ئایدار: دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات کورد لەناوببات

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەری کەجەکە بۆ ڕۆژنامەی یونان دیموکراتیکا قسەی کرد و وتی،"سیاسەتی ئێستای تورکیا لەسەر لەناوبردنە. بە گۆڕینی دیمۆگرافی هەوڵ دەدات کورد لەناو ببات."

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەری کەجەکە بۆ ڕۆژنامەی یونان دیموکراتیکا قسەی کرد.

نەتەوەپەرستی تورک قڕکردن بەسەر کورد دەسەپێنێت

ئایدار باسی ئەوەی کرد کە دەسەڵاتی ئێستا لە توورکیا لە ئاکەپەی عوسمانی و ئیسلامی ڕادیکال، مەهەپەی ئەرگەنەکۆنی ئیتحادپەرست و کەمالیستی نەتەوەپەرست پێک دێت و وتی،"نەتەوەپەرستی تورکی سۆسیال – داروینیست کە لەناودا ڕەنگی ئیسلامیش هەیە، قڕکردن بەسەر کورد دەسەپێنێت. ئەوەی بەرانبەر بە کورد دەکرێت سیاسەتی قڕکردنە. ئێمە بەم شێوەیە دەیبینین و لەدژی ئەوەش تێکۆشانمان بەردەوامە."

ئایدار وەبیریهێنایەوە، تورکیا لەگەڵ دراوسێکانی هەڵناکای، شەڕیان لەگەڵدا دەکات و وتی،"لە ناوخۆ و دەرەوە لەدژی کورد شەڕ دەکات. ئێمە لەناو شەڕێکی قوڕسداین. لە ڕۆژئاوا، لە باشووری کوردستان، لە عێراق و سوریا، لە تورکیا و باکووری کوردستان ئێمە لەناو شەڕێکی قوڕسداین. بەڵان تورکیا بەم شێوەیە نامێنێتەوە. دەستدرێژی دەکاتە سەر لیبیا، لەوێش سیاسەتی عوسمانی نوێ بەڕێوە دەبات، هەروەها دەستوەردان لە ناکۆکی ئازربایجان و ئەرمینیا دەکات، لەگەڵ ئازەریەکان مانۆری سەربازی ئەنجام دەدات. لە لایەکی تر لە کەنداڤ، قەتەر، یەمەن، سۆماڵ و سودان سیاسەتی شەڕ و کێشە لە هەموو شوێنێک بڵاودەکاتەوە و کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە.

تورکیا دەیەوێت ستاتۆی ١٢ دوورگەی سەر دەریای ناوەڕاست سەرلەنوێ بخاتە ڕۆژەڤەوە

ئایدار ئەوەی خستەڕوو کە تورکیا ئێستا ڕووی کردووەتە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، قوبرس، یونان وتی،"کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، قوبرس و ئیجە جددین. پێویستە بە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی تورکیا هەیە. ئەردۆغان ماوەیەک لەمەوبەر ئەو وڵاتانەی ڕەخنە کرد کە پەیمانی لۆزانیان مۆر کردووە و دەیوت،"لە لۆزان بەشێکی زۆری خاکەکەمانیان لێسەندینەوە، ئێمە قبوڵی ناکەین." سێ چوار ڕۆژ لەمەوبەر باخچەلی کە شەریکە دەسەڵاتە ئەو شتانە دەڵێت کە حکومەت پلانی بۆداناوە ئەنجامی بدات و وتی، ستاتۆی ١٢ دوورگەکە کە ئیتاڵیا بە پەیمانێک ڕادەستی یونانی کردن سەرلەنوێ قسەی لەسەر بکرێت و ئەوان دوورگەی تورکیان.

مادام باخچەلی باسی دەکات، مەسەلەکە جددییە. پێویستە هەموو کەسێک بە جددی سەیری بکات. واتە پرسەکە لە نەوت و گاز زیاترە، تورکیا دەتوانێت لەگەڵ قوبرس، یونان و وڵاتانی تر بە ئاسانی دەست بە دیالۆگ بکات، کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر بکات. بەڵام تورکیا نایەوێت ئەو کارە بکات. خۆی بەهێز دەبینێت و بەرانبەرەکانی لاواز دەبینێت. قوبرس و یونان لاواز دەبینێت. دەڵێت، بە هەوڵێکی لەناکاودا سنورەکانم فراوان دەکەم. بەدوای ئەوەوەیە کە دەست بەسەر دوورگەکانی نزیک لە ئەنادۆڵدا بگرێت. پرسەکە پەیوەندی بە سیاسەتی فراوانبوونی دەوڵەتی تورکەوە هەیە."

ئەردۆغان وەک هەموو دیکتاتۆرەکان دەجووڵێتەوە

ئایدار ڕاشیگەیاند کە وەک هەموو دیکتاتۆرەکان ئەردۆغان بە ئەوەی هەیەتی لەناوخۆ ڕازی نییە، هێرش دەکاتە سەر دەوروبەری و وەبیریهێنایەوە کە سەدامیش لەناوخۆ هێرشی دەکردە سەر کوەرد و بە چەکی کیمیایی کۆمەڵکوژی گەورەی ئەنجامدا."

'پێویستە کەس بێدەنگ نەبێت'

ئایدار ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا و جیهان بە کۆچبەری و داعش هەڕەشەیان لێکرا، بۆیە پێویستە کەس لەبەرانبەر ئەوە بێدەنگ نەمێنێ و وتیشی، دیکتاتۆرەکان کاتێک لەبەرانبەریان هێزێکی گەورە دەبینن، ئەو کاتە هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت.

ئایدار وتیشی،"سیاسەتی ئێستای تورکیا لەسەر لەناوبردنە، واتە سیاسەتی سۆسیال و دارڤینیستە.. لەسەر لەناوبردنی ئێمە سیاسەت دەکەن. بە گۆڕینی دیمۆگرافیا هەوڵ دەدات کورد لەناوببات. بەم عەقڵیەتە ئاشتی دروست نابێت. بەم بەڕێوەبەریە ئێمە چاوەرێی چارەسەری سیاسی نین، وەک تەڤگەر ئێمە چاوەڕێی شتێکی وانین. هەڵوێستمان ئەوەیە کە لەدژی ئەو هێرشانە خۆمان زیاتر بەهێز بکەین و لە هەموو ئاستێکدا خۆمان بپارێزین."

ف.ق