ئه‌مڕۆ ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانه
٢٨ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی گه‌لی باشووری كوردستان له دژی ڕژێمی به‌عسی عێراق. به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن تا ئێستا ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین به‌دینه‌هاتوون.
٢٨ ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی گه‌لی باشووری كوردستان له دژی ڕژێمی به‌عسی عێراق. به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن تا ئێستا ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین به‌دینه‌هاتوون.
ڕێكه‌وتی ٥ی ئاداری ١٩٩١ ڕاپه‌ڕینی گه‌لی باشووری كوردستان له شاری ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێكرد. گه‌لی ڕاپه‌ڕیو كه به‌دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕا وه‌ڵامی ئه‌نفال، كیمیاباران و زوڵم و سته‌می ڕژێمی به‌عس بداته‌وه، خۆڕسكانه جاڕی كۆتایی هێنان به ڕژێمی لێ دا.
ڕاپه‌ڕینی شكۆداری باشووری كوردستان هه‌رچه‌نده له شاری ڕانیه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام حه‌سره‌تی گه‌ل بۆ ئازادی وه‌های كرد ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی دیكه بگرێته‌وه و تا نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان به كه‌ركووكیشه‌وه ئازاد كرا.
گه‌لی باشووری كوردستان له كاتێكدا یادی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه كه له هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ژی. به‌هۆی نه‌چه‌سپاندنی سیسته‌مێكی دیموكراتی و پشتگوێخستنی گه‌ل له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، ڕۆژ دوای ڕۆژ قه‌یرانه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له باشووری كوردستان به هاوكاری ده‌سه‌ڵات، دۆخێكی وه‌های دروست كردووه كه هاوڵاتییان هه‌ست به ناسه‌قامگیری بكه‌ن. له ٢٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٩ش گه‌لی ده‌ڤه‌ری بادینان به ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ وه‌ڵامی ئه‌و داگیركارییه‌ی دایه‌وه.
چاودێرانی باشووری كوردستان پێیان وایه، هه‌رچه‌نده گه‌ل سه‌ركه‌وتووبووه له ئه‌نجامدانی ڕاپه‌ڕینه‌كه و به خوێنی خۆیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام جڵه‌وی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین كه‌وتووه‌ته ده‌ستی كه‌س و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان. ئه‌وانیش گه‌لیان پشتگوێ خستووه و له لایه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر سامان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی خه‌ڵكدا گرتووه، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و تا ئێستا باشووری كوردستان نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌جێندایه‌كی یه‌كگرتووی سه‌ربه‌خۆ. ته‌نانه‌ت تا ئێستا هێزێكی پاراستنی یه‌كگرتووی نییه. هه‌ر ئه‌و چاودێرانه ده‌ڵێن، ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین هێشتا به‌دینه‌هاتوون و جڵه‌وی وه‌ڵات له ده‌ستی گه‌لی ڕاپه‌ڕیودا نییه.
ئه‌و دۆخه‌ی له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان هاتووه‌ته‌ئاراوه، متمانه و بڕوای كۆمه‌ڵگه و گه‌لی به داموده‌زگه‌كان لاواز كردووه. ئه‌مه‌ش له دوایین هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌كی كه‌می هاوڵاتییان به‌شدارییان تێدا كرد. هه‌روه‌ها كۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران كه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له باشووری كوردستان به‌رز بووه‌ته‌وه، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه گه‌ل ناتوانێت و نایه‌وێت له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌دا بژی.
به گوته‌ی چاودێران، باشووری كوردستان پێویستی به سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه هه‌یه و پێویسته كۆمه‌ڵگه به ڕوانگه‌یه‌كی نوێ به‌ره‌و دیموكراتیبوون هه‌نگاو بنێت و جڵه‌وی به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و وه‌ڵات له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ربگرێته‌وه و به ئیراده‌ی خۆی وه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببات.
s.m