لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جەماوەر هەر بە بیستنی پیلانگێری 15ی شوبات لە دژی ڕێبەری گەلی کورد،"عەبدوڵا ئۆجالان"، کەوتنە ناڕەزایەتی دەربڕین و لە هەموو شوێنێکی ئەو بەشەی وڵات بێزاری و غەمگینی باڵی بەسەر جەماوەردا کێشا بوو. بەڵام لەپاڵ ئەوەش هەموو ئاماژەکان بە ئاڕاستەی دەچوون بەزوویی سەرهەڵدانێکی جەماوەری سەرتاسەری بەرپا ببێت و دۆخەکە بتەقێتەوە و گەل خاوەنداری لە رێبەرەکەیان ئۆجالان بکەن.
لەبەرامبەردا ڕژێمی ئێران، کە هەستی بە دۆخەکە کرد بوو، بە خێرایی کەتە میلیتاریزەکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزی زۆری جۆراوجۆری لە ئەرتەش، سپای پاسدارانم بەسیج و هێزەکانی ناوخۆ بەلێشاو خزاندە کوچە و کۆڵانی شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لێ سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌کردنەکەش، لە سەرجەم شار و شارۆچکه‌کان هەر لە ئیلامەوە بگرە هەتا ماکۆ، گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کورستان بە پیر و جه‌وانه‌وه ڕژانە شه‌قام و کۆڵانەکان.
لە ڕۆژی ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌مەی ساڵی ١٣٧٨ی هەتاویدا، خه‌ڵکی شاری سنه، هاتە سەر شەقامەکان و بە شێوەیەکی بەرفراوان ناڕه‌زایه‌تیان لە دژی پیلانگێریەکە ده‌ست پێ‌کرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خەڵکی مۆڵه‌تی فه‌رمی خۆپیشاندانیشیان هه‌بوو، بەڵام چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له ده‌ستپێکردنی چالاکی و ناڕەزایەتی، مۆڵه‌تی خۆپیشاندانەکە له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سنه‌وه به‌تاڵ کرایه‌وه. بەڵام خەڵکی شاری سنە بێ گوێدانە هەڵوەشاندانەوەکە ، له خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریدا خاوه‌ندارییه‌تیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرد.
پارێزگاری ئه‌و کاتی سنه، کە عه‌بدوڵڵا ڕه‌مه‌زانزاده بوو، فەرمانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و هێزە ئەمنیەکان و دارودەستەی ڕژێمیش به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانە کەوتنە وێزەی جەماوەر و ده‌یان جەوانی ڕاپه‌ڕیوی شاری سنه به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێم شەهید و بریندار کران و دەیانی دیکەشیان دەستگیر کرد. بەلام هەموو ئەمانە گەلی لە خاوەنداری لە ئۆجالان پاشگەز نەکردەوە و دۆخەکەش بە سنەوە نەوەستا و کوردان له شاره‌کانی: مه‌ریوان، کرماشان، ئورمیه، ماکۆ، مه‌هاباد، بۆکان، سه‌ڵماس، سه‌قز، کامیاران، پیرانشار، سه‌ر‌ده‌شت و چەندین شوێنی هەورامان و شار و شارۆچکه‌کانی دیکەی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستیان به سه‌رهه‌ڵدانی سەرتاسەری کرد.
له شاری ئورمیه هێزه‌کانی ئیتلاعات و سپای پاسداران، هێرشیان کرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و لەوێش ٣ جەوانی دیکە شەهیدبوون.
ماوه‌یه‌ک دوای کوشتاری خه‌ڵکی سنه، وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی خاته‌می موسه‌وی لاری، ڕاشکاوانە پشتیوانی له گولـلە‌بارانکردنی خه‌ڵک کردبوو و گوتبووی:"سه‌رکوتمان کردن، زۆر باشمان کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاسایشی نیزام له مه‌ترسیدا بوو." بەم وتانەی ڕەوایەتی بە دڕندایەتی و تاوانەکانی ڕژێمەکەیانی دا.
بەڵام ئەو سەرهەڵدانە بەوەش کۆتایی پێ نەهات و هەر لەو ساڵەدا بە سەدان جەوانی کورد لە هەرێمەکانی ئورمیە و مەهاباد، تا سنە و ئیلام، ڕوویان لە چیاکانی کوردستان کرد و بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.
لەوێ جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە قووڵبوونەوە لە هز و فەلسەفەی و ڕامانی ئۆجەلان، لە ساڵڕۆژی لە دایکبوونیدالە ساڵی ٢٠٠٣، "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پەژاک"یان دامەزراند.
ئەمرۆکەش پاش ١٩ساڵ لە گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات و ١٤ ساڵ دوای دامەزراندنی پەژاک، بە دامەزراندنی "کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کۆدار"، لە ساڵی ٢٠١٤دا و دامەزراندنی "کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کەژار"، رۆژهەڵاتی کوردستان دەربزی قۆناخێکی نوێی خەبات بوو و هەروەها پەرەسەندنی هێزی خۆپاتاستن و "یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - یەرەکە". دامەزرا، بوونە هیوایەکی نوێ بۆ ئازادی بۆ گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی ئێران و بونیادنانی نەتەوەی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.
هـ.هـ