ئاکەپە دەستی کردووەتەوە بە فرتوفێڵ، لەوان٢ناوچەی نوێی دامەزرێنێت

والییە تورکەکەی وان وڕێکخستنی ئاکەپە شارەکان ئامادەکاری دەکات کە دۆخی ئیداری شاری وان بگۆڕێت. ئامنج لەوکارە ئەوەیە کە ناوچەی ڕێیا ئارمووش و ئارتەمێتانێ لەیەک جیابکاتەوە ولەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بۆخۆی تۆماربکات.

 

ڕژیمی ئاکەپە کە لەهەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پووشپەڕدا شوێنی سەندوقەکانی دەنگدانی گۆڕی و بەوکارە هەوڵی دا کە ئەنجام بەدەست بخات. ئیستاش بۆهەڵبژاردنی شارەوانییەکان ساڵی ٢٠١٩ دەستی کردووە بە فرتوفێڵ.

والییە تورکەکەی وان وڕێکخستنی ئاکەپە شارەکان بەوئامانجە پێشنیارێکیان ئامادەکردووە. لەڕێگەی ئەوپلانەوە بەنیازن ناوچەی ڕێیا ئارمووش وئارتەمێتان-ی وان پارچەبکەن و بەڕێوەبەرییەکەی لە دەستی هەدەپە دەربهێنن.

هەدەپە لە ناوچەی ڕێیائارمووش ٩٠٪ دەنگەکانی دەست خستووە. ئاکەپە بەنیازە لە گەڕەکی بوستانچی، کارشایاکا، یەنی مەحەلە وخاچورتێ-ی ناوچەی ڕێیائارمووش و لەگەڕەکەکانی فەرات وسوبحانێ-ی ناوچەی ئارتەمێتانێ ٢ ناوچەی نوێ دابمەزرێنێت.

ئاکەپە دەیهەوێت بەناوی بوستانچێ وئیرەک ٢ شارەوانی دابمەزرێنێت، بەوکارە ڕەنگە دەنگدەرانی هەدەپە لە ناوچەکانی ڕێیائارمووش وئارتەمێتانێ داببڕێت . ئاکەپە بەوشێوەیە شارەواری ناوەندی بەدەست بهێنێت.

ئاکەپە کە لەئیستادا شارەوانی تووشبای لەدەستدایە، بەوشێوازە بەنیازەکە ٣ شارەوانی دیکە بەدەست بخات. هاوکات بەنیازەکە زۆربەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی شاربەدەست بخات.

ئاکەپە لەسەرئەوباوەڕەیە کە ئەگەرئەو پلانە سەربگرێت، ئەگەرشارەوانی شاری وان لەدەستی هەدەپەدا بمێنێتەوە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نامێنێت. ئاکەپە بەنیازە ئەودوو ناوچە گرینگەی وان بخەنە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیی.

'لەوهەرێمانەی کە هەدەپە سەردەستە ئاکەپە بەنیازی پیلانە'

والییە تورکەکەی وان بە ئەمری ئاکەپە پێشنیارێکی ئامادەکردووە وڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شارەوانییەکان کردووە.

ئاکەپە بەنیازە کە ئەوپلانەی خۆی لە ئامەد، مێردین، ڕەحا وناوچەکانی دیکە کە هەدەپە تێیدا سەردەستە جێبەجێ بکات.

والییە تورکەکەی وان بەوئامانجە کۆمیسیۆنێکی ئیداری تایبەتی لەشاری وان دامەزراندووە.

سەرۆکی دایەرەی شارەوانی وان، بەرپرسانی شارەوانی ناوچەکان، بەرپرسانی بەڕێوەبەری ئیداری ناوچەیی و ڕاوێژکارانی دامودەزگەکان ئەندامن لەوکۆمیسیۆنەدا.

ک-ش