ئامەد: پۆلیسی ڕژێمی تورك رێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی دەگرێت

پۆلیسی تورك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان بۆ ئەوەی ڕێگە لە چالاكی دایكانی ئاشتی بگرن باڵەخانەی هەدەپەیان ئابلوقە داوە. هۆكاری ئەم كردارە تیرۆریستیانەی پۆلیسی تورك ئەوەیە كە دایكانی ئاشتی دەیانەوێت چالاكی دانیشتنی ئاشتی ئەنجام بدەن.

دەوڵەتی تورك كە پێش ماویەك لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان چەند بنەماڵەیەكیان لە بەردەم بنكەی پارتی دیمۆكراتی گەلان هەدەپە بە زۆرەملی چالاكیەكیان پێ ساز كردبوو، ئێستا رێگو بە چالاكی دایكانی ئاشتی نادات كە بە نیازن لەبەردەم بنكەی هەدەپە چالاكی دانیشتنی ئاشتی ئەنجام بدەن و لە كاتژمێر چواری بەرەبەیانیەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ئابلۆقەی شوێنەكەیان داوە و رێگە نادەن هیچ كەسێك لەو شوێنە نزیك ببێتەوە و كەسیش بێتە دەرەوە.

پۆلیسی تورك بە شێوەیەكی زۆر توند و بە ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆشەوە دەوروبەری باڵەخانەكەیان ئابلۆقە داوە و ناهێڵن هیچ كەسێك نزیكی شوێنەكە ببێتەوە كە بڕیار بوو ئەمرۆ كاتژمێرحەوتی بەیانی دایكانی ئاشتی چالاكی دانیشتنی ئاشتی ئەنجام بدەن.

هاتوچۆ لە هەموو ئەو كۆڵانانەی دەكەونە سەر ڕێگەی باڵەخانەی هەدەپە لە ئۆتۆمۆبیل و پیادە قەدەغە كراوە و تەنانەت ڕێ بە ئەندامانی هەدەپەش نادرێت لەو شوێنە نزیك ببنەوە.

ف.ق