باهۆز ئه‌رداڵ یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) له میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ستێرك تی ڤی، شه‌ڕی تایبه‌ت و ده‌روونیی ده‌وڵه‌تی توركیای هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌رداڵ گوتی: «ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات به شه‌ڕی تایبه‌ت شك و گومان بخاته نێو گه‌ل. له ڕۆژی دامه‌زراندنی كۆمار به‌دواوه له دژی گه‌له‌كه‌مان شه‌ڕێكی تایبه‌تی پیلان بۆداڕێژكراو به‌مه‌به‌ستی قڕكردن ده‌كرێت. ئه‌م شه‌ڕه تایبه‌ته پشت به درۆ و فریودان ده‌به‌ستێت. ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه دوودڵی بخه‌نه نێو گه‌له‌كه‌مان و له بابه‌تی تێكۆشاندا شك و گومان دروست بكه‌ن. له پڕوپاگه‌نده‌وه تا درۆكان، له گرتن تا برسیكردن و كوشتنی مرۆڤه‌كان، زۆر ڕێباز بۆ ئه‌م ئامانجه به‌كاردێنن. بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد سه‌ر بۆ ده‌وڵه‌تی تورك دانه‌وێنێ و خۆی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكات، ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. واته ده‌یانه‌وێت ترس بخه‌نه نێو دڵ و مێشكی كوردان.»
«گه‌ریلا هێزێكی شۆڕشگێڕه، خاوه‌ن هۆشمه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه»
باهۆز ئه‌رداڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی تورك له ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په‌دا زۆر ڕێبازی چه‌په‌ڵی بۆ شه‌ڕی ده‌روونی و تایبه‌ت به‌كارهێناوه. ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په ده‌یه‌ویست گه‌لی كورد وه‌ها تێبگه‌یه‌نێت كه گوایه ئه‌و دان به كورداندا ده‌نێت و ده‌یه‌وێت كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.
«ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه هه‌تا سالانی ٢٠١٤-٢٠١٥ درێژه‌ی هه‌بوو. له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه ئاكه‌په به هه‌موو هێزی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌یه‌وێت ئه‌م جاره كه‌شوهه‌وایه‌كی وه‌ها دروست بكات كه: [من ده‌وڵه‌تم، خاوه‌ن هێزم، خاوه‌ن سوپایه‌كی گه‌وره و ته‌كنیكی پێشكه‌وتووی شه‌ڕم. هێز و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان نییه له دژی ئێمه شه‌ڕ بكه‌ن.] ئه‌م تێگه‌یشتنه له ڕێی مێدیاكانییه‌وه وه‌ك چه‌كێكی تێرۆر دژی گه‌له‌كه‌مان به‌كارده‌هێنێت. بێگومان ئه‌م هێرشانه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌ند مرۆڤێكی ئێمه كرد، به‌ڵام ئه‌م دۆخه زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو. به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێرش و مامه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌به‌رچاوانه. هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر گه‌ریلا نییه. گه‌ریلا، هێزێكی شۆڕشگێڕه. خاوه‌نی هۆشمه‌ندییه‌كی مێژوویی و كۆمه‌ڵایه‌تییه. گه‌ریلا ڕاستینه‌ی دوژمن باش ده‌زانێت. چونكه هه‌موو ڕۆژێك شه‌ڕێكی سه‌ختی له‌گه‌ڵ ده‌كات.»
