ئایدار: ئێستا کاتی ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆیە

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە و وتی،"کاتی ئەوە هاتووە کە سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکرێت. نابێت دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت."

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەگەڵ نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان کە فراکسیۆنیان لە پەرلەمان هەیە، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، یاساناس، ئەندامانی ڕاگەیاندن و نوێنەرانی دەزگا کوریەکان کۆبووە.

ئایدار بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکاندا پرسی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر و کەمپینی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد باس کراقوە.

ئایدار وەبیریهێنایەوە کە سوید ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە، یەکێتی ئەوروپاش ٦ مانگ جارێک لیستی تیرۆر سەرلەنوێ هەڵدەسەنگێنێت و وتی، لیستەکە نادادپەروەرانەیە و هەبوونی پەکەکە لە لیستەکەدا قبوڵ ناکرێت.

'لیستەکە ئەردۆغان بەهێز دەکات'

زوبەیر ئایدار ئاماژەی بە ئەو زیانە کرد کە هەبوونی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا زیان بە هێزە دیموکراتەکان، کوردان وو دۆستەکانیان دەگەیەنێت و ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک و ئاکەپە بە بەکارهێنانی لیستەکە هێرش دەکەبە سەر تەڤگەری ئازادی کورد و گەلی کورد.

ئایدار وتی،"لیستەکە ئەردۆغان بەهێز دەکات و شەڕخوازەکانی وەک ئەردۆغانیش بەهێز دەبن. هەبوونی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا وەک بیانۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر کورد بەکاردەهێنن. بۆیەش ماوەیەکی درێژە کە ئێمە دەمانەوێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. دۆسیەی ئۆلف پالمە لە سوید مانگی حوزەیران داخرا. ویستیان کورد وەک بەرپرسیاری کوشتنەی پاڵمە پیشان بدەن. ئەوە تاوانباریەکی ناحەقە. دوای ٣٤ ساڵ دەوڵەت قبوڵی کرد کە پەیوەندی کورد بە کوشتنی پاڵمەوە نییە."

ئایدار وەبیریهێنایەوە کە بە ڕووداوی کوشتنی ئۆلف پاڵمە کورد وەک تیرۆریست و تاوانبار پیشاندران، ناحەقی لە کورد کرا و وتی،"ئێستا دوای ٣٤ ساڵ دەڵێن کورد پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نییە. بەڵام ئەمە پرسێکی بەم ئەندازەیە بچووک نییە کە بشاردرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی سوید قەرزاری کورد.ە کاتێک دۆسیەکە داخرا دەزگا کوردیەکان راگەیەنراویان بڵاکردەوە و چاوەڕێی لێبۆردنیان دەکرد. بەڵام داوای لێبۆردن نەکراوە. ئێمە لێبۆردنێکی ئاساییش قبوڵ ناکەین. دوای ئەم هەموو قوربانیە، لێبۆردنێک تێرکەر نابێت."

ئایدار باسی ئەوەشی کرد کە رێگای نەهێڵانی قوربانیەکە ئەوەیە کە سوید مۆری خۆی لەژێر بڕیاری بەتیرۆرناساندنی پەکەکە بسڕێتەوە.

زوبەیر ئایدار باسی ئەوەشی کرد کە کورد ماوەیەکی درێژە بۆئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر بهێنرێتە دەرەوە لە رووی یاساییەوە تێدەکۆشێت و وتی، ئێمە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین. ئێمە دەمانەوێت ئەم هەنگاوەشمان بۆ دادپەروەری بکەینە موڵکی ڕای گشتی. ئەمە نەل لە سوید، لە وڵاتانی تریش دەکەین. ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین و وا دەکەین کە پەکەکە لە لیستەکە دەربکرێت."

ئازادی سەرۆک ئاپۆ ئازادی هەموومانە

ئایدار لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان لە کۆبوونەوەکانیاندا لە سوید باسی کەمپینی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیشیان کردووە و وڵامی ئەرێنیان وەرگرتووە و وتی،"پێویستە ئازادی ئۆجالان، پرسی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرپر و جێگیرکردنی ئاشتی پێکەوە هەڵسەنگاندیان بۆ بکرێت. هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا زیانێکی گەورە بە ئاشتی دەدات. سەرۆک ئاپۆ ئەو رێبەرەیە کە کورد بۆ ئاشتی ئامادە دەکات. دانوستانکاری سەرەکیە. ٢١ ساڵە لەناو چوار دیواردا گۆشەگیرکراوە. ماوەیەکی زۆرە ناتوانێت پارێزەر و خانەوادەکەی ببینێت. زانیاری لەسەر نییە. دۆخی سەرۆک ئاپۆ وەک ڕێبەری ئەفریقای باشووری نیلسۆن ماندێلایە. کورد و دۆستەکانیان بۆ ئازادی ئۆجالان دەستیان بە کەمپینێک کردووە. کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتووە. نابێت کە دۆخەکە بەم شێوەیە بێت. کێشەکە شەخسی نییە، کێشەیەکی گەورەیە. هێرش لەدژی ئەو هێرش لەدژی هەمووانە. ئازادی ڕێبەری ئاپۆ ئازادی هەموومانە."

زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بە زیادبوونی فشارەکان لە ئیمڕالی و فشاری سەر گەل دا و وتی،"پێویستە ئازادی سەرۆک ئاپۆ وەک ئازادی کەسێک نەبینریت. پەیوەندی بە هەموومانەوە هەیە. کاریگەری لەسەر هەموومان هەیە. ئازادی ئەو هەنگاوێکە بۆ دیموکراسی و ئاشتی و گەڕانە بەدوای دادپەروەریدا. ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆ ئەرکی ئەخلاقی، سیاسی، مرۆیی هەموومانە."

ز.ش