بەهۆی بۆردومانى ئاسمانیى سوپاى تورکیاوە لە ناوچەى دۆڵی رۆژ لە دێرسیم ئاگرێکى گەورە لە ٢٢ى ئەیلولی ٢٠١٨ەوە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و سنوورێکى فراوانى ئەو ناوچەیە گرتووەتەوە.
تیمەکانى سوپاى تورکیا رێگا نادەن خۆبەخشان بڕۆنە ناوچەکە و ئاگرەکە بکوژێننەوە.
'دەیانەوێت ناوچەکە لە مرۆڤ چۆڵ بکەن'
نادر بولوت یەکێک لە خۆبەخشان بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکە رایگەیاند، ئاگربەردانە دارستانەکان بۆ لەناوبردن و تێکدان و خراپکردنى سروشت و ژینگەى ناوچەکەیە.
راشیگەیاند "دەوڵەتى تورکیا بە ئەنقەست ئاگربەردەداتە جوگرافیاى ناوچەکە. هەوڵ دەدات ناوچەکە لە مرۆڤ چۆڵ بکات".
ئەوەشی وت "رێگاش بە گروپە خۆبەخشەکان نادەن بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە. دەوڵەت لە دێرسیم تاوانکارى ئەنجام دەدات. دەبێت بە خێرایى دەست لەو تاوانکارییەى هەڵبگرێت و ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە".
ر.م