'ئاکەپە گورزێکی گەورەی لە ئیرادەی گەل و تێکۆشانی دژی کۆرۆنا دا'

خەباتی رێکەوتنی کوردستانی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی ئیدانە کرد و رایگەیاند، ئاکەپە گورزێکی گەورەی لە ئیرادەی گەل و تێکۆشانی دژی کۆرۆنا دا.

خەباتی رێکەوتنی کوردستانی لە بارەی دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکان راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا، دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکان، جێگیرکردنی قەیومەکان و دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان بە توندی ئیدانە و شەرمەزار کرا و هاوکات تیشک خرایە سەر مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەخت کرایەوە، بە دەست بەسەرداگرتنی شارەوانیەکان، گورزێکی گەورە لە ئیرادەی هەڵبژاردراوی گەل و تێکۆشانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا درا.

لە راگەیێندراوەکەدا هەروەها تیشک خرایە سەر ئەوەی، ئەمە جێگای قبوڵکردن نیە و هاوکات بانگەوازیەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرا کە خاوەنداری لە ئیرادەی هەڵبژێردراوی خۆیان بکەن.

ز.ش