خه‌بات ئاندۆك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان - كه‌جه‌كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا و باكووری كوردستانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات - ANF هه‌ڵسه‌نگاند.
«له ڕۆژه‌ڤی ئه‌ردۆغاندا قڕكردن، له ڕۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگه‌شدا به‌رخۆدان هه‌یه»
ئاندۆك ده‌ستنیشانی كرد كه پێویسته به‌رخۆدانی هێزه‌دیموكراتییه‌كان تا به‌رزترین ئاست به‌رده‌وام بێت. گوتیشی: له دژی سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی بۆ قڕكردن، تێكشكاندنی فاشیزم و داگیركاریی كوردستان، پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیخواز.
«هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران له‌نێو باری نائاساییدا ده‌كرێن. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌دا قڕكردن و داگیركاری له كوردستان ده‌سه‌پێنن. سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی بۆ قڕكردن و نكۆڵی‌كردن، له لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌وه ده‌بینرێت. له ڕۆژه‌ڤی حكوومه‌تدا قڕكردن هه‌یه. قه‌یران و ئاڵۆزی هه‌یه. له ڕۆژه‌ڤی كۆمه‌ڵگه‌شدا به‌رخۆدان هه‌یه.»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه خه‌بات ئاندۆك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌پێندراوه به‌گوێره‌ی پێوه‌ر و ئه‌خلاقی دیموكراتی نییه.
«له هه‌موو كاتێك زیاتر ئێستا ئه‌ردۆغان دوژمنایه‌تیی كوردستان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان ده‌كات. ئه‌مه له پیلان و هه‌وڵه‌كانی داگیركردنی كوردستاندا ده‌بینرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا، سیاسه‌ته‌خوێنڕێژییه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌بینێت. ئه‌ردۆغان و باخچه‌لی به فاشیزمی خۆیان بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر گه‌لانه‌وه. كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه بڕووخێنرێت.»
خه‌بات ئاندۆك گوتیشی: كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و هێزه‌دیموكراتییه‌كان یه‌كێتیی خۆیان به‌هێز ده‌كه‌ن. توركیا پێویستی به دیموكراتی هه‌یه.
«گرینگه كه له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی پێویست بدرێته‌وه»
ئاندۆك هێمای بۆ دڕندایه‌تیی ده‌وڵه‌تی توركیا له جزیر، سوور و سه‌رانسه‌ری باكووری كوردستان كرد و گوتی: گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان به‌باشی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ردۆغانیان ناسیوه و ڕووبه‌ڕووی فاشیزمی توركی مێتینگه‌ر بووه‌ته‌وه. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێویسته وه‌ڵامی تاڵانكاری و وێرانكارییه‌كان بدرێته‌وه.
«ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لانی باكووری كوردستان و توركیا ده‌رفه‌تێكی مێژووییه. گه‌لی كوردستان له دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئه‌ردۆغان، له دژی داگیركردنی عه‌فرین و باشووری كوردستان هه‌ستنه سه‌ر پێ. گرینگه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا هه‌موو كه‌س په‌یامی سه‌ركه‌وتن بدات.»
«دیموكراتیی گه‌لان ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه»
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه خه‌بات ئاندۆك سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و چاره‌سه‌ریی پرسی كورد. ده‌ستنیشانی كرد كه لابردنی گۆشه‌گیریی توند له‌سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و به‌دیموكراتیكردنی توركیا، داوای سه‌ره‌كیی گه‌لانه. گوتیشی: هه‌ده‌په ته‌نیا پارتی كوردان نییه، به‌ڵكو پارتی هه‌موو گه‌لانی توركیایه.
«دیموكراتیی گه‌لان ئاینده‌ی توركیایه. ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌سێك ئه‌م ڕاستییه ببینێت، قڕكردن نامێنێت و دیموكراتیی گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یراندا ده‌نگ بدرێت، هه‌موو كه‌س قازانج ده‌كات.»
s.m