ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی

کاتێک بابەتەکە تەندروستی، ئاسایش و ئازادی ڕێبەرێکی کورد بێت، پێویستە بزوتنەوە سیاسیە کوردیەکان هەموویان، ڕێکخستنەکان و کەسایەتیە ولاتپارێزەکان پێکەوە دەست بە جووڵە بکەن. پێویستە ئەمە ببێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردان.

سولەیمان سۆیلوی فاشیست وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک کە دوژمنی سوێندخواردووی گەلی کوردە و قڕکەرە، کاتێک بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کرد، وتی، "لە دورگەی ئیمرالی ئاگرکەوتووەتەوە. ئەو فاشیستە کە یەکێک لە بەرپرسەکانی بەڕێوەبردنی شەڕی قێزەونی دژی گەلی کوردە بە تەئکیدی ئەو قسەیەی بۆ ئامانجێک درکاند. بەشێکی زۆری شەڕی دژی گەلی کورد شەڕی دەرونییە.دەزانرێت بۆ ئەوەی ئیرادەی گەلی کورد و تێکۆشانەکەی تێکبشکێنن شەڕی دەرونی بە بەردەوامی بەرێوەدەبەن.

لەسەر ئەم بناغەیە ئەگەر ئاگرکەوتبێتەوە یان نە، ئەم لێدوانەکە وەک شتێکی ئاسایی نابێت قبوڵبکرێت. خۆی گەلی کورد و دەزگا رێکخستنەکانی بانگەوازی ئەوەیان کرد کە بچن  و چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.

لەم سەرمایەی زستاندا هەر لە خۆیەوە لە دارستاندا ئاگر ناکەوێتەوە. یان ئاگرێکی وا نییە، یان ئەوەتا ئاگرەکە لە لایەن بەرپرسەکانی شەڕی تایبەتی ئیمڕالی هەڵگیرساوە. لەو شوێنەی کە رێبەر ئاپۆ دەمێنێتەوە ئاگرکەوتنەوە شتێکی زۆر زەحمەتە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ نە جگارە دەکێشێت و نە لەو جێگایەی دەمێنێتەوە ئامێرێکی گەرمکەرەوە هەیە. لەسەر ئەم بناغەیە گەلی کورد پرسەکەی بە جددی وەرگرت و لە هەموو جێگایەک ڕژایە ناو شەقامەکان.

دەوڵەتێک کە لە دژی کورد شەڕی قێزەون بەڕێوەدەبات و سیاسەتەکانی خۆی لە سەر بناغەی دوژمنایەتی داڕشتووە. لەسەر ئەم بناغەیە گەلی کورد لە بابەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەستیار بووە و هەستیار جووڵاوەتەوە و خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی خۆی کردووە. خۆی بە سەدان فیدایی وەک خالید ئۆڕال و یڵدرم کە خۆیان لە مۆسکۆ سووتاند، بە بەرخۆدانی 'ئێوە ناتوانن خۆرمان تاریک بکەن' پیشانیاندا گەلی کورد لە چ ئاستێکدا خاوەنداری لە رێبەریان دەکەن. گەلی کورد لەدژی مەترسی سەر رێبەرایەتی خۆی ئەمڕۆش بە هەمان ڕوح هەڵدەستێتە سەر پێ. خۆی ژن و گەنجان هاوار دەکەن و دەڵێن، ئێمە فیدایی ڕێبەرایەتین.

زۆر دەزگا و ناوەندە کوردیەکانیش بانگیان لە گەلی کورد کرد، تا چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت چالاکیەکان بەردەوام دەبن و لەسەر پێ دەبن. لەبەر شێوازی وەزیری تورک کە باسی ئاگرکەوتنەوەی لە ئیمڕالی کرد زۆر نیگەرانی و گۆمان دروست بوون. بە تایبەتی لە کاتێکدا کە لە ئیدلب شەڕ هەیە و لە تورکیا شەپۆلی شۆڤێنیزم زیاددەکرێت ئەم لیدوانە دەدرێت. بەڵام سەرنجڕاکیشە لە بارەی ئاگرکەوتنەکە و ئەنجامەکانی ئاگرکەوتنەوە هیچ شتێک ئاشکرا نەکرا. مادام دەوڵەت هەموو کارە قێزەونەکانی لە سەردەمی شەڕدا دەکات، بە تەئکیدی کوردیش دەیەوێت زانیاری لەسەر رێبەرتی خۆیان وەربگرن و هەموو دەزگا کوردیەکانیش بە هەستیاری دەجووڵێنەوە. بەڵام پێویستە ئەم هەستیاریە بە تەنها بە لێدوان نەبێت. بۆ ئەوەی بزانرێت لە ئیمڕالی چی دەبێت، چی ڕوودەدات، پێویستە هەڵوێست و چالاکی وا ئەنجامبدرێن کە دەوڵەت هەنگاو بنێت. پێویستە بۆ دەوڵەتی تورک پیشانبدرێت کە ناتوانێت بەم شێوەیە لە ڕێبەرمان نزیک ببێتەوە. یان چ پێویستە، دەبێت ئەنجامبدرێت.

