ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بڵاوکرایەوە

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند.

بەپێی ئەو ئەنجامەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، پارتی ٤٥ کورسی، یەکێتی ٢١، گۆڕان ١٢، نەوەی نوێ ٨، کۆمەڵ ٧، یەکگرتوو ٥ کورسییان بەدەستهێناوە.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ ئه‌نجومه‌نی كومسیاران ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند كرد.

بەگوێرەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی و راپرسیى هەرێمى کوردستان ئەنجامی کۆتایى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەمشێوەیەى خوارەوە:

١ - پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ٦٨٦ هەزار و ٧٠ دەنگ، ٤٥ كورسی‌.

٢ - یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان ٣١٩ هه‌زار و ٩١٢ ده‌نگ، ٢١ كورسی‌.

٣ - بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ١٨٦ هه‌زار و ٩٠٣ ده‌نگ، ١٢ كورسی‌.

٤ - جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی نوێ ١٢٧ هه‌زار و ١١٥ ده‌نگ، ٨ كورسی‌.

٥ - كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ١٠٩ هه‌زار و ٤٩٤ ده‌نگ، ٧ كورسی‌.

٦ -  لیستی‌ به‌ره‌و ئیسڵاح (یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌) ٧٩ هه‌زار و ٤٣٤ ده‌نگ، ٥ كورسی‌.

٧ - لیستی‌ سه‌رده‌م (حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان) ١٥ هه‌زار و ٥٨١ ده‌نگ، ١ كورسی‌.

٨ -  لیستی‌ ئازادی (حیزبی‌ شیوعی كوردستان) ٨ هه‌زار و ٦٣ ده‌نگ، ١ كورسی‌.

کورسیى پێکهاتەکان

 -  ھاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی: ٣ کورسی

-  گەشەپێدانی تورکمانی: ٢ كورسى          

- چاکسازیی تورکمانی: ١ كورسى

- لیستی میللەت: ١ كورسى

- بەرەی تورکمانی: ١ کورسی

 -  لیستی رافیدەین: ١ کورسی

-  ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری، ١ کورسی

- قەوارەی تاکی ئەرمەن: ١ کورسی

دەنگى سەرۆک لیستەکان

 -  قوباد تاڵەبانی سەرۆکى لیستی یەکێتی: ١٨٢ هەزار و ٥٥١ دەنگ

-  عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی لیستى گۆڕان: ٩١ هەزار و ٩٣٤ دەنگ

-  شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی لیستى نەوەی نوێ: ١٠٦ هەزار و ٢٨٩ دەنگ

-  هێمن هەورامی، سەرۆکی لیستى پارتی: ٤٧ هەزار و ٤٣٦ دەنگ

-  سۆران عومەر، سەرۆکى لیستی کۆمەڵ: ٤٢ هەزار و ٤٥٩ دەنگ

- شێرکۆ جەودەت، سەرۆکى لیستی بەرەو ئیسڵاح: ١١ هەزار و ٧٠ دەنگ

دەنگى پووچەڵکراو

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسیی هه‌رێمی كوردستان راشیگەیاند، ده‌نگه‌كانی ٩٦ بنكه‌ی ده‌نگدان، كه‌ ده‌كاته‌ ١١٩ هه‌زار ده‌نگ پوچه‌ڵكراونەتە‌وه‌. لە دهۆک دەنگەکانی ١١ بنکە، لەسلێمانى دەنگەکانی ٢٧ بنکە و لە هەولێر دەنگەکانی ٥٩ بنکە پووچەڵکراونەتەوە.

ر.م