ئاکەپە سوپاسنامەی بە پۆلیسێکی بکوژى ٤ هاووڵاتى بەخشی!
پۆلیسێک بە ناوی (ئی ام)، کە ٤ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتبوە، ئابڕوچوونێکی ترى نایەوە. وەزارەتی ناوخۆی پێوەندیدار بەو پۆلیسە بکوژە سوپاسنامە و بەڵگەی ڕێزلێنانی بۆ "سەرکەوتن" ڕەوانەی دادگە کرد.
پۆلیسێک بە ناوی (ئی ام)، کە ٤ هاووڵاتیی مەدەنیی کوشتبوە، ئابڕوچوونێکی ترى نایەوە. وەزارەتی ناوخۆی پێوەندیدار بەو پۆلیسە بکوژە سوپاسنامە و بەڵگەی ڕێزلێنانی بۆ "سەرکەوتن" ڕەوانەی دادگە کرد.
لە گەڤەر-ی جولەمێرگ لە ڕێکەوتی ٨ی تەشرینی یەکەم /خەزەڵوەر-ی ٢٠١٦ دا لە سەر ڕێگەی جەنگیز تۆپڵێ لە ئۆتۆمبێلیکی پۆلیس لە جۆری زریخ لە لایەن پۆلیسێک بە ناوی (ئی ام) دەسترێژی گوولە لە هاووڵاتیان دەکریت کە بەو هۆیەوە ٤ هاووڵاتی مەدەنی بەناوەکانی سەرحەد بوڵدان، ڕەحیم سەفحالی، نەجدەت ئیشوزۆ و ئایدین تۆمەن گیانیان لەدەست دەدەن و دوو هاووڵاتی دیکەش بە ناوەکانی شەمس ئەدین کایا و موحەمەد عەلی بریندار دەبن.
دەربارەی ئەو کردەوە لە دادگە دۆسییەێک کرایەوە و ئابڕوچوونێکى دیکەی بۆ ئاکەپە دروستکردووە
لە ٣یەمین جەلەسەی دادگایی کە لە دادگەی سزای قوورسی ئامەد بەڕێوە چوو و لەسەر داواکاری پارێزەرانی کوژراوەکان، لە وەزارەتی کاروباری ناوخۆ پرسیار کراوە کە گوایا دەر بارەی ئەم ڕووداوە لێپرسینەوە لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە یان نا.
وەزارەتی ناوخۆی پێوەندیدار بەو پۆلیسە بکوژە سوپاسنامە و بەڵگەی ڕێزلێنانی بۆ "سەرکەوتن" ڕەوانەی دادگە کرد.
ئیدارەی گشتی ئەمنیەت وسەرۆکایەتی گشتی سوپا ئەو سوپاسنامەیان ناردوە بۆ ئەو پۆلیسە بکوژە.
" بەشداری لە هێرشی قڕکردنی کردبو"
وەزارەتی ناوخۆ ئاشکاری کردووە کە ئی ام لە هێرشی قڕکردن لە نێوان کانونی ٢٠١٥ و چلەی ٢٠١٦ لە سڵۆپ-ی شەرناخ سوپاسنامەی وەر گرتووە و ئێمە ڕیژمان لێگرتووە.
فەرمانداریەتی هێزە وشکانییەکان ، قایم مەقامی سڵۆپی وئەمنیەتی ئیستانبول ناویان لە ڕێر سوپاسنامەکەدا هاتووە، و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستووە.
ئەو پۆلیسە دوای ئەو کردەوەیە دەسبەسەرکرابو بەڵام هێشتا ساڵێک بەسەر گرتنەکەیدا دەرباز نەببو کە ئازاد کرا.