نە تەنها لە تورکیا ، لە جیهانیش پێویستە لەگەڵ دەزگا یاساییەکان لەگەڵ دەزگا و ناوەندە دیموکراتەکان بەرەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت. بە تایبەتی پێویستە گەلی کورد وابکات کە سی پی تی بچێتە ئیمڕالی. زۆر گرنگە لەم دۆخ و زەمینەیەکا کە لە دەوری شەڕی ئیدلب دروست دەکرێت، پێویستە ئەم بابەتە لەدەرەوەی ڕۆژەڤ نەمێنێتەوە.

لە ئەوروپا گەل هەستاوەتە سەر پێ. بە چالاکیەکانیان لەسەر پێ دەبن. بەڵام بە تەنها چالاکیەکان بەش ناکات. لە هەموو بەشەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات بۆچوونی سیاسی خۆیان چی بێت پێویستە هەموو پارت و کەسایەتی کورد، ڕۆشنبیر و هونەرمەندانی کورد لەم بابەتەدا پێویستە دەست بە جووڵە بکەن. ئەگەر ڕێبەرێکی تری کورد ٢١ ساڵ لە دۆخی گۆشەگیری قوڕسدا دەستگیربکرایا، ئەشکەنجە بکرایا، بێگۆمان پەکەکە و گەلی کورد هەڵوێستیان دەبوو. بۆ هەموو ڕێبەرانی کورد هەموو کورد بەرپرسن و پێویستە هەستنە سەر پێ. بەڵام جگە لە پەکەکە و ئەو پارت و سازی و دەزگایانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ پەکەکەدا هەیە، هیچ لایەن هەڵوێستی پیشان نەدا. بێدەنگی هێزەکانی تری کورد لە بەرانبەر ئەم بابەتە عیبرەتە. ئەگەر بڵێین شەرمەزاریە پێناسەیەکی قوڕس نییە.

هەستیاری و پەیوەندی جەلال تاڵەبانی لەگەڵ رێبەر ئاپۆ هەبوو. دەزانرێت، بەر لەوەی نەخۆش بکەوێت لەناو ئامادەکاری هەوڵدانێکدا بوو بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. بەلام ئەو کەسانەی دەڵێن ئێمە لەسەر ڕێچکەی جەلال تاڵەبانی دا دەڕۆین دوای لێدوانی ئیمڕالی کە ئاگرکەوتووەتەوە هەڵوێستیان پیشان نەدا. خۆی لەبەر ئەم لاوازییەیە کە داگیرکەری قڕکەر بەم ئاسانییە دوژمنایەتی لەدژی کورد دەکەن و هێرش دەکەن.

گەلی کورد و ڕای گشتی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان، پێویستە بێدەنگی پارتە سیاسیەکان و بزوتنەوەکان لەبارەی ئیمڕالی پەسەن نەکەن. کاتێک بابەتەکە تەندروستی، ئاسایش و ئازادی ڕێبەرێکی کورد بێت، پێویستە بزوتنەوە سیاسیە کوردیەکان هەموویان، ڕێکخستنەکان و کەسایەتیە ولاتپارێزەکان پێکەوە دەست بە جووڵە بکەن. پێویستە ئەمە ببێتە هەڵوێستێکی نەتەوەیی کوردان.

ئەگەر ئەم هەڵوێستە پیشان نەدرێت پێویستە گەلی کورد ئەم بکەن بە کێشە و لەسەر ئەو لایەنەی کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ ناکەن فشار دروست بکەن.

بە هیوای ئەوەی گەلی کورد و دۆستەکانی، لەگەڵ ڕای گشتی دیموکراتیک و هێزە سیاسیەکان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن...

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

ف.ق