ئاگر له بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته‌وه و زۆربەی دووکانەکانی سووتان
ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربەی دووکانەکانی بازاڕه‌كه سووتان.
ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆربەی دووکانەکانی بازاڕه‌كه سووتان.
شەوی ڕابردوو، بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر كەوتەوە. كه‌مێك پێش ئێستا تیمەكانی بەرگریی شارستانی دوای ١٠ كاتژمێر توانیان ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
عەمید شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر ٣ی شەو ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە دەستیپێكردووە، تەنها زیانی ماددی هەیە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. گوتیشی، بازاڕەكە هیچ سیسته‌مێكی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوەی تێدا نییە.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە كاتی خۆیدا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ئەركی خۆیان جێبه‌جێ كردووه، بەڵام لە لایەن ژمارەیەك خاوەن دووكانەوە لێیان دراوە و جامی ئۆتۆمبێله‌كانی بەرگریی شارستانی شكێنراوە. بە وتەی دووکاندارەکان تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەمتەرخەمبوون بۆیە نەیانتوانیوە ئاگرەکە له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا کۆنترۆڵ بکەن، ئەمەش بووەتە هۆی توڕەبوونیان.
جێی ئاماژەیە، ئەو بازاڕە دوو هەزار و ٤٠٠ دووکانی تێدایە و زۆربەی دووکانەکان به‌هۆی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه سووتاون.
s.m