«ئامانجی گه‌مارۆدانه‌كه برسی كردنی كوردانه»
باهۆز ئه‌رداڵ ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی ده‌روونی و ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو ئه‌نجامی به‌ده‌ستنه‌هێناوه، دیسان ده‌ستی به ڕێبازه كلاسیكه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌رداڵ گوتی: «ده‌وڵه‌تی تورك له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌یگوت: [له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌وه به ئه‌نجام ده‌گه‌ین]. به‌ڵام دواتر كه بینی ناتوانێت به‌م شێوه‌یه ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت، جارێكی دیكه ڕووی له ڕێبازه كلاسیكه‌كان كرده‌وه. به مامه‌ڵه‌ی [گه‌مارۆ ده‌خه‌ینه سه‌ر گه‌لی كوردستان و هه‌رێمه‌كانی، گه‌ریلا تووشی برسێتی ده‌كه‌ین]، پێیان وایه گه‌ریلاش وه‌ك سه‌ربازه‌كان بۆ پاره شه‌ڕ ده‌كه‌ن. واته ئه‌و گه‌مژانه هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون كه گه‌ریلا مرۆڤگه‌لی دۆزی گه‌وره‌ن، به باوه‌ڕی و دڵسۆزییه‌كی گه‌وره‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ئه‌وان هاوڕێ و شه‌ڕڤانی دۆزی ئازادین، گیانفیدای گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆیانن. ئاماده‌ن كه له هه‌موو ساتێك‌دا گیانی خۆیان له‌پێناو شۆڕشدا ببه‌خشن. هه‌ر كه هه‌لومه‌رجی ژیان سه‌ختتر ده‌كرێت و هێرشه‌كان زیاد ده‌كرێن، ڕق و توڕه‌یی گه‌ریلا له دژی دوژمنیش زیاد ده‌بێت. دڵسۆزیی گه‌ریلا به تێكۆشان ده‌گاته به‌رزترین ئاست.»
«له ڕێی ئه‌م گه‌مارۆدانه‌وه ده‌یانه‌وێت سزای گه‌له‌كه‌مان بده‌ن. بینیان كه گه‌له‌كه‌مان به گرتن و كوشتن ته‌سلیم ناگیرێت، بۆیه جارێكی دیكه هه‌وڵ ده‌ده‌ن برسی بكه‌ن و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ته‌سلیم بگرن. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م گه‌مارۆیه گه‌ریلا نییه، به‌ڵكو ئه‌مه هێرشه له دژی گه‌له‌كه‌مان. له هیچ وه‌ڵاتێك نه‌بینراوه كه له دژی به‌ساڵاچوو، ژن و منداڵان شتێكی وه‌ها بكرێت. له جیهاندا نموونه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕێبازه چه‌په‌ڵه نییه.»
«هه‌وڵدان بۆ به‌سیخووڕكردن»
فه‌رمانده باهۆز ئه‌رداڵ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل بكاته سیخووڕ و گوتی، ئه‌مه له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان به‌دواوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی «كوشتنی كوردان به ده‌ستی كوردان» ده‌كرێت.
«ئێستاش هه‌مان ڕێباز به‌كاردێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان ئه‌م ڕاستییه‌یان ئاشكرا كرد، هۆشدارییان به گه‌له‌كه‌مان دا و ڕێبازه‌كانی فاشیستانیان پووچه‌ڵ كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی تورك جارێكی دیكه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه ده‌كات. سه‌رده‌می جاشایه‌تی له كوردستان شكستی هێنا، ئێستا ئه‌م سیسته‌مه بووه‌ته بار به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركه‌وه. له‌م دواییانه‌شدا زۆر جاشیان له جاشایه‌تی دوورخسته‌وه. ئێستا هه‌ندێك هه‌ڤاڵ له ڕیزه‌كانی ئێمه‌دان كه خانه‌واده‌كانیان جاشن، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كه‌ن.»
ئه‌رداڵ ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی تورك به هاوكاریی میت، جه‌نده‌رمه و ئاسایش كاری هه‌واڵگری ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رنجی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كان.
«له دژی سیخووڕی، به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كان»
باهۆز ئه‌رداڵ فه‌مانده‌یه‌كی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه داوای له خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كان كرد دژی سیاسه‌تی سیخووڕی كردن ڕێوشوێنی خۆیان بگرنه‌به‌ر.
«به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كان. ئاكه‌په له‌گه‌ڵ ئه‌رگه‌نه‌كۆن هێزی تایبه‌تی دامه‌زراندووه. له‌و ئه‌فسه‌ر و فه‌رماندانه‌ی كه پێشتر له كوردستان دژی ئێمه چه‌ندین ساڵ شه‌ڕیان كردووه، هێزی دروست كردووه. بۆ نموونه: هێزێك هه‌یه به ناوی سادات (SADAT) كه به‌دزی له دژی ئێمه دامه‌زرێنراوه. ئه‌م بابه‌ته له مێدیاكانیش كه‌مێك باس كرا. هێزی هاوشێوه‌ی ئه‌م هێزه‌یان دروست كردوون. ئه‌وانه‌ی داعشیان په‌روه‌رده كرد و تاكتیكیان بۆ دانان، ئه‌م هێزانه‌ن. داعش هێزێكی نوێ بوو، ئایا له كوێ فێری ئه‌م تاكتیكانه‌ی شه‌ڕ بوو؟ ئه‌م هێزانه ئه‌وانیان فێری ڕێبازی گه‌ریلا و به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی كرد. ئێستاش هه‌م له سووریا، هه‌م له عێراق، هه‌م له باكوور و هه‌موو هه‌رێمه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گرووپی چه‌ند كه‌سی جموجۆڵ بكه‌ن. واته هه‌وڵ ده‌ده‌ن به سیاسه‌تێكی نوێ كوردان به ده‌ستی كوردان به كوشتن بده‌ن. ئامانجی سه‌ره‌تای ئه‌وان خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كانه. چونكه خه‌ڵكی غه‌ریب و دوور له گه‌ریلا ناتوانن ده‌رباره‌ی گه‌ریلا زانیاری‌یان پێبدات.»
