ئه‌نجوومه‌نی باكوور له‌پێناو قه‌ندیل داوای یه‌كێتی كرد
ئه‌نجوومه‌نی باكوور له قه‌ندیل سه‌ردانی چالاكانی قه‌ڵغانی زیندووی كرد. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا داوای یه‌كێتیی گه‌لی كوردستانیان كرد له‌پێناو به‌رخۆدانی قه‌ندیل.
ئه‌نجوومه‌نی باكوور له قه‌ندیل سه‌ردانی چالاكانی قه‌ڵغانی زیندووی كرد. له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا داوای یه‌كێتیی گه‌لی كوردستانیان كرد له‌پێناو به‌رخۆدانی قه‌ندیل.
له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا له باشووری كوردستان، به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پشتگیرییه‌كان بۆ چالاكیی قه‌ڵغانی زیندوو له قه‌ندیل كه ڕۆژی ٨ی حوزه‌یران\١٨ی جۆزه‌ردان له لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و ته‌ڤگه‌ری ژنانی گه‌نجی وه‌ڵاتپارێز ده‌ستیپێكردووه، به‌رده‌وامن. ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باكوور له باشووری كوردستان، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕووی له قه‌ندیل كرد و چادری قه‌ڵغانی زیندووی به‌سه‌ركرده‌وه.
«پێویسته هه‌موو خاوه‌ن ویژدانه‌كان دژی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه»
ساڵح بایكان به ناوی ئه‌نجوومه‌نی باكوور له باشووری كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ده‌ستنیشانی كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا وه‌ك مارێكی بریندار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ژه‌هری خۆی به هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌كاته‌وه. گوتیشی: ئه‌ردۆغان له كاتێكدا كه ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی خۆی زیاد بكات. هه‌وڵ ده‌دات هه‌بوونی خۆی له‌سه‌ر نه‌بوونی گه‌لی كورد بونیاد بنێت.
بایكان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد و كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان له دژی فاشیزمی ئه‌ردۆغان - باخچه‌لی بوه‌ستنه‌وه. داواشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد كه له به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.
«پێویسته له‌پێناو به‌رخۆدانی قه‌ندیل یه‌كێتیی درووست بێت»
ساڵح بایكان گوتی: قه‌ندیل شه‌ره‌ف و به‌های هه‌موو كه‌سێكه. پێویسته هه‌موو هێزه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی كورد له‌پێناو به‌رخۆدانی قه‌ندیل یه‌كگرن.
«ئه‌ردۆغان هار بووه»
له میانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شانده، وه‌لات جه‌نگیز به نوێنه‌رایه‌تیی ته‌ڤگه‌ری گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: ئه‌ردۆغان هار بووه و هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری له گه‌لی كورد ده‌كات. به‌ڵام قه‌ندیل یه‌كێكه له به‌هاكانی گه‌لی كورد و به خوێنی گه‌لی كورد، چیا و به‌رده‌كانی ئاودراوه.
s.m