ئمیر: دارستانەکان بە ئەنقەست ئاگریان تێبەبەردەدرێت

پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ  ئمیر وتی، سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە دەستى دەوڵەتى تورکیا، بەشێکە لە عەقڵییەتى دوژمنایەتیکردنی کوردان.

سوپای تورکیا لە باکوور و باشووری کوردستان بە هێزە ئاسمانییەکانی کاتێک ئۆپەراسیۆن دەست پێدەکات ئاگر بەر دەداتە دارستانەکان. ئاگر کەوتنەوەکانی شرنەخ، دێرسم و بەدلیس  ئەمڕۆش بەردەوامە. رێگاش بە خەڵک نادەن ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن.

پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ نوران ئمیر وتی: بە ئەنقەست سیاسەتى لەناوبردن و سوتاندن لە دژی سروشتی کوردستان ئەنجام دەدەن. بە هۆی ئەوەشەوە دارستانەکان دەسووتێنن و رێگاش نادەن کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن."

لە چیاکانی کوردستان چەند هەفتەیەکە کۆتایی بە ئاگرکەتنەوەکان  نایەت و تاوەکوو ئێستاش هەزاران هێكتار دارستان سووتاون. تاوەکوو ئێستاش رێگا بە هیچ کەسێک نەدراوە کار بۆ کوژاندنەوەى ئاگرکەوتنەوەکەی چیای جودی بکات. لە کاتێک دا هاوڵاتییان لە دڵەوە دەیانەوێت بچن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

ئمیر لە سەر سیاسەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند: لە کوردستان تەنانەت دۆخەکەیان گەیاندووەتە ئاستی سوتاندنی دارستانەکان. ئەوەش بۆ عەقلیەتی بەڕێوبەرایەتی ئاکەپە لە دژی سروشتی کوردستان دەگەڕێتەوە.

ئمیر وتیشی: پاش ئەوەی ئاکەپە مێزی دانوستان و چارەسەریی کێشەکانی کوردی وەرگەڕاند، هەموو رۆژێک بە شێوەیەک هێڕش دەکاتە سەر ڕامان، ژیان، ماڵ و موڵک، ناسنامە و سروشتی کوردان.

بێدەنگی کارەساتێکی گەورەیە

ئمیر ئەوەشی وت، بەکارهێنانى سیاسەتى پاکتاوکردن و لەناوبردنى سروشت چووەتە هێڵێکى دڕندانە و بێدەنگی لە بەرامبەر ئەو کارە نامرۆڤییانە مردن و کارەساتە.

ئمیر وتیشی: "ئەو هێرشانە کە دەکرێنە سەر سروشتی کوردستان بۆ جۆری هۆشمەندیی ئاکەپە دەگەڕێیە. سوتاندنى سروشتى کوردستان کارەکانى تریان تەواو دەکات. لە پارەوە  گوڕستانەکان بۆردوومان دەکات. دەبێت گەلیش گومانی لەو هۆشمەندییە  نەبێت. کوردستان لە زۆر لاوە داگیر دەکرێت. دەیانەوێت ژیانی کوردان و کوردستان پەراوێز بکەن. بەرامبەر بە کورد غیرە دەکەن و بەخیل و حەسودن بەرامبەر ئەم میللەتە."

دەبێت مرۆڤەکان هەستیار بن

ئمیر باسی ئەوەشیکرد، لەوە ئاگادارن کە دەبێت لە گۆڕەپانی نەتەوەیی و ناونەتەوەیی  دا دەبێت هەستیارییەک دروست بکەن. دەبێت ئەو دەموچاوانە، کە لە دژی  ناسنامە، نرخ، ژیان و ئیرادەی کوردانن و ئەو دەستەی کە پەلاماری رۆشنبیری و چاندی کورد دەدات و دارستانەکانى کوردستان دەسوتێنێت ریسوا بکرێن.

کەس گوێ ناگرێت و خۆیان بەبەرپرس نازانن

ئمیر ئەوەشى خستەڕوو، لە سەر سوتاندنی دارستانەکان پرۆژە پێشنیازمان داوەتە پەرلەمان، بەڵام بە چەند پاساوێک پرۆژە پێشنیازەکەیان بۆ گەڕاندینەوە.

 ئمیر ئاماژەی بەوەشکرد: "کاتێك لە شارەکانی تورکیا ئاگر کەوتنەوەیەک رووبدات، چآپەمەنییەکانی  تورکیا بە شێوەیەکی بەپەلە بڵاوی دەکەنەوە، بەڵام کاتێک لە کوردستان ئاگر کەوتنەوەیەک رودەدات، پێش هەموو شتێک  بەڕێوەبەری دارستانەکان و پارێزگار ئاگادار دەکرێنەوە، بەڵام سەرباری ئەوەش بە دەم ئاگرەکەوە ناچن و رێگاش نادەن هاووڵاتییان ئاگرەکە بکوژێننەوە".

ئمیر لە کۆتایى قسەکانیدا وتیشی: "بەهۆی ئەو ئاگرتێبەردانانەوە هەموو رووەک و ئاژەڵ و گیانەوەر و بوونەوەرەکان لەناو دەچن. خاڵی زۆر گرنگتریش ئەوەیە ئەو ئاگرتێبەردانانە دەبنە هۆی ئەوەى کۆچبەربوون و ئاوارەیى. دەیان بنەماڵە، کە بەهۆی ئەو ئاگرتێبەردانانەوە سەرچاوەى داهات و بژێوییان لە دەست دەدەن بەناچاری کۆچ دەکەن. ئەوە کارەساتە و ئێمە لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا هەڵوێستی خۆمان نیشان دەدەین ."
ر.م