«ئایار، مانگی به‌رزترین ئاستی تێكۆشانه»
قاسم ئه‌نگین، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر مانگی ئایار و ده‌ڵێت: پێویسته مانگی ئایار به‌پێی خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
قاسم ئه‌نگین، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه سه‌رنج ڕاده‌كێشێته سه‌ر مانگی ئایار و ده‌ڵێت: پێویسته مانگی ئایار به‌پێی خه‌سڵه‌ته‌كانی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
قاسم ئه‌نگین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ده‌رباره‌ی واتا و گرینگی مانگی ئایار له تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كوردستان و جیهاندا، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دوا.
ئه‌نگین ده‌ستنیشانی ده‌كات كه مانگی ئایار به قسه‌كردن گوزارشتی لێ ناكرێت، مه‌گه‌ر مرۆڤ بتوانێت به‌كرده‌وه تیایدا بژیت. ناوبراو ده‌ڵێت: مانگی ئایار هه‌م له ئاستی هه‌رێمییه‌وه، هه‌م له ئاستی جیهاندا خاوه‌نی واتایه‌كی گه‌وره‌یه. هه‌میشه تیایدا به‌رخۆدان هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا ئازار و كۆستێكی زۆر بینراوه. ئه‌مه بۆ هیوای ئازادی و پێكهێنانی دادپه‌روه‌ری بووه به بنه‌مایه‌ك.
ئه‌نگین به‌بیری خسته‌وه كه مانگی ئایار له لایه‌ن په‌كه‌كه-ه‌وه وه‌ك «مانگی شه‌هیدان» ناوده‌برێت.
«له تێكۆشانی ئێمه‌شدا مانگی ئایار خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ته. له كه‌سایه‌تیی حه‌قی قه‌رار-دا كه له ساڵی ١٩٧٧ شه‌هید كرا و ڕێبه‌ر ئاپۆ پێی ده‌ڵێت ڕۆحی شاراوه‌ی من، ئێمه یادی شه‌هیدانی ئایار (گوڵان) ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ كوردستان، هه‌ڵه نییه ئه‌گه‌ر به‌م مانگه بڵێن مانگی حه‌قی قه‌رار. چونكه شه‌هیدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان كه له‌پێناو ئازادی‌دا ژیانی خۆیان به‌خشیوه، هه‌موویان له‌سه‌ر ڕێبازی حه‌قی قه‌رارن. كه ئه‌مڕۆ په‌كه‌كه خۆی وه‌ك پارتێكی شه‌هیدان ناوده‌بات و وه‌ك میراتی شه‌هیدان ناوزه‌ندی ده‌كات، بێگومان ئه‌مه میراتی خودی حه‌قی قه‌راره. هه‌ر ڕۆژێكی مانگی ئایار به خوێنی شه‌هیدان ئاودراوه. ئه‌مڕۆ له كوردستان ئاڵای به‌رخۆدان ده‌شه‌كێته‌وه. په‌یوه‌ست به ئاو و هه‌وا و جوگرافیای كوردستانیش، مانگی ئایار به‌ته‌واوی مانگی به‌رخۆدانه.»
«ناوی به‌شه‌ره‌ف، ناوی مرۆڤه‌خۆڕاگره‌كانه»
قاسم ئه‌نگین ده‌ستنیشانی ده‌كات كه مانگی ئایار (گوڵان) ته‌نیا بۆ تێكۆشانی ئازادیی كوردستان واتادار نییه، به‌ڵكو له ئاستی جیهاندا خاوه‌ن واتایه‌كی گه‌وره‌یه.
«ئێمه ئه‌مه به‌هۆی شه‌هیدانی ١ی ئایار ده‌زانین، به‌هۆی ئه‌و خۆڕاگرانه ده‌زانین كه له ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر ڕه‌نجخۆری تێكۆشانیان كرد و به‌هۆیه‌وه له‌سێداره‌دران. ئه‌مڕۆ ئاڵای ئه‌وان له‌سه‌ر چیاكانی كوردستان له لایه‌ن گه‌ریلاكانی كوردستان هه‌ڵده‌ده‌رێت. یه‌كێك له شه‌هیدانی ١ی ئایار ئا‌لبێرت پارسۆنس، له نامه‌دا به منداڵه‌كانی خۆی ده‌گوت: [من ناوێكی به‌شه‌ره‌ف و ئه‌ركێكتان بۆ جێده‌هێڵم كه ده‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن.] ئه‌م ناوه به‌شه‌ره‌فه، ناوی مرۆڤه‌خۆڕاگره‌كانه. ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه له دژی زوڵم، ڕه‌نجخۆری و ناڕه‌وایی تێده‌كۆشن. ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێت چییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا ڕه‌نجخۆر، ناڕه‌وا، داگیركه‌ر و سته‌مكار ده‌سه‌ڵاتدارن، ئه‌و ئه‌ركه‌ی باس كراوه، تێكۆشانه له دژی ئه‌وان. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌چینه ئه‌م مانگه‌وه، پێویسته یادی ئه‌م به‌رخۆدانانه‌ی ١ی ئایار بكه‌ینه‌وه.»
