ئاگری نەورۆز لە مێردین هەڵکرا

لە گەڕەکێکی ناوچەی ستەوری مێردین یەکەمین ئاگری نەورۆزی ئەمساڵە هەڵکرا.

بە پێی زانیاریەکان، لە گەڕەکی ئەلفانی ناوچەی ستەوری مێردین، ئاگری نەورۆز هەڵکراوە.

گروپێک لە گەنجان ئاگریان کردەوە و لە دەوری ئاگرەکە گۆرانیان وت و هەڵپەڕین. دوای ماوەیەک جەندرمە هێرشی کرد و ئاگری گەنجان بۆ تۆما کوژێنرایەوە.

ئاهەنگ و چالاکی ئەمساڵی نەورۆز بە دروشمی 'بۆ یەکێتی، دیموکراسی، ئازادی' ئەنجامدەدرێن.

ف.ق