ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا 

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان ٨٥%ی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ، شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا له‌ هه‌ولێر ئەنجامی بەرایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگەیاند کە ڕۆژی ٣٠ ئەیلوولی ٢٠١٨\٨ی ڕه‌زبه‌ر بەڕێوەچوو.

شیروان زرار ڕایگه‌یاند، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و سكاڵایانه‌ی تۆمار كراون، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و ناوی كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن.

ده‌نگی لیسته‌كان به‌ گوێره‌ی ئه‌م ئه‌نجامه‌ی كۆمسیۆن:

پارتی دیموکراتی کوردستان (په‌ده‌كه‌): ٥٩٥ هەزار و ٥٩٢ دەنگ

یه‌كێتیی نیشتیمانی کوردستان (یه‌نه‌كه‌):  ٢٨٧ هەزار و ٥٨٥ دەنگ

بزووتنەوەی گۆڕان: ١٦٤ هەزار و  ٣٣٦ دەنگ

جوڵانەوەی نەوەی نوێ: ١١٣ هەزار و ٢٩٧ دەنگ

کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان: ٩٤ هەزار و ٩٩٢ دەنگ

هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح:  ٦٩ هەزار و ٤٧٧ دەنگ

لیستی سەردەم: ١٣ هەزار و ٧٠٨ دەنگ

لیستی ئازادی: ٧ هه‌زار و ٦٩ ده‌نگ

لیستی هاوپه‌یمانی: ٦ هه‌زار و ٨٨٦ ده‌نگ

لیستی پارێزگاران: ٣ هه‌زار و ٢٨ ده‌نگ

s.m