ئه‌رداڵ گوتیشی، «ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه گه‌له‌كه‌مان ئه‌م جموجۆڵانه ده‌بینێت و ڕێوشوێن له دژیان ده‌گرێته‌به‌ر. له بواری فه‌رمی تا ده‌گاته سازییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و گونده‌كان، چاو له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت.»
«شه‌ڕ ته‌نیا له‌نێوان گه‌ریلا و سوپای توركدا نییه»
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا باسی له‌وه‌ش كرد كه شه‌ڕ ته‌نیا له‌نێوان گه‌ریلا و سوپای توركدا نییه، به‌ڵكو شه‌ڕه‌كه له دژی ته‌واوی گه‌لی كورده.
«شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و گه‌له‌كه‌مان ڕووده‌دات. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م زیهنیه‌ته هه‌بوونی كوردان قبووڵ ناكات، لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌م بابه‌ته به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشان بكه‌م. ئه‌ردۆغان چوو بۆ مۆدلۆڤیا. له‌وێ ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتوانی تورك هه‌یه. ئه‌ردۆغان گوتی: [پێویسته توركه‌كانی ئێره سه‌ربه‌خۆ بن، كولتوور و زمانی خۆیان بپارێزن.] كاتێك چوو بۆ ئه‌ڵمانیا، بولگاریا، كه‌ركووك و ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه، هه‌مان شتی به توركه‌كان گوت. پێویسته مرۆڤی كورد له‌مه تێبگه‌ن. توركه‌كانی ئه‌وێ كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌ش نین، ته‌نیا گرووپێكن. بێگومان گرووپێكی بچو‌وكیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به كولتووری خۆی بژی، به‌ڵام ئێمه زۆرین و له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌ژین.»
«ئه‌گه‌ر له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك نه‌وه‌ستییه‌وه، نوێژه‌كه‌شت قبووڵ نابێت»
ئه‌رداڵ هێمای بۆ ئه‌وه كرد، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات هیچ شتێكی به ناوی كورد و كوردستان نه‌هێڵێت، ده‌یه‌وێت كوردبوون له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو بسڕێته‌وه.
«ئایا مرۆڤێكی كورد چۆن ده‌توانێت ئه‌مه قبووڵ بكات؟ هه‌ر زینده‌وه‌رێكی نێو سرووشت كاتێك ده‌ست له هێلانه‌كه‌ی بدرێت، له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه. ئێمه گه‌لین، میلله‌تین، مێژووی هه‌زاران ساڵه، كولتوور و زمانی خۆمان هه‌یه. بنه‌چه‌ی ئێمه له‌م خاكه‌یه.»
فه‌رمانده باهۆز ئه‌رداڵ داوای له كورده‌موسوڵمانه‌كان كرد له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بوه‌ستنه‌وه. گوتی: «ئه‌گه‌ر له دژی ئه‌مه شتێك نه‌كات، نه‌ك هه‌ر پێنج جار، ئه‌گه‌ر له به‌یانییه‌وه تا ئێواره دابنیشێت و نوێژ بكات، نوێژی ئه‌و كه‌سه واتای نییه.»
«له‌مه‌ودوا هه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كورد سه‌نگه‌رێكی شه‌ڕه»
له كۆتایی قسه‌كانیدا باهۆز ئه‌رداڵ گوتی، هه‌ر خانه‌وایه‌كه‌ی كورد سه‌نگه‌رێكی شه‌ڕه، ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خانه‌واده‌كان.
s.m