شاهۆ: لە رۆژهەڵاتی كوردستان ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سوورە
ئامه‌د شاهۆ ڕایگه‌یاند، خاوه‌نداره‌تیی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئۆجالان گورزێكی جه‌رگبڕ بووه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدار بوون له‌و پیلانگێڕییه‌دا.
ئامه‌د شاهۆ ڕایگه‌یاند، خاوه‌نداره‌تیی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئۆجالان گورزێكی جه‌رگبڕ بووه بۆ ئه‌و هێزانه‌ی به‌شدار بوون له‌و پیلانگێڕییه‌دا.
ئامه‌د شاهۆ ئەندامی مه‌جلیسی پارتیی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاك) لە میانەی بەشداری کردن لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی «دەنگی وه‌ڵات»دا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩\٢٥ی ڕێبه‌ندان و كاردانه‌وه‌ی گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ڵسه‌نگاند. شاهۆ گوتی: «خاوەنداره‌تیی گەلی ڕۆژهەڵات لە ٣ی ڕه‌شه‌مێ بۆ پشتیوانی له ڕێبەر ئاپۆ، گوڕزێكی جەرگبڕ بوو بۆ ئەو هێزانەی كە بەشداری پیلانگێڕییان كرد. ئەمەش تۆڵەی خەڵكی ڕۆژهەڵات بوو لە دەوڵەتی داگیركەری ئێران بۆ بەشداری كردنی له‌و پیلانگێڕییه‌دا.»
ئامه‌د شاهۆ به ناوی په‌ژاك ئیدانه‌ی پیلانگێڕیی ١٥ شوباتی كرد و پیرۆزبایی كرد به‌بۆنه‌ی چالاکییه‌كانی مانگرتن کە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤه‌ن لە کوردستان و هه‌نده‌ران بەڕێوەدەچن. ناوبراو سڵاوی ئاڕاستەی هەموو چالاكان و مانگرتوان كرد.
ئامەد شاهۆ گوتی: «بازنەیه‌كی نێودەوڵه‌تی لە داگیركردنی خاكی گەلی كورد و پیلانگێڕی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵ دەگێرن و پیلانەكان جێبەجێ دەكەن. واتە لەم پیلانەدا هێزە هه‌ژموونگه‌ره‌كان، دەوڵەتانی داگیركەری هەرێمی و هەندێك لایەن و هێزی بەكرێگیراوی كورد لە نێو ئەم بازنەیەدا لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی كورد ڕۆڵ دەگێڕن.»
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه پیلانگێڕان به چه‌ند قۆناغێك هه‌وڵی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. «١-بەم پیلانگێڕییه گەلی كورد تەسلیم بگرن. ٢- ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر داگیركەران بەچۆكدا بێت. ٣– قۆناخی تیرۆریزە كردنی په‌ژاك په‌كه‌كه پێش بكه‌وێت. بەمەش ویستیان كۆمه‌ڵكوژی، كوشتن، زیندان کردن و له‌سێداره‌دانی لایەنگران و كادری ئاپۆیی ڕه‌وا بكەن، هه‌روه‌ها داگیركاری له كوردستان ڕه‌وا بكەن. ٤- قۆناغی پاکتاوكردنی گەلی كوردە، داگیركەرانی کوردستان دەیانەوێت لە كەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ، گەلی كورد پاکتاو بکەن. ٥- نكۆڵی كردنی كوردانە. لەنێو بازنەی نێودەوڵه‌تیدا بریاری قڕكردن و نكۆڵی كردن لە كوردان دراوه.»
«ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به خاوه‌نداره‌تی كردن له ڕێبه‌ر ئاپۆ سه‌لماندی»
ئەو ئەندامەی مەجلیسی پژاک لە درێژه‌ی قسەکانیدا ئاماژەی بە خاوەنداره‌تیی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ عه‌بدوڵا ئۆجالان كرد و گوتی: «خاوەنداره‌تیی گەلی ڕۆژهەڵات لە ٣ی ڕه‌شه‌مێ بۆ ڕێبەر ئاپۆ، گورزێكی جەرگبڕ بوو بۆ ئەو هێزانە كە بەشدارییان له‌م پیلانگێڕییه‌دا كرد. ئەمەش تۆڵەی خەڵكی ڕۆژهەڵات بوو لە دەوڵەتی داگیركەری ئێران له به‌رانبه‌ر بەشداری كردنی لەم پیلانگێڕیەدا. ئەمەش بوو بە هۆكار تا لە دژی پیلانگێڕیی سه‌ر ڕێبەر ئاپۆ كاردانەوەیه‌كی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر بازنەی نێودەوڵەتی سەرهەڵبدات. بەمەش دیار دەبێت كە یەك كۆمەڵگه و یەك ڕێبەر هەیە، واتە یەك رێكخستن هەیە كە ئەمڕۆ ڕێبەرایەتییەكەی ڕێبەر ئاپۆیە.»