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه قاسم ئه‌نگین ده‌ڵێت: مانگی ئایار هه‌ر وه‌ك چۆن مانگی شه‌هیدانه، هه‌روه‌ها مانگی به‌رخۆدانه. له تێكۆشاندا ئایار خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی وه‌هایه. ئه‌م دۆخه بۆ توركیا و جیهانی عه‌ره‌بیش هه‌ر وه‌هایه. له شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌مدا هێزه‌كانی ئیتیحادییه‌كان به‌پێشه‌نگیی جه‌مال پاشا ده‌یان ڕۆشنبیری عه‌ره‌بیان له ٦ی ئایاری ساڵی ١٩١٦ له شام له‌سێداره دا. ویستبوویان هیوای ئازادیی ئه‌وان، دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی، تێكۆشانی ئه‌وان له دژی داگیركاریی عوسمانییه‌كان، له‌ناوببه‌ن. پێویسته له‌نێو گه‌لی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب-یش ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژی شه‌هیدان یادی بكرێته‌وه.
«هه‌تا وه‌ڵاتی من ئازاد نه‌بێت، سه‌رم ڕاست ناكه‌مه‌وه»
ئه‌نگین له كاتی قسه‌كردندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و شوێنه كرد كه لێی دانیشتووه و وتی: ئێمه ئێستا له‌نێو گوڵاندا دانیشتووین. ئه‌م گوڵه له‌نێو گه‌لی ئێمه‌دا به گوڵی شه‌هیدان یان گوڵبه‌خوین ناسراوه. چیرۆكێكی خۆی هه‌یه ده‌رباره‌ی ملخوارییه‌كه‌ی. یان له هه‌ر سه‌ره‌گوڵێكدا دڵۆپێك ئاو - فرمێسكێك هه‌یه، ده‌گوترێت كه ئه‌م گوڵه وه‌ها ده‌ڵێت: «وه‌ڵاتی ئێمه، خاكی ئێمه بنده‌سته. هه‌تا وه‌ڵاتی ئێمه له بنده‌ستی ڕزگاری نه‌بێت، سه‌ری خۆم ڕاست ناكه‌مه‌وه و فرمێسكه‌كانیشم ناسڕم.» ئه‌م وه‌ڵاته، وه‌ڵاتی گوڵانه. به هه‌مان مانا ئه‌م جوگرافیایه، جوگرافیای به‌رخۆدانه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ڤاڵه‌كه‌مان ئاماژه‌ی بۆ كردبوو، گوڵان (ئایار) مانگێكی وه‌ها نییه كه مرۆڤ له‌سه‌ری بنووسێت و قسه بكات. گوڵان (ئایار) مانگێكی وه‌هایه كه پێویسته له‌پێناو ژیانێكی جوانتر، به‌هادارتر، سه‌ربه‌رزانه‌تر، به‌باشی تێیدا بژی و مرۆڤ بتوانێت بڵێت منیش مر‌ۆڤم، پارچه‌یه‌كم له‌م جوگرافیایه، خاوه‌ن شه‌ره‌ف و به‌هام، پێویستیمان به تێكۆشان هه‌یه. مانگی ئایار-یش له‌نێو ١٢ مانگدا، لوتكه‌ی تێكۆشانه.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا قاسم ئه‌نگین ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه وتی: ئێمه ده‌ربازی مانگێكی نوێی ئایار ده‌بین. به‌و هیوایه‌ی كه تێكۆشانی تا ئێستا، كه چ له كوردستان و چ له دراوسێكانی كوردستان دژ به داگیركاری و ڕه‌نجخۆری به‌ڕێوه‌چووه، له ئاستێكی به‌رزتردا به‌رده‌وام بێت. چونكه هۆكاره‌كانی تێكۆشان له دژی ڕه‌نجخۆری، داگیركاری و خوێنخۆری هێشتا له ئارادا ماون. فاشیزمێك هه‌یه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو هه‌رێمه‌كانمان. هێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌ره‌به‌كان، ئاشوورییه‌كان، ئه‌رمه‌نه‌كان، ئێزدی و عه‌له‌وییه‌كان. له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر كوردان. ئه‌مانه ده‌بنه بیانووی به‌رزكردنی ئاستی تێكۆشان دژی فاشیزم و داگیركاری. به‌م بۆنه‌یه‌وه هیوادارم كه ئایار به‌ڕاستی به‌پێی خه‌سڵه‌ت و كاراكته‌ری ئایار یانیش كاراكته‌ری به‌رخۆدان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
s.m