ئاگرتێبەردانەکانى سوپای تورک لە دارستانەکانى جودی و گابار بەردەوامە
ئەو ئاگرەى سوپای تورک لە دارستانەکانى گابار و جودیی بەرداوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.
ئەو ئاگرەى سوپای تورک لە دارستانەکانى گابار و جودیی بەرداوە تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە.
هەفتەى رابردوو بە بەشداریی هەزاران سەرباز ئۆپراسیۆنێک لە چیای جودی دەستیپێکرد و دوابەدواى ئەوەش لە ئێوارەدا ئاگرتێبەردانی دارستانەکان دەستیپێکرد و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سوتانی دارستانەکانى چیای جودی بەردەوامە.
ئاگرەکە سەرەتا لە ناوچە دارستانییەکانی نەڤاڤا و جفانە دەستیپێکرد و ئەو ئاگرەش بە ئەنقەست لەلایەن سەربازانی تورکەوە بەردراوەتە ئەو دارستانە.
سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، سەرباری هەموو هەوڵ و داواکانیان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە، بەڵام هیچ کارێک بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە نەکراوە و رێگاش بە هاووڵاتییان نادەن بچنە ناوچەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
هەروەها ئەو ئاگرەشی لە شارۆچکەى گوندکێ مەلاوە بەردرابووە دارستانەکان ئەویش بەردەوامیی هەیە.
ئەو ئاگرە ئەوەندە گەورەیە، کە لە ناوەندی گوندکێ-یەوە دەبینرێت.
ئەو ئاگرە کاتێک کەوتەوە، کە لە بنکەى سەربازیی ئاکدیزینگ لە ناوچەى باسانی شرنەخەوە دەستکراوە بە گولـلەبارانکردنی دارستانەکانى ئەو ناوچەیە و بەو هۆیەوە ئاگر بەربووەتە دارستانەکانی چیای گابار. ئاگرەکە دوێنێ ئێوارە بەردرایە دارستانی چیای گابار و تاوەکو ئێستا ئەو ئاگرە لە نێوان شارۆچکەکانى فندکێ و باسان دا بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت