پیرۆزبایی نه‌ورۆز له شاری ئامه‌د به درووشمی «به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین، كۆتایی به گۆشه‌گیری دێنین» به‌ڕێوه‌ده‌چێت. سه‌دان هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی نه‌ورۆزی شاره‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
ئاگری نه‌ورۆزی ئامه‌د له لایه‌ن خانه‌واده‌ی زولكوف گه‌زه‌ن-ه‌وه هه‌ڵكرا. گه‌زه‌ن له‌پێناو شه‌رمه‌زاركردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، پاش ١٧ ڕۆژ له مانگرتن ڕۆژی ١٧ی ئادار له زیندانی پیتی «ف»ی ژماره ٢ی ته‌كیرداغ چالاكیی فیدایی كرد و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
كاتێك ئاگری نه‌ورۆز كرایه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س له مه‌یدانی نه‌ورۆزی ئامه‌د درووشمه‌كانی «له‌یلا گیوڤه‌ن به‌های ئێمه‌یه»، «بژی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان» و «زولكوف گه‌زه‌ن نامرێ» گوترانه‌وه.
s.m