شاهۆ بە پێویستی دەبینێت کە هاوشێوەی ٣ی ڕه‌شه‌مێ جارێکی دیکە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنداره‌تی لە ئۆجالان بکەن. ناوبراو گوتی: پێوستە گەلی ڕۆژهەڵات لە ٣ی ڕه‌شه‌مێ-دا وەڵامی قۆناغی دووەمی پیلانگێڕی بە چالاكیی [ئیدی بەسە] بداته‌وه و خاوەنداره‌تی لە ڕێبەرەكەی بكات. بۆ ئەمەش پێویستە هەموو كۆمەڵگه چالاك بن و هێزی پاراستنی خۆیان بەهێز بكەن و هەموو رێكخراوەكانی ڕژێمی ئێران تێك بدەن. بەمەش سیاسەتی داگیركاری لە كوردستان كۆتایی دێت. بە گوتەی شەهید ڤیان سۆران کە كاتی گوتن كۆتایی هاتووە و ئیدی كات كاتی چالاكییە، پێویستە چالاكییه‌کی بەهێز و بێ وێنە پێك بێت. تا سیاسەتەكانی داگیركەران مایەپووچ ببنه‌وه و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بكەین.»
ئامەد شاهۆ گوتیشی، «دامەزراندانی په‌ژاك توڵەیه‌كی مێژوویی بوو لە دژی پیلانگێڕی. فتوای خومه‌ینی لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا، قۆناغی پاکتاوکردنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ئازادیخوازان بوو. بە دوای ئەم قۆناغه، دامەزراندنی په‌ژاك ڕووناکی و هیوایه‌کی نوێ بوو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌دی هێنا. بەمەش ناسنامەی سیاسیی گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتدا سەرلەنوێ زیندوو بوویه‌وه.»
«ئۆجالان له ڕۆژهه‌ڵات هێڵی سووره»
لە کۆتایی قسەکانیدا ئه‌و ئەندامەی مەجلیسی په‌ژاك داوای لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یه‌نه‌كه) و پارتیی دیمووکراتیی کوردستان- عێراق (په‌ده‌كه) كرد له به‌رانبه‌ر گەلەکەیاندا ڕه‌خنه له خۆیان بگرن.
«ڕێبەر ئاپۆ حەقيقەتی هێز و لايەنە هەژموونگه‌ره‌كان و داگيركەران و هەرێمی ڕوون كردەوە، بۆ ئەمەش ئەوان دژبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ دەكەن. په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه كە لە سەرەتای پیلانگێڕی دەستيان هەبووە، پێويستە لە بەرامبەر گەل ڕەخنه له خۆيان بگرن. بەڵام دەبينين كە لە قۆناغی دووەمی پیلانگێڕیدا رۆل دەگێرن. ئەم پارتیانه له‌بری ئەوەی كە داگيركەر لە خاكيان ده‌ربكه‌ن، گەلی ئازاديخواز سەركوت دەكەن كە نموونەی شێلادزێ بوو. حكوومەتی داگيركەری كوردستان هەبوونی په‌كه‌كه بۆ هێرشەكانی توركيا خەتابار دەكات كە ئەمەش دیماگۆژی يا دووڕووییه. حيزبەكانی ڕۆژهەڵات بەشداری پیلانگێڕی نەبوون، بەڵام دەبينين بێدەنگن و دەستەواژەی داگيركەران لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەكار دەهێنن. ئەو ئەدەبياتەی وا لە كوردستان ڕه‌وا دەبێت واتە ڕه‌واكردنی كولتووری داگيركاريیە. جاشی رۆشنبير و جاشی حیزبی بە بەكارهێنانی دەستەواژەی كوردستانی ئێران و كوردستانی توركيا و … هتد ڕه‌وایه‌تی به داگيركاری له كوردستان ده‌ده‌ن. ڕێبەر ئاپۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان هێلی سوورە و هەر كەس پێويستە سنووری خۆی بزانێت. هەركەس با بزانێت كێ لەگەڵ ئێران و توركيا دانوستانی هەيە و تەسليم بووە، هه‌روه‌ها كێش وا لە ئیمڕاڵی بەرخۆدان دەكات.»